عیشق و ئه‌وین و خۆشه‌ویستی و دابڕان و خیانه‌ت و جیابونه‌وه دوو رووی دراوێكن، كه‌م عیشق و خۆشه‌ویستی هه‌یه له كوردستان به‌بی دابڕان و خیانه‌ت كۆتایی هاتبێت، به‌پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته، زۆرێك له خیانه‌ت و دابڕان و جیابونه‌وه‌كان سه‌ره‌تاكه‌ی عه‌شق و خۆشه‌ویستی و توانه‌وه بوه له‌ناو یه‌كتردا. به‌هۆی بارودۆخ و وه‌زعیه‌تێك كه له‌كوردستانادا هاتۆته پێش، عیشق و ئه‌وین و خۆشه‌ویستی قسه‌یه‌كی قۆڕه و پولێكی سوتاو ناكات لای گه‌نجان و لاوان (هه‌موو عه‌شقی دونیا شه‌ربه‌تێكی پێنایه‌ت له بازار، پاره‌ی ته‌كسیه‌كی پێ‌نادرێت و كرێی مانگێك خان‌و په‌یدا ناكات... ) كچان و كوڕانی گه‌نج هێنده بیریان لای دوارۆژێكی ئابوری باشه نیو هێنده بیریان له پێكه‌وه ژیانێكی خۆشه‌ویستیانه نیه (ئابوریه‌كی به‌هێز زۆرێك له كێشه فه‌رهه‌نگی و كه‌لتورییه‌كانیشیان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كات)، سه‌یاره‌ی مۆدێل به‌رز و پاره و ئاڵتونی زۆر و خان‌و و ده‌سه‌ڵات و كاسبی باش و سه‌فه‌ره‌كانی ئه‌وروپا و ده‌ره‌وه، زه‌مانه‌تی سه‌ركه‌وتنی خێزانه‌كانه و بۆیه گه‌نجانیش ناحه‌قیان نیه بیر و هۆشیان لای ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه بێت!!
كه‌م نه‌بون ئه‌و كچ و كوڕه گه‌نجانه‌ی چه‌ندین ساڵ ئاوات و خۆزگه‌یان بۆ دانیشتنێك و تێرامان و نیگایه‌ك ده‌خواست، به‌ڵام ره‌شه‌بای بی خانه و لانه‌ی و نه‌بونی خان‌و و ژورێك بۆ ژیان، به‌ره‌و دابڕان و جیابونه‌وه‌ی بردن، كه‌م نه‌بون ئه‌و كچ و كوڕه گه‌نجانه‌ی عشق و خۆشه‌ویستیان له لوتكه‌دا باڵای ده‌كرد به‌ڵام خوازبێنی و فرسه‌تێكی چوون ده‌ره‌وه، له ده‌بڵدا هه‌مووی كوژانده‌وه و كۆتای به هه‌موو شتێك هێنا، چونكه ده‌زانی له‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ی ئێمه چوونه ده‌ره‌وه هاتنه ژوووره‌وه نان خواردن و جڵ پۆشین و پیاسه و سه‌ردان و ته‌نانه‌ت حمامیش له‌ژێر چاودێری ده‌وروبه‌ره‌كه‌یه‌تی و به‌هۆی سۆز و خۆشه‌ویستیه‌ك دووچاری ده‌یان كێشه و گرفتی ئابوری و فه‌رهه‌نگی و كه‌لتوری ده‌بێته‌وه بۆیه پێیان وایه (زه‌ره‌ر له‌نیوه‌ی بگه‌رێته‌وه به قازانج حیسابه)، چونكه له عیشقدا جگه له كێشه و گرفت و ناخۆشی هیچیتریان ده‌ست نه‌كه‌وت.
