له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردوستاندا 1.000.000 یه‌ک ملیۆن زیاتر پاسدار بڵاوکراوه‌ته‌وه وهه‌مووشارو شارۆچکه‌و گونده دووره‌ده‌سته‌کانیان گرتۆته‌وه، له‌هه‌رجێگایه دووکوردی نیشتمانپه‌روه‌ر سه‌ربنێن به‌یه‌که‌وه‌و باسی مه‌ینه‌تیه‌کانی خۆیان بکه‌ن سیخوڕێک یا نیشتمانفرۆشێکی کورد یا ئه‌رته‌شێکی فارس به‌دوایانه‌وه‌یه.
ئه‌م به‌شه‌ی نیشتمانی کورد له‌دێره‌وه پیلانی مه‌رگی داڕێژراوه و هه‌وڵی له‌ناوبردنی ئه‌درێت، له‌ژێر باڵی 2000 دووهه‌زارساڵه‌ی شاهانه‌ی ئێراند کورد وه‌ک نه‌ته‌وه له‌هه‌موو مافه‌سه‌ره‌کییه‌کانی خۆی به‌دوور بووه‌و نه‌یتوانیوه داکۆکیش له‌خۆی بکات.
له‌دوای ڕژێمی بۆگه‌نکردووی شاهانه‌ی ئێرانه‌وه به‌ڵایه‌کی نوی بۆسه‌رشانی ئه‌م نه‌ته‌وه سته‌مدیده‌یه هاتۆته‌دی ئه‌ویش جه‌مهوری ئیسلامی ئێرانه که‌زۆر دڕو نامرۆڤترن له‌جه‌للاده‌کانی ساواک، ده‌توانین به‌ڕاشکاوی بڵێین ئه‌م ڤایرۆسانه‌ی سه‌رشانی ئه‌مڕۆی کورد ئه‌وه‌ی رژێمی شاهانه‌و ساواک نه‌یتوانیبوو ته‌واویبکات ئه‌مان ته‌واویان کردوو به‌رنامه‌شییان هه‌یه بۆ له‌ناو بردنی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌و وه‌ک زمان.
به‌رنامه‌یان هه‌یه بۆ برسیکردنی هه‌موو چین و توێژه‌کانی ناوکۆمه‌ڵگای کوردی و چۆک دادانیان بۆ رژێم.
به‌ڵی دووهه‌زارساڵه‌ی شاهانه‌وه‌و ئه‌مساڵانه‌ی جه‌مهوری ئیسلامیشی له‌سه‌ربێت خێرخوازێکیان تیاهه‌ڵنه‌که‌وت چاوبه‌کێشه‌ی له‌بننه‌هاتوی کوردابخشێنێت،
هه‌رجه‌للادێکیان کورسی ده‌سه‌ڵاتی گرتبێته‌ده‌ست له‌وه‌ی پێشووی خۆی به‌دره‌فتارو به‌دکردارتر بووه‌و به‌زه‌یی له‌دڵدا نه‌بووه‌و درێخی نه‌کردووه له‌گرتن و له کوشتنی کورد.
میژووش ئه‌وده‌سه‌لمێنێت که‌کورد ده‌ستهه‌ڵگر نییه له‌به‌دیهێنانی مافه‌ڕه‌واکانی خۆی و سه‌رپێچیش نیه له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیی خۆییدا بجه‌نگێت، هه‌ر له‌به‌رنامه‌ی خودی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کاندا هاتووه که میلله‌تان هه‌موویان ده‌بێت ئازاد‌و سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌خۆبن.
به‌ڵی ده‌بێت ئێمه‌ش وه‌ک هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی سه‌رگۆی زه‌وی ئازادوسه‌ربه‌خۆ بین و نوێنه‌رمان هه‌بێت له‌باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، ده‌بێت خاکمان پارێزراو بێت و به‌رووبوومی بۆ خه‌لکه‌هه‌ژاره‌که‌ی خۆی بگه‌ڕێته‌وه که‌به‌هه‌زاران ساڵه وه‌ک گه‌زۆومازوو دوژمنانی ده‌یخۆن و له‌پاداشتیشیا نه‌وه‌کانی ئه‌م نیشتمانه زامداره ده‌کوژن.
به‌پۆڵ کچان و کوڕانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه راپێچی زیندان و ژێر په‌تی سێداره ده‌که‌ن، به‌ڵام تاکه‌ی و که‌ی ده‌ست له‌م ره‌فتاره نامرۆڤانه‌یه هه‌ڵده‌گرن، که‌ی ده‌ست له‌تاوان و کاولکاری هه‌ڵده‌گرن و بڕیاری پێکه‌وه‌ژیان ئه‌ده‌ن که ته‌نها چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌م کێشه‌یه که‌ده‌یان سه‌ده‌یه برینی قه‌تماغه‌ی به‌ستووه‌و کوردیش ده‌ستبه‌رداری نابێت.
له‌سه‌رێکتره‌وه دینی ئیسلام وابانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرێت که‌خودا سه‌رچاوه‌ی هه‌موو کاره‌کانه‌و خاوه‌نی ئاسمان و ڕێسمانیشه، پرسیار لێره‌دایه داگیرکارانی کوردوستان هه‌ر هه‌موویان ئیسلامن بۆ ده‌ستهه‌ڵگرنین له‌وتاوانانه‌ی ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن و دژی خودا له‌کاردان؟ واته کوان ئیسلامه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م رژێمانه که رۆژانه به‌به‌رچاویانه‌وه سه‌دان شۆڕه‌ژنی وه‌ک (شیرین عه‌له‌م هولو ئاته‌شگا) له‌به‌رده‌م دادگایه‌کی بێ خوادا تاوانبار ده‌کرێت و سزای مه‌رگی به‌سه‌رداده‌درێت، ده‌پرسین بۆده‌بێت چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌ده‌ست ئیسلامی (تورک و فارس و عه‌ره‌ب) 3سێ نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌سته‌وه به‌خوێن بنوسرێته‌وه‌و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌یان بدرێت؟ بۆ ده‌بێت ئه‌مکێشه‌یه که چاره‌سه‌رکردنی ماندوو بوونی چه‌ند کاتژمێرێکی ده‌وێت به‌درێژی ته‌مه‌نی نه‌وه‌کانی دوباره‌و هه‌زارباره‌ببێته‌وه؟
له‌م منبه‌ره‌وه که (کوردوستان نێت) ه جه‌مهوری ئیسلامی ئێران تاوانبارده‌که‌م به‌کوشتنی دایکان و باوکانی کورد به‌بێ هیچ هۆیه‌ک.. خۆئه‌گه‌ر هۆکاریش هه‌بێت که‌ی و له‌چ یاسایه‌کدا (ئاسمانی یا رێسمانی) مرۆڤ له‌سه‌ر داواکردنی نان و ئازادی له‌سیداره‌دراوه.
خاڵه‌حه‌مه22/2/2010 ووڵاتی نه‌رویج
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
