به بۆنه‌ی به جینۆساید ناسینی تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵبجه‌وه پیرۆزبایی له قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه و ته‌واوی گه‌له‌مان ده‌كه‌ین
ماڵپه‌ڕی كوردۆساید
به بۆنه‌ی به جینۆساید ناسینی تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌وه پیرۆزبایی له قوربانیان و له دادوه‌ران و پارێزه‌رانی كه‌یسه‌كه‌و كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان و ته‌واوی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌كه‌ین به كه‌یسه‌كه‌وه ماندوو بوون و هاوكار بوون .
دیاره ناوه‌نده‌كه‌مان له ده‌ست به كاربونییهوه له 6-1-2002 ه‌وه توانی ته‌كانێكی گه‌وره به كاركردن بۆ پرسی جینۆساید بدات به تایبه‌ت له هانده‌ران كه ئه‌وكات هیچ كۆڕ و كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبتمهند به‌و پرسه بوونی نه‌بوو,ئه‌مڕۆ پێخۆشحاڵین كه له كاروانه‌كه ته‌نیا نین و ده‌یان ڕێكخراو بۆ كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گرنگه دامه‌زراوه .
لێره‌وه به‌ڵێن دوباره ده‌كه‌ینه‌وه تا به دیهێنانی ئاوات و ئامانجه‌كانی قوربانیان له به كردنی 16-3 به ڕۆژی قه‌ده‌غه كردنی چه‌كی كیمیاوی له جیهانداو قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیان و باشتر كردنی باری ژیانیان و دادگایی كردنی تاوانباران و داوای لێبوردنكردن له گه‌له‌كه‌مان ,هه‌میشه گوێڕایه‌ڵی قوربانیان و ڕێكخراوه كانیان بین .
جارێكی دیكه له هه‌مولایه‌ك پیرۆز بێت .
