خاڵه‌حه‌مه: ئه‌وه‌ی لای من گرنگه سبه‌ینێ كورده، كه‌نه‌گه‌ڕێته‌وه ژێرده‌سته‌خوێناویه‌كانی (حیزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتراكی) و نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان و خوانه‌ناسه‌کانی عه‌ره‌ب له‌هه‌ربه‌ره‌و تیره‌یه‌کبن كه (35) ساڵ له‌گه‌مارۆی ئابووری کوردوستان و كیمیایی باران و جینۆساییدكردنی نه‌ته‌وه‌كه‌مدا ده‌ستیان نه‌پاراستووه وبه‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی توانه‌وه‌ی زمان و ره‌گه‌زیانداوم، كه‌به‌هیچ جۆریكیش درێغیان نه‌كردوه له پیسكردنی ژینگه‌و ئاو‌و ئاسمانی ووڵاته‌كه‌شم، ئه‌م دژمنه كه‌لله سه‌خته بێ ئاوه‌زانه شتێك نه‌ما په‌نای بۆ نه‌به‌ن بۆ ده‌سته‌مۆكردن و كه‌ویكردنی ئه‌م نه‌ته‌وه سته‌مدیده‌یه‌ی من و به‌ئاره‌زووی مه‌رامی گڵاویان له پیت و فه‌ڕی كوردستاندا خۆیان نه‌گه‌وزێنن و هه‌رجاره‌ش یه‌كێكمان لێ نه‌که‌ن به‌قوربانی، به‌ڵێ ئه‌وه‌ی لای من گرنگه سبه‌ینێی باشوری كوردستانه كه‌هه‌لێكی بۆره‌خساوه‌و تروسكاییه‌كی تیابه‌دی ئه‌كری كه‌ره‌نگه له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كانی سه‌رده‌مدا ته‌واوی كوردستانیش بگرێته‌وه‌و کۆتایی به‌م گه‌رمه‌شینه‌ی کورد بهێنرێت، واته ده‌بێت ئه‌زموونی تاڵی رابووردوو ر‌ه‌چاو بكرێ ونه‌یه‌ڵین رووداوه دڵته‌زێنه‌كانی مێژوو دووباره ببنه‌وه‌و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی بێ به‌زه‌یی براره‌شتاڵه‌کانمان بێینه‌ده‌ره‌وه‌و وه‌ك په‌یمانه شومه‌كانی (سایكسبیكۆو لۆزان) كه‌چاره‌نوسی كوردیان به‌مرۆژه ره‌شه‌گه‌یاند، به‌ده‌ستی خۆمان گۆڕ بۆنه‌وه‌کانمان هه‌ڵنه‌که‌نین، واته ده‌بێت سه‌ربه‌خۆیی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بێت كه (انگلیزو عه‌ره‌ب) سڵی لێبكه‌نه‌وه.. هێشتا كات به‌ده‌سته‌وه‌یه كه‌كورد له‌سه‌ر خواسته‌كانی پێ دابگرێت و مه‌رجه‌كانی كوردستانبوونی خۆیی ودیاریكردنی سنووری له‌سه‌ر نه‌خشه‌و له‌سه‌ر خاك دیاری بكات و ده‌ستی به‌عه‌ره‌بكردن و هه‌وڵی عه‌ره‌به شۆڤێنیه‌كان بوه‌ستێنێ و نه‌یه‌ڵێت سنووری سوور ببه‌زێنن.. ئه‌مكاره‌ش كاری تاكه كه‌سی كورد نییه.. له‌به‌رئه‌وه داوا له‌کوردو هه‌موو گروپه‌كانی تری كۆمه‌ڵگای كوردی، داوا له ئیسلامه ریش چه‌رمۆکانیش ده‌که‌م که خۆیان له‌نۆکه‌ره‌ی ئیسلامی عه‌ره‌ب و تورک و فارس رزگار بکه‌ن و ته‌نهاجارێك به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی پێش به‌رژه‌وه‌نی تاکه‌که‌سی خۆیانبخه‌ن تا نه‌كه‌وینه به‌ر نه‌فره‌تی مناڵانی سبه‌ینێ نه‌ته‌وه‌که‌مان و له‌سه‌ره‌نوێلكی مێژوودا تێكه‌ڵ به‌گه‌نگوگوی دیكتاتۆره‌كانی دنیابین.. ئه‌مڕۆش ده‌بێ كورد ده‌نگه‌کانی خۆی کۆبکاته‌وه‌و بیسه‌لمێنی که‌خاوه‌نی كوردستانه‌و له‌ته‌ک گروپه سیاسیه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌یدا ئه‌وكاره‌ئه‌نجام بدات و ئه‌م هه‌له‌ی بۆ ئێمه‌ش ره‌خساوه دواگورزی ده‌سه‌ڵاتی کوردیه که‌رابوردوی خۆیان پاك بكه‌نه‌وه‌و خۆیان له‌نه‌فره‌تی گه‌ل ومێژوو رزگار بكه‌ن... ده‌نا هه‌رگیز لێیانخۆش نابین..
خاڵه‌حه‌مه/دانمارك/9/1/
