هه‌موو دونیا شایه‌تی سه‌ركه‌وتوویی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆریزم و پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتیان ...
رۆژنامه‌ی هاوڵاتی له ژماره 618ی رۆژی 11\4\2010 و رۆژنامه‌ی رووداو له ژماره 108ی رۆژی 12\4\2010 دا و له دوو بابه‌تی جیادا، پرسی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانیان وروژاندۆته‌وه. ئه‌مه‌ش بۆ چه‌نده‌مینجاره بابه‌تی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئاسایش و پاراستن و زانیاری به شێوازی هه‌ڵه و گوماناوی بڵاوده‌كرێته‌وه و هه‌رجاره و به شێوه‌یه‌ك هه‌واڵ و بابه‌تی ناراست له‌م رووه‌وه به خوێنه‌ران ده‌به‌خشن. بۆ روونكردنه‌وه‌ی راستیه‌كان، ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌مان به پێویست زانی.
سه‌ركه‌وتووترین بواری هه‌رێمی كوردستان ئه‌و سه‌قامگیری وئاسایشه‌یه كه توانراوه به هه‌وڵ و هیمه‌تی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه په‌یوه‌نداره‌كان، به له‌خۆبردوویی و فیداكارییه‌كی زۆره‌وه، بۆ خزمه‌تی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌مان، بهێنرێته‌دی. له بارودۆخێكی ئاڵۆزی وه‌ك ئێراقدا، هه‌موو دونیا شایه‌تی سه‌ركه‌وتوویی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆریزم و پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتیان. ئه‌م ئاسایش و پاراستنه‌ی هه‌رێم، هۆكاری سه‌ره‌كی باوه‌ڕ و متمانه‌ی وه‌به‌رهێنه بیانی و ناوخۆییه‌كان بووه به‌وه‌ی چالاكی ئابووری بۆ پێشخستنی هه‌رێمی كورستان ئه‌نجام بده‌ن و به‌مه‌ش باری ئابووری و ژیانی خه‌ڵكی باشتر ببێت. زیاد بوونی بڕوا به باری ئاسایشی وڵات، ده‌رفه‌تی زۆر بۆ به‌ره‌وپێشچوونی باری سیاسی ده‌ره‌خسێنی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه، به داخه‌وه كه‌سانێك هه‌ن، له جیاتی ئه‌وه‌ی سوپاسمان بكه‌ن، هه‌وڵی تێكدانی ئه‌م دۆخه‌ی هه‌رێم ده‌ده‌ن، چونكه پێیانوایه، به‌م جۆره ده‌توانن رێگه بۆ خۆیان خۆشتر بكه‌ن تا ئه‌جێنداكانیان جێبه‌جی بكه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ئه‌م جۆره هه‌وڵانه، گومانی ئه‌وه‌مان بۆ دروست ده‌كات كه كه‌سانێك هێشتا مابن بیر له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و ته‌سكی خۆیان بكه‌نه‌وه‌و بۆ هێنانه‌دی ئه‌و جۆره سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌سكانه، ئاسایشی هه‌رێم و خه‌ڵكی كوردستان بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه. به‌مه‌ش تاكه ئامانجیان ئه‌وه‌یه، كه ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی ئاسایش له هه‌رێمی كوردستان، به‌ناوی ئه‌و ده‌زگایانه‌وه ته‌واو نه‌بێـت كه به قوربانی و شه‌ونخونی، وه‌ك ئه‌ركێكی نیشتیمانی و یاسایی و مێژوویی خۆیان، هێناویانه‌ته دی. ئامانجێكی دیكه‌شیان، هه‌وڵدانه بۆ نه‌هێشتنی ئه‌ومتمانه‌یه‌ی كه هاووڵاتیان به‌و ده‌زگایانه‌ی په‌یدا كردوه. به‌م لۆجیكه، ده‌یانه‌وێـت به مه‌به‌ستی لێدانی كه‌س یان ده‌زگایه‌ك هه‌موو راستیه‌كان چه‌واشه بكه‌ن و گه‌ل و نیشتیمانیش بكه‌نه قوربانی مه‌رامه‌كانی خۆیان.
هاووڵاتیانی ئازیزی كوردستان باش ئاگادارن كه كێشه سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بابه‌تی ئه‌منی هه‌رێم نیه. زۆر شتی دیكه هه‌یه كه پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ی له سه‌ر بكرێت، به‌ڵام ره‌وایه پرسیارێك بورژێندری، كه بۆچی هه‌موو جارێك به شێوه‌یه‌كی نادروست ئه‌خرێته به‌رباس؟ وه‌ڵامه‌كه‌ش روونه و ته‌نها ئه‌وه‌یه كه ده‌یانه‌وێت ئه‌و ئاسایشه‌ی هه‌یه تێك بدرێت و مه‌رامی سیاسی و تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی له پشت وروژاندنی ئه‌م باسه‌ن، سود وه‌ربگرن.
