ئۆپۆزسیون چیه، كێن ئه‌و هێزانه‌ی ده‌توانن نوێنه‌رایه‌تی ئۆپۆزسیون بكه‌ن، ئه‌رگ و كاریان له قۆناغه جیاوازییه‌كان چیه، كام كه‌یس و كێشه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگ...، ئۆپۆزسیون ده‌بێت هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بكات، ئه‌و هێزانه‌ی له رۆژگاری ئه‌مرۆ له ساحه‌ی كوردستان به ئۆپۆزسیون خۆیان نیشان ده‌ده‌ن ده‌توانن نوێنه‌رایه‌تی بكه‌ن و ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌سه‌ر شانیانه جێبه‌جی بكه‌ن...، رۆشنكردنه‌وه‌ی زۆرێك پرسیار و لایه‌نی تر ئامانجی ته‌ورێكی رۆژنامه‌وانیمانه، بۆ ئه‌م جاره موزه‌فه‌ر عبدلله رۆژنامه‌نوس و چاودێری سیاسی له‌گه‌ڵمان به‌شداره و به‌م شێوه‌یه دید و بۆچونه‌كانی خسته روو:
پرسیار: كێ ده‌توانیت ببیت به هیزیكی به‌رهه‌لستكاری راسته‌قینه‌و نوینه‌رایه‌تی بكات له كوردستان؟
وه‌ڵام: له‌گه‌ڵ رێز‌و سوپاسی زۆرم بۆتان. هه‌وڵ ده‌ده‌م زۆر به ڕۆشنی و كورتی دوا مه‌به‌ستی خۆمتان له وه‌ڵامه‌كانم پێ رابگه‌یه‌نم.
به‌بروای من هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێت و مه‌یسه‌ر نی یه له هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی كوردستان بانگشه‌ی ئۆپۆزیسیۆن بكات و ببیت به ئۆپۆزیسیۆنی ڕاسته‌قینه. چونكه ئه‌گه‌ر مه‌به‌سته‌كه حزبی ده‌سه‌ڵاتدار و حزبی ئۆپۆزیسیۆنی هاوشێوه‌ی ئه‌وروپاو ئه‌مریكاو چه‌ند وڵاتی تری جهانه، ته‌نانه‌ت له چه‌شنی توركیاش، ئه‌وه له كوردستان ئه‌و سیسته‌مه ده‌سه‌ڵاتداری یه په‌رله‌مانتاری یه پلورالیزمه بوونی نی یه. له بنه‌ره‌تدا ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ هه‌یه كۆمه‌ڵێ ده‌سته‌و تاقمی قومی _عه‌شیره‌تی و ئیسلامی _ تایه‌فی و ملیشیایی یه. به‌رنامه‌و ئه‌جنده‌یی هه‌مویان ڕه‌نگ دانه‌وه‌ی كار‌و پراتیكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆژانه‌یانه. ئه‌مانه به به‌ناو لیبرالی و سۆسیال دیموكراتی و عه‌لمانیانه‌وه هه‌ڵگری هه‌مان به‌رنامه‌و ئه‌جنده و كاره‌كته‌ره‌كانی ئه‌و حزبانه نین كه پڕوپاگه‌نده‌ی ده‌كه‌ن. دیاره هه‌موومان ئه‌وه‌مان لا ڕۆشنه كه ئه‌مانه له ناو یه‌ك تۆمه‌تباری یه‌كتر ده‌كه‌ن به‌و چه‌مك و ده‌ربرینانه. بۆ نمونه قومی یه‌كانی به ئیسلامی یه‌كان ده‌ڵین ئیسلامی راسته‌قینه نین. یاخود ئیسلامی یه‌كان زۆر جار به پارتی و یه‌كیتی ده‌ڵین عه‌لمانی نین. به‌ڵام له ڕاستیدا پڕوپاگه‌نده‌ی هیچ یه‌كێكیان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وی تریان راست نی یه.
