ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌ی پارتی و یه‌كێتی نه‌بوایه، خه‌ڵكی كوردستان هه‌رگیز ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبه ئیسلامیانه نه‌ده‌بوو، ئه‌گه‌ر برسیه‌تی و نه‌بونی و شه‌ڕ و كوشتار و ناعه‌داڵه‌تی پارتی و یه‌كێتی نه‌بوایه، ئیستا ئیسلامیه‌كانیش نه‌ده‌بونه ئه‌و هێزه كه هه‌ره‌شه له‌هه‌موو تازه‌گه‌رییه‌ك بكه‌ن. ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بوو له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و راگرتنی ته‌وازنی سیاسی هاوكاری و پشتتگیرییان
كردن و چاویان له تیرۆر و كاره تێكدهرهییهكانیان نوقاند و فه‌رشی سوریان بۆ راخستن و له هه‌موو ئیمكانیاتێك به‌هره‌مه‌ندیان كردن، هه‌ر هه‌فته‌ی رابردوو به‌هۆی فشاری حیزبه ئیسلامیه‌كان گۆڤاری (خه‌ڵك) یان داخست.
قسه‌كردنێكی زۆری میدیای پارتی ئه‌م رۆژانه زوومهكانیان روو له یه‌كگرتووی ئیسلامیه، به‌ڵام به قازانجیان ته‌واو ده‌بێت و فرسه‌ت وه‌رده‌گرن بۆكوتانهوهی هه‌موو به‌ها ئه‌خلاقی و مرۆڤایه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵگا كه له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وان ناكۆكه.
پێویستی به فه‌لسه‌فه و مێژوو و لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچون نیه تا له راستیه‌كان تێبگه‌ین، كاتێك كه ده‌سه‌ڵاتیان ره‌ها بوو، سه‌دان مرۆڤیان ته‌نها له‌سه‌ر ووتنی ووشه‌ی ماف و ئازادی و یه‌كسانی، سه‌ریان له‌لاشه جیاكردهنهوه و مه‌حكومیان كردن به مه‌رگ، نوسه‌ران و رۆشنبیران نه‌یانتوانی له‌به‌ر فتوای ئیسلامیه‌كان بۆچونه‌كان له‌سه‌ر قێزه‌وه‌نترین دیارده ده‌رببڕن، تێزابیان كرد به قاچی و ئه‌و كچانه‌ی جلی مه‌ده‌نیان پۆشی و خه‌ڵكیان له‌دژیان هاندا، تا ئیستاش كادیران و لایه‌نگرانیان له مینبه‌ری مزگه‌وته‌كاندا هه‌ره‌شه ده‌كه‌ن و خوێنی ئه‌و خه‌ڵكانه حهڵاك ده‌كه‌ن كه وه‌كو ئه‌وان بیرناكه‌نه‌وه، خراپی گوزه‌رانی خه‌ڵكیان به فرسه‌ت زانی و پێدانی چه‌ند كیلۆیه‌ك ئارد و برنج و پێدانی چه‌ند پۆلێكی وه‌رگیراو له وڵاتانی ئیسلامی و كه‌نداویان كرده مه‌رجی له چادر هه‌ڵكێشانی كچان و مناڵان و راكێشانیان بۆ نێو حوجره‌كانیان و شۆرینه‌وه‌ی مێشكیان به خورافیات، مزگه‌وته‌كانیان كرده شوێنی سرینه‌وه و پلان دانان بۆ ئه‌و ده‌نگ و ره‌نگانه‌ی له خۆیان جیاوازن، به‌رگریان له بۆگهندهرترین سیسته‌می په‌روه‌رده و فێركردن كرد بۆ به‌رهه‌م هێنانی نه‌وه‌یه‌كی یه‌خسیر و گوێرایه‌ڵ و بی بیركردنه‌وه، له هه‌وڵدان بۆ هێشتنه‌وه‌ی یاسا‌و ده‌ستورێك كه به ئاشكرا شه‌رعیه‌ت ده‌دا به پله‌دوویی و ژێرده‌سته‌ی ئافره‌تان، .. هه‌موو ئه‌مانه‌ش به ئیجازه و له‌ژێر چاودێره ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و پارتی و یه‌كێتی ئه‌نجامدران.
وێرانی وهزعیهتهكه لێره‌وه‌یه، حیزبێكی ئیسلامی وه‌كو یه‌كگرتوو كه هه‌موو به‌رنامه و پرۆگرامه‌كانیان له ئه‌لفه‌وه تاكو یائی ناكۆكه له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاترین ماف و ئازادییه‌كانی تاك و به‌هره‌مه‌ند بوون له ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر بۆ به‌شه‌ره‌كان، ههمیشهكار له‌سه‌ر دورست كردنی جیاوازی و مانه‌وی هه‌ژاری و برسیه‌تی و تیرۆر و تۆقاندن و ته‌قاندنه‌وه و مل په‌ڕاندن و ناكۆكی سه‌رگه‌ردانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن، كه‌چی ئیستا و وه‌كو فریادڕه‌س خۆیان ده‌ناسێنن و باسی مافی و ئازادی ده‌كه‌ن!!!
دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و فه‌راهه‌مبونی ژیانێكی نۆرماڵ بۆ تاكه‌كان، كۆتایهێنان به بێكاری و نه‌بونی و شه‌ڕ و ئاژاوه و ناشه‌فافی و دابه‌شكردنی سه‌روه‌ت و سامان به یه‌كسانی، رزگاربوون له سه‌رگه‌ردانی و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی مه‌ده‌نی بۆ خه‌ڵكی كوردستان، ده‌توانی زۆرێك له‌هێزی نه‌خوازراو له گۆره‌پانی كوردستان كاڵ بكاته‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌ش رێگای كارساز نه‌ك هێرش و په‌لاماردانی ناڕه‌وا و دورستكردنی ژینگه‌ی ترس و تۆقاندن. چونكه ئه‌م وه‌زعیه‌ته به قازانجی ئه‌وان ته‌واو ده‌بێت.
