به‌شدار علی: ده‌رخستن و به‌رزركردنه‌وه‌ی نوخبه‌یه‌ك بۆ ئاستێكی باڵا له‌سه‌ر حیسابی زۆرینه‌ی خه‌ڵك، به‌رهه‌می عه‌قڵیه‌تێكی تۆلیتاری و دۆگمای
چه‌ق به‌ستوی داخراوه، له‌رێگای ئه‌و سیاسه‌ته په‌یامێك به گوێی هه‌موو كه‌س ده‌دات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه (ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵم بێت له چینێكی به‌رزه و ژیانێكی خۆشی ده‌بێت، ئه‌وه‌شی له‌به‌رامبه‌رم بێت له خواره‌وه‌یه) له‌م باره‌یه‌وه حكومه‌تی گۆڕ به‌گۆڕی به‌عس هه‌نگاوی زۆری بڕی تا له هه‌موو ناوه‌نده‌كاندا كاراكته‌ر و دڵسۆزه‌كانی بكات به كاریزما، ده‌سه‌ڵاتی كوردیش رێك ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌كه‌ی درێژه پێداوه و هه‌میشه له هه‌وڵدایه كه‌سه‌كانی خۆی له سه‌رووی هه‌موو هێز و بیركردنه‌وه‌یه‌ك دابنێت و قسه كردن له‌سه‌ریان بڤه بێت و وه‌كو كه‌سی ئاسایی سه‌یر نه‌كرێن و جیایانكاته‌وه له خه‌ڵك.
له كۆتایی ساڵی رابردوو وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێم كۆمه‌ڵێك گه‌نج و پیر و مناڵی به‌ناوی (گه‌نجی ساڵ) هه‌ڵبژارد و خه‌ڵاتی كردن، خۆشبه‌ختانه له‌م هه‌فته‌یه‌ش هه‌ڵبژێردراوان له‌گه‌ڵ ستافێكی تر سه‌فه‌رێكیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ رێكخراو و به‌م هۆیه‌شه‌وه هه‌زاره‌ها ملیون دۆلاری تری گه‌نجان و لاوانی كوردستان له پرۆژه و به‌رنامه‌یه‌ك سه‌رف كرا كه ته‌نها چه‌ند به‌چكه كادیرێكی حیزب سوودی لێوه‌رده‌گرن و عه‌قڵیه‌تێكی تاكڕه‌وی و دیكتاتۆری له كۆمه‌ڵگادا بره‌و پێده‌دات.
به جیا له‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردن و خه‌ڵات كردنه هه‌ڵبژاردن و خه‌ڵاتكردنی باشترین و دڵسۆزترین كاراكته‌ره‌كانی حیزب بوو له ناوه‌نده جیا جیاكاندا، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌وڵی به‌رده‌وامدا بن بۆ زیاتر به حیزبی كردنی ناوه‌نده‌كانیان (كه ئه‌م ئامانجه له هه‌موو پرۆژه و كاره‌كانی وه‌زاره‌تی به‌ناو لاوان هه‌ستی پێده‌كرێت)
به جیا له‌وه‌ی هه‌وڵێكی تری ده‌سه‌ڵاتی كوردی بوو بۆ ده‌رخستن و به‌رزكردنه‌وه‌ی كاراكته‌ره‌كانی خۆی و وون كردنی ده‌نگه جیاوازه‌كانی تر و ساردكردنه‌وه‌یان له به‌رنامه چاكسازی و گۆڕانكارییه‌كاندا، تا پێمان بڵێت سه‌یركه‌ن كوڕان و دڵسۆزانی حیزب چۆن خه‌ڵات ده‌كرێن و به وڵاتاندا ده‌گه‌ڕێن و له ناز و نیعمه‌تدا ده‌ژین، وه‌رن ئێوه‌ش وه‌كو ئه‌وان قسه مه‌كه‌ن و بێده‌نگی قبوڵ بكه‌ن و له‌م ژیانه‌دا بژین، له‌یه‌ك دێردا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه و سه‌فه‌ركردنه و بسه‌رف كردنی هه‌زاره‌ها دۆلار، ته‌نها رازیكردنی دڵسۆزانی حیزب بوو و هیچی تر.