ئه‌مانه زاده‌ی هه‌لومه‌رجێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی میژووین ناكۆكن به بنه‌ماكانی شێوه ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانی و فره حزبی و دیموكراسی و مافی مرۆڤ مه‌ده‌نیه‌ت و مۆدیرنیزم و سكولایزم. ته‌نانه‌ت به هیچ شێوازیك ناكرێت ئه‌م بنه‌مایانه بكه‌یته تای ته‌رازووه‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م حزبانه‌و بیان پێوی. دیاره من له‌م سه‌رده‌مه سه‌رنجی ره‌خنه‌یی ریشه‌یم هه‌یه له‌سه‌ر خودی ئه‌و حزبه عه‌لمانیانه‌ش. من له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ش ناڵێم كه خۆم به لایه‌نگری ڕاسته‌قینه‌ی شێوه ده‌سه‌ڵاتی په‌رلمانی بزانم. نه‌خیر!به‌لكو ڕاستی یه‌كی میژوویی كه وه‌ك ڕووی داوه ڕون ده‌كه‌وه. ته‌نانه‌ت من شێوه ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانیش ئه‌مرۆ بۆ مرۆڤایه‌تی به ناكۆك و كه‌م ده‌بینم بۆ به‌ریوه چونی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی.
راستی یه‌كه‌ی من به‌ر له سیناریۆی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له ته‌موزی ساڵی پار له مانگی شوباتدا وتاریكم نوسی و بانگه‌شه‌ی ئۆپۆزیسیۆن بوونم به سه‌راب ناو برد.
بۆ نمونه ئێوه ته‌ماشای ئاكامی هه‌ڵبژاردنی په‌له‌مانی عیراق بكه‌ن پاش ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی عیراقیان، به كوردستانیشه‌وه، ڕاكیشایه پای هه‌ڵبژاردن، ئیستا دوای زیاتر له مانگیگ تیپه‌ر بوونی هه‌ڵبژاردن و ئاكامه‌كه‌ی حكومه‌تیان پێك نه‌هینا. ئیستا ژیر به ژیر خه‌ریكی رێكه‌وتنن. به‌م شیوه‌یه‌ش گالته به ده‌نگی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن.
جگه له‌وه‌ش خۆمان تاقی كردنه‌وه‌ی زۆرمان له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كیتی هه‌یه و هه‌رگیز چاوه‌ری مه‌كه‌ن گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌م حزبه‌وه بۆ ئه‌و حزب لای ئه‌مانه ئه‌وه‌نده كاریكی سه‌لس و ئاسان بیت. ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆش پروپاگه‌نده‌ی ئۆپۆزیسیۆن ده‌كه‌ن له هه‌ناوی ئه‌مانه هاتونه‌ته ده‌ر و هه‌ڵگری هه‌مانه تایبه‌تیمه‌ندی ئه‌وانه‌ن.
پرسیار: ئه‌ركی به‌رهه‌لستكار له كوردستان ده‌بیت چی بیت، كامه په‌یام بكاته ده‌سپیكی كار‌و پرۆژه‌كانی؟
من پێشتر ئاماژه‌م به ئۆپۆزیسۆن له كوردستان كرد له چوارچیوه‌ی دیدگا‌و بۆچۆنی واقعی و ئه‌وانه‌ی خۆیان به ئۆپۆزیسیۆن داده‌نین.
ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر په‌یامی ئۆپۆزیسۆنه، له روانگه‌ی ئه‌وان و، یاخود روانگه‌ی باوه میژویی یه‌كه‌ی جهانیش، ئه‌وه من ناتوانم قسه‌و په‌یامی ئه‌وانه دیار بكه‌م. ئه‌وه خۆیان سه‌رپشكن چ په‌یامیكیان هه‌یه و نی یه. به‌لام ئه‌گه‌ر قسه له حزب و هیزیكی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رهه‌ڵستكار، به مانا فراوانه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كه‌ی كه ته‌واو ناكۆك و دژ بێت به هه‌لومه‌رجی باووی ئیستا‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م حزبانه به قومی و ئیسلامیانه‌وه، ئه‌وه پیویسته په‌یامی ئه‌و هێزه به‌رهه‌ڵستكاره راسته‌قینه‌یه زۆر په‌یامێكی رۆشن و جیاواز و ریشه‌یی بێت له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌ی ئێستا له ده‌سه‌ڵاتداران یا خۆیان به ئۆپۆزیسۆنی چوارچیوه‌ی ئاسۆی سیاسی و فكری ئه‌مانه ده‌زانن. ئه‌و په‌یامه‌ش به لای منه‌وه ده‌بێت له‌و ستراتیژه سیاسی یه‌وه سه‌رچاوه بگریت كه پێی وابیت كه ئالوگۆڕی ریشه‌یی له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و سیاسی خه‌ڵكی كوردستاندا هه‌رگیز روو‌و نادات تا كۆتایی نه‌هێنریت به‌و هه‌لومه‌جه‌ی كه سایه‌ی كردووه به‌سه‌ر خه‌ڵكی دا و وای كردووه ئه‌مانه ده‌سه‌لات وه‌رگرن كه نزیك به بیست ساله به‌رده‌وامه. به كورتی په‌یامه‌كه ده‌بیت كۆتایی هینان بیت به دوباره لكانه‌وه (الحاق) ی كوردستان به عیراقی ئیسلامی و عروبی و پیك هینانی ولاتیكی سه‌ربه‌خۆ و دامه‌زراندی ده‌وله‌تیكی هاوچه‌رخ سكولار. جا ئه‌وكات بنیاد نانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌ڵبژیردراو و بوونی ئۆپۆزیسیۆن ره‌نگه كارێكی زۆر ئاسانتر و واقعی تر بیت.
پرسیار: له ئێستا دا گۆڕان و ئیسلامی یه‌كان خۆیان به به‌رهه‌ڵستكار داده‌نین، تۆ له‌م باره‌یه‌وه چی ده‌ڵێی؟
هه‌ڵبه‌ت له چه‌ند ساڵی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كێتی دا جار به‌جار ڕۆشنبیرانی به فكر لیبرال و نیو لیبرال و هه‌ندێكی ناو یه‌كیتیش باسی ئۆپۆزیسیۆنیان ده‌كرد. به‌ڵام پاش كێشمه كیشه‌كانی یه‌كیتی و زویر بوونی نه‌وشیروان و كۆمه‌ڵی كه‌سی تری سه‌ركردایه‌تی و كادری تریان، ئه‌م چه‌مكو ده‌سته‌واژه‌ی ئۆپۆزیسیۆنیان قۆسته‌وه‌و به وه‌عده‌و وه‌عیدی ناراست به خه‌لكی نارازی كوردستان توانیان ریره‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی یان وه‌رگیرن بۆ خۆیان و ئاویته‌ی سیاسه‌ته‌كانی گروپی گۆران بكه‌ن و به‌لاریدا به‌رن و به‌مه شیوه‌یه ده‌سته‌واژه‌ی ئۆپۆزیسیۆنیان بۆ مه‌به‌ستی سیاسی گروپی خۆیان كرده واقعیكی كۆمه‌لایه‌تی فه‌رزیان كرده به‌سه‌ر ده‌سه‌لاتی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌لاتدارداو بیكه‌نه قسه‌ی رۆژی كۆمه‌لگاو میدیاكان.. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی خودی پارتی له كێشه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی سودی له‌م ململانێ یه‌ی نێوان نه‌وشیروان و تاڵه‌بانی وه‌رگرت و توانی زیاتر فشار بێنی بۆ یه‌كیتی و پاشه‌كشه‌ی زیاتری پی بكات.
