حکومه‌تی ئه‌ڵمانی خۆی له لێپرسراوێتی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه ده‌دزێته‌وه و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش ئه‌م دۆزه پشتگوێ ده‌خات
نامه‌یه‌كی كراوه بۆ رای گشتی
له 25.02.2010 فراکسیۆن چه‌پ له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانی به پالپشتی ناوه‌ندی چاک و زیندانیانی سیاسی کوردستان بۆ لێپرسینه‌وه له دۆزی هه‌ڵه‌بجه چه‌ند پرسیارێکی ئاراسته‌ی حکومه‌تی ئه‌ڵمانی کرد. ناوه‌رۆکی پرسیاره‌کان ئه‌م خاڵانه‌ی له‌خۆوه گرتبوو:
1. تێڕوانین و هه‌ڵوێسی حکومه‌تی ئه‌ڵمانی له کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و پرسی به جینۆساید ناساندنی.
2. زانیاری حکومه‌تی ئه‌ڵمانی له باره‌ی ئه‌و کاره‌ساته و دانپیانانی به تێوه‌گڵانی حکومه‌تی ئه‌و کاته و کۆمپانیا ئه‌ڵمانیه‌کان له‌م تاوانه و هه‌ڵوێستی له ئێستا‌و داهاتوو دا.
3. زانیاری له باره‌ی قوربانیان و پاشماوه‌ی ئه‌م کاره‌ساته و گرفته جه‌سته‌یی، ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان و هه‌ڵویست و پێگه‌ی حکومه‌تی ئه‌ڵمانی له قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌یان و پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاریه مرۆڤایه‌تیه‌کان.
ئه‌وه‌ی جێی داخ و سه‌رسورمانه که حکومه‌تی ئه‌ڵمانی ئه‌م جاره‌ش وه‌ک جارانی پێشتر خۆی له‌م لێپرسراوێتیه ده‌دزێته‌وه، که کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه به جینۆساید بناسێ و هه‌نگاوی جددی بنی بۆ سزادانی تاوانباران و قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی قوربانیان. له‌وه‌ش کاره‌ساتتر ئه‌وه‌یه که به پێی وه‌ڵامی حکومه‌تی ئه‌ڵمانی تا ئێستا ئه‌م بابه‌ته له نیوان حکومه‌تی عیراقی و هه‌رێمی کوردستانیش و لێپرسراوانی ئه‌ڵمانی نه‌بۆته جێی باس و خواس.
ئولا یلپکه، لێپرسراوی سیاسه‌تی ناوخۆی فراکسیۆنی چه‌پ له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانی، له 15.03.2010 له راگه‌یاندنێکی رۆژنامه‌وانیدا هه‌ڵوێستی خۆی و پارته‌که‌ی دووباره‌کرده‌وه، که "ده‌بێ حکومه‌تی ئه‌ڵمانی به ڵێپرسراوێتی خۆی به‌رامبه‌ر کاره‌ساتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و 40 شوێنی تر له ساڵی 1988 له کوردستان هه‌ڵسێ، به به سزا گه‌یاندنی ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی له‌م تاوانه به‌شدارن و قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی قوربانیان".
ئێمه وه‌ک چاودێڕی کوردۆساید/ئه‌ڵمانیا:
1. له‌م باره‌وه پالپشتی خۆمان بۆ فراکسیۆنی چه‌پ له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانی و هه‌ڵوێستی خۆمان دووباره ده‌که‌ینه‌وه که حکومه‌تی ئه‌ڵمانی به لێپرسراوێتی خۆی هه‌ڵسی و به شێوه‌یه‌کی دادپه‌روه‌رانه و مرۆڤایه‌تیانه هه‌ڵوێست له دۆزی هه‌ڵه‌بجه وەربگرێت.
2. ناره‌زایی به‌رامبه‌ر به هه‌ڵوێستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌رده‌بڕین، به پشتگوێخستنی ئه‌م دۆزه و خۆ دزینه‌وه له لێپرسراوێتی له هه‌وڵدان بۆ:
ـ ناساندنی ئه‌م کاره‌ساته و پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفال له‌لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌ڵمانییه‌وه به جینۆساید، نه‌ک وه‌ک خۆیان ده‌ڵین "رووداوێکی دژ به مرۆڤایه‌تێ".
ـ به سزا گه‌یاندنی تاوانباران و هاوکارانیان له کاره‌ساته‌کانی کیمیابارنی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال.
ـ قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی که‌س و کاری قوربانیان و لێقه‌وماوان.
چاودێری کوردۆساید/ ئه‌ڵمانیا
26.03.2010
گەڕان بەدوای بابەتدا
بابه‌تی گشتی نووسه‌ره‌کان
حکومه‌تی ئه‌ڵمانی خۆی له لێپرسراوێتی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه ده‌دزێته‌وه و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
میوانانی سەر خەت
We have 252 guests and no members online