ئه‌وه‌ی جێگای تێڕامانه، سه‌ره‌ڕایی له‌به‌رده‌ستا بوونی زۆرترین ئیمكانیات و فه‌راهه‌مبوونی ده‌سه‌ڵات و یاسا و ده‌ستوره لاستیكیه‌كانیان و كۆنترۆڵ كردنی ناوه‌ند و دام‌و ده‌زگاكان و خستنه ڕووی پرۆژه و به‌رنامه‌ی جۆراو جۆر بۆ پیرۆزكردن و به كاریزماكردنی كاراكته‌ره‌كانیان، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هه‌وڵه‌كانیان شكست ده‌خوات و مرۆڤی هۆشیاری ئه‌و سه‌رده‌مه شته‌كان ئاوا به‌ئاسانی قبوڵ ناكات.
ده‌بێت وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان و خودی ته‌ها به‌رواری ئه‌وه باش بزانی سه‌رف كردنی هه‌زاره‌ها دۆلار له سه‌روه‌ت و سامانی گه‌نجانی كوردستان تاوانێكه و بۆیان نیه به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه به سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵك بكه‌ن و هه‌ست و نه‌ستی هه‌زاره‌ها گه‌نج و لاویش بریندار بكه‌ن، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی به‌ناو لاوان متمانه‌ی به هه‌ڵبژاردنی ئه‌و لاوانه و پشت ئه‌ستوره به‌توانا و قابیلیه‌تیان، با كۆی مه‌سروفات و خه‌ڵاتی ئه‌و (هه‌ڵبژێردراوانه‌ی) له پرۆژه‌یه‌كدا بۆ ئه‌و گه‌نجانه له بوارێك له بواره‌كاندا بخستبایه گه‌ڕ، تاكو ئه‌و (داهێنه‌رانه) به‌رهه‌م و كاری باشتریان به‌رهه‌م بهێنایه.
له مه‌مه‌له‌كه‌تێك كه هه‌موو ئاراسته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌ره‌و تاكڕه‌وی و دیكتاتۆری هه‌نگاو ببڕی ، كار له‌سه‌ر و وورد و خاشكردنی توانا و هێز و ئیراده‌ی تاكه‌كان بكرێت، له پشته‌وه‌ی هه‌ر پرۆژه و حه‌ز و هیواو خۆزگه‌یه‌ك ده‌یان كۆسپ و رێگری خۆی حه‌شار دابێت، ده‌سه‌ڵاتی حیزب له سه‌رووی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكدا بێت، جێبه‌جێكردنی یاسا و ده‌ستور و سزادان ته‌نها له ماڵی هه‌ژاران جێگای ببێته‌وه، سه‌راپای سیسته‌مه‌كانی به‌رێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا له‌به‌ر یه‌كه‌وه هه‌ڵوه‌شابێت، چاوه‌ڕوانی ئه‌و جۆره كارانه و به‌رنامه‌ی له‌م شێوه‌یه له وه‌زاره‌ت و دامه‌ده‌زگاكان و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌كرێت.
ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته پێویستی به گۆڕانێكی ریشه‌یی هه‌یه له هه‌موو بواره‌كاندا، گه‌نج و لاو و مناڵ و پیر و په‌ككه‌وته و ژن و فه‌رمانبه‌ر و مامۆستا و قوتابی و كاسبكار له حاڵه‌تێكی ده‌روونی خراپ‌دا ده‌یگوزه‌رێنن، به سه‌دان گه‌نج له هه‌ولێر و سلێمانی توانای كڕینی جوتێك پێلاویان نیه، به‌ڵام دڵسۆزانی حیزب سه‌فه‌ری ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكایان بۆ رێك ده‌خری له سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵك، دوایی ژیانێكی كوڵه‌مه‌رگی خوێندن ته‌واو ده‌كه‌ین و ره‌وانه‌ی شه‌قامه‌كانمام ده‌كه‌ن، به ده‌یان خێزان نانی به‌یانی مسۆگه‌ر نیه و به‌رپرسانیش له نێو كۆشك و ته‌لار شه‌و به‌رێده‌كه‌ن، ئه‌و وه‌زعیه‌ته تا سه‌ر ئاوا به‌رده‌وام نابێت، هه‌موو شتێك له باریكیدا ده‌پچڕێت، به‌ڵام زوڵم ز زۆرداری و نایه‌كسانی له ئه‌ستوری!
Bashdar_net@yahoo. com