كه‌م نه‌بون ئه‌و كچ و كوڕه گه‌نجانه‌ی ته‌نها پیاسه‌یه‌ك و نامه‌یه‌ك و ته‌له‌فۆنێك خه‌ون و خولیاكانیان لێكرا به‌سه‌راب و بۆ هه‌میشه به خاك سپێردران و گولله باران كران، كه‌م نه‌بون ئه‌و كچ و كوڕانه‌ی ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌قیان له‌یه‌كتر نیه و یه‌كتریان خۆش ده‌وێت، بۆ هه‌تا هه‌تا نه‌یانهێشت له‌یه‌كتر نزیك ببنه‌وه، كه‌م نه‌بون ئه‌و كچ و كوڕانه‌ی ده‌سه‌ڵات و عه‌قڵیه‌تی ناو گه‌ڵی به‌رپرسان و مناڵانی به‌رپرس نه‌یانهێشت هه‌ناسه‌یه‌كی ئاسوده له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌ڵمژن..
جا له وه‌زعیه‌ت و گوزه‌رانێكی له‌م شێوه‌یه، كه چاره‌نوس و دیاریكردنی دوا رۆژی ئینسانه‌كان له‌ده‌ستی خۆیاندا نه‌بێت، كه پیاسه و قسه‌كردنێك مه‌رگی له‌دوا بێت، ته‌نها ژوورێكیان ده‌ست نه‌كه‌وێت بۆ پێكه‌وه ژیان، ساده‌ترین و ساكارترین پێداویستیه رۆژانییه‌كانیان ببێت به خه‌ون و خۆزگه و رۆژانه ئاهو ئاخی بۆ هه‌ڵكێشن، كه سیسته‌م و یاسایه‌ك نه‌بێت بۆ پاراستنی شه‌خێیات و كه‌رامه‌تیان و ده‌ستدرێژی و ئیهانه و سوكایه‌تی پێكردن له‌سه‌ر سه‌ره‌تاترین حه‌زه تایبه‌تیه‌كانیان ببێت به عاده‌تێكی رۆژانه، له باخچه و هۆڵێكدا نه‌توانن دوو راز و نیاز به ئازادی بگۆڕنه‌وه... ئیتر عه‌شق و ئه‌وین جگه له گاڵته‌جارییه‌ك چیتره؟! گه‌نجان بۆ ده‌ستی بۆ به‌رن و مێشكی خۆیانی پێوه قاڵكه‌ن؟!
به‌م شێوه‌یه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به به‌رنامه و سیاسه‌ت و سیسته‌م و هه‌ڵوێست و كار و كرده‌وه‌كانی، گه‌نجان و لاوان و كچ و كوڕانی له‌عه‌شق و خۆشه‌ویستی كرده دوژمن.
له كۆتاییدا له‌به‌ر هه‌ست كردن به‌م وه‌زعیه‌ته‌ی كه كچان و كوڕان تیایدا ژیاون و ده‌ژین، له‌به‌ر چاره‌نوسێكی نادیار كه چاوه‌ڕوانی هه‌موو گه‌نجێك و لاوێك ده‌كات له كوردستان، پێویسته هه‌موو ئێمه‌ی گه‌نجانی دڵشكا و دڵ بریندار له یادی ڤاڵانتاین ئه‌و رسته‌یه‌ی (رۆژ كریم) به هاوسۆزان و خۆشه‌ویستانمان بڵێین (من پێت ناڵێم بۆچی واتكرد، بۆچی هاتی، بۆ رۆیشتی... ) بۆ ئه‌وه‌ی رق و تۆڵه له سونه‌ت و عاده‌تی ئێمه جێگایه‌كی نه‌بێته‌وه و به‌ره‌و ژیانێكی پڕ له ئه‌وین و خۆشه‌ویستی هه‌نگاو هه‌ڵگرین و هه‌موو ئه‌و سه‌نگه‌رانه تێكبشكێنین كه وویستویانه و ده‌یانه‌وێت كۆتایی به عه‌شق و خۆشه‌ویستی بهێنن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