لێره‌دا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ كه‌س له ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دژی یه‌كگرتنه‌وه‌ی داموده‌زگاكان نین و به پێچه‌وانه‌وه، چه‌ندین ساڵه هه‌ولی به‌رده‌وام ده‌ده‌ین، ئه‌م یه‌كگرتنه‌وه‌یه بگاته ئه‌نجام.
باكه‌س مزایه‌ده‌مان به سه‌ره‌وه نه‌كات و ئێمه له هه‌موو كه‌س زیاتر له هه‌وڵی یه‌كخستنه‌وه‌ی ناوماڵی كورد و رێكخستنه‌وه و یه‌كگرتنی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان و دامه‌زراندنی داموده‌زگا ده‌ستووریه‌كاندا بووین و به‌رده‌وام ده‌بین له سه‌ر ئه‌م هه‌وڵانه‌مان.
به ئامانجی یه‌كخستنه‌وه‌ی ئاسایشه‌كان و دامه‌زراوه ئه‌منیه‌كانی دیكه، بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ و دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان، ئێمه توانیمان ره‌شنووسێكی گونجاو ئاماده بكه‌ین و دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه گفتوگۆی له‌باره‌وه بكری و په‌سه‌ند بكری، هه‌نگاوی پراكتیكی بنێین بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی ده‌زگاكانی ئاسایش. پێش هه‌موو شتێك، ئێمه پێویستیمان به هه‌موار كردنی یاسا هه‌یه تا بتوانین له ژێر رۆشنایی ئه‌م یاسایه، یه‌كگرتن ئه‌نجام بدرێت نه‌ك به میزاجی كه‌س و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی لایه‌نێك.
ئه‌گه‌ر بڕوامان وابێت ئه‌م ده‌زگایانه هی هه‌موو خه‌ڵك و هه‌موو كوردستانه، ئه‌بی یاسای هه‌موار كرا‌و په‌سه‌ند بكرێت. ئێمه ده‌پرسین، له كاتی كابینه‌ی پێنجه‌مه‌وه، ره‌شنوسی ئه‌و یاسایه دراوه‌ته حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵام بۆچی تائێستا په‌سه‌ندی ناكه‌ن تا بتوانین هه‌نگاوه عه‌مه‌لیه پێویسته‌كان بۆ یه‌كخسنه‌وه‌ی ئاسایشه‌كان ده‌ست پێ بكه‌ین؟ چۆن باس له په‌سه‌ند كردنی یاسای هه‌مواركراو ناكه‌ن، به‌ڵام باس له واده‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن؟ ئایا ده‌كری به‌م شێوازه مامه‌ڵ له‌گه‌ڵ ئاسایشی سه‌روماڵی هاووڵاتیان بكرێت؟ ده‌پرسین ئایا پاراستنی ژیانی خه‌ڵكی گرنگتره یان ده‌ستكه‌وتی حزبی؟
ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی داوای په‌له‌كردن له یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئاسایشه‌كان ده‌كه‌ن، با په‌له له په‌سه‌ند كردنی هه‌مواركردنی یاساكه بكه‌ن. ئاسایش به میزاج و قسه‌ی ئه‌م و ئه‌و یه‌ك ناگرێته‌وه. ده‌پرسین، كوا ئه‌و یاسایه‌ی كه ده‌یانه‌وێت یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئاسایشه‌كانی پی بكه‌ن؟
ئێمه پێمانوایه یاسای ژماره 46ی 20\11\2004 هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن پێی رازی نیه. كه‌واته، با دوای ئه‌و هه‌موو كۆبوونه‌وانه، یاسایه‌كی نوی له په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت و ئه‌رك ومافی هه‌موو ده‌زگایه‌ك دیاری بكات و ری خۆش بكات بۆ یه‌كگرتنه‌وه. ناكرێت ته‌نها باسی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئاسایش بكرێت و بیر له یه‌كگرتنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ی ده‌زگاكانی دیكه‌ش نه‌كرێت. پێمان خۆش بوو ئه‌م بابه‌ته زووتر و له كۆبوونه‌وه‌كاندا باس كرابان، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌میشه هه‌وڵێكی چه‌واشه‌كارانه هه‌یه و نایانه‌وێت راستیه‌كان بگاته هاووڵاتیان، بۆیه ئێمه‌ش له‌م جۆره هه‌وڵانه بێده‌نگ نابین وراستیه‌كان وه‌ك خۆی بۆ هاووڵاتیانی ئازیزی كوردستان روونده‌كه‌ینه‌وه. راستیش ئه‌وه‌یه، كه پَویسته حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان په‌له بكه‌ن له هه‌مواركردن و په‌سه‌ند كردنی یاسای نوی، ئه‌و كات پرۆسه‌ی یه‌كگرتنه‌وه به ئاسانی ده‌كرێت. ده‌بی هاووڵاتیانی ئازیزی كوردستان بزانن كه نابێت له به‌ر مه‌به‌ستێكی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێك، ئاسایشی هاووڵاتیان بخرێـه مه‌ترسیه‌وه و فه‌راغی ئه‌منی دروست بكرێت.
ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
كوردستان- هه‌ولێر
12/4/2010