بۆیه زیاتر ئه‌م مه‌سه‌له‌ی ئۆپۆزیسۆن بوونه ئه‌وانه كردیان به باو نه‌ك ئیسلامی یه‌كان. ئیسلامی یه‌كان هیچ كات، سه‌ره‌رای هه‌ر ئاڵوگۆرێكی سیاسی، نه توانیویانه‌و نه ده‌توانن ببنه نه به‌ناو ئۆپۆزیسیۆن و نه هێزی ده‌سه‌ڵاتیش. ئیسلامی یه‌كانی كوردستان و سه‌رانیان هه‌رگیز ناتوانن ببنه ئۆردوگان و عبدالله گوڵ و حزبی داد و گه‌شه پیدانی ئه‌وانه. چونكه له دوو هه‌لومه‌رجی ته‌واو ڕیشه‌یی جیاوازدان. ئه‌مانه وه‌ك رێوی وان هه‌میشه له لاته‌نیشه‌وه ده‌یانه‌ویت برێك له گۆشتی ئه‌و نێچیره بپچڕن كه له‌به‌رده‌می گورگه‌كاندان. ئه‌گه‌ر گروپه‌كه‌ی نه‌وشیروان ده‌یه‌ویت به ناوی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه كه‌ڵك وه‌رگرێت له ململانێی نیوان پارتی و یه‌كیتی و به‌ناوی خواستی خه‌ڵكه‌وه و به به‌هانه‌ی گه‌نده‌ڵی یه‌وه سودمه‌ند بیت. ئه‌وه ئیسلامی یه‌كان بونه‌ته تۆپی نێوان گۆڕانی ئۆپۆزیسیۆن و هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه. بۆیه هیچ ناكرێت حیسابی چاره‌نوسساز بۆ ئیسلامی یه‌كان بگرێت. ئه‌وانه ئه‌گه‌ر پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیشیان زۆر فراوان بێته‌وه ئه‌وه هه‌رگیز ناتوانن ببنه نه هێزی ده‌سه‌ڵات ونه به‌ناو ئۆپۆزیسیۆنێكی وه‌ك گروپی نه‌وشیروانیش.
پرسیار: پیت وایه به‌رهه‌ڵستكار له كوردستان بونی هه‌یه یاخود سه‌ره‌تاكانی ده‌ركه‌وتنی به‌ڕێوه‌یه وه‌كو میدیاكان باس ده‌كه‌ن؟
پێشتر ووتم ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆن به‌و شێوه واقعی یه‌ی من تێی گه‌یشتوم و ناساندم كه وه‌ك له وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكاو.. هتد هه‌یه ئه‌وه هه‌رگیز له كوردستان نه هه‌یه‌و نه‌ده‌شبێت. نمونه‌كه‌شم هه‌ر به خودی حزبه‌كان هێناوه‌یه و وتم با سه‌یری حزبه لیبرالی و سۆسیال دیموكراسی و یاخود زۆر جار به‌ناوی دیموكراتی و كریكاری یه‌وه ناویان لینراوه. وه‌ك حزبی كرێكاران و محافز و لیبرالی به‌ریتانیاو ئوسترالیا، به‌راود بكه‌ین به حزبه‌كانی كوردستان له چه‌شنی پارتی و یه‌كیتی ده‌بینین جیاوازی زۆریان هه‌یه هه‌ر به‌یه‌ك ناچن. ئه‌و حزبانه خۆیان زاده‌ی بزوتنه‌وه‌ی واقعی لیبرالیزم و سۆسیال دیموراسی بونه‌وه‌و له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وانه شێوازی ده‌سه‌ڵاتی په‌رلمانتاریزم و پلورالیزم هاتۆته‌دی دی. ئێستا كه خودی ئه‌م شێوازه پیر بووه و نایه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئاوات و ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی چۆن ده‌كرێت ئه‌م شێوازه له ده‌سه‌ڵات به كه‌ڵكی خه‌ڵكی كوردستان بیت. بۆیه به بروای من ئه‌وه‌ی كه میدیاكان پروپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كه‌ن زیاتر بۆ زیاتر گه‌رم كردنی بازاری فرۆشی خۆیانه. ئێوه ته‌ماشاكه‌ن جاری وا هه‌یه میدیا له ئه‌وروپاش بۆ گه‌رم كردنی بازاری خۆی ده‌خاڵه‌ت له ژیانی كه‌سێتی كه‌سه‌كانیش ده‌كات به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی گوایه ئه‌م كاره‌ی بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكه‌و به‌شێكه له ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری. به تایبه‌تی هێشتا میدیا له كوردستان زۆر پاشكۆی ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتداره و زیاتر ره‌نگ دانه‌وه‌ی سیاسه‌ت و ئامانجی ئه‌وانه.
بۆیه به بروای من ئه‌وه‌ی پێ ده‌ڵین ئۆپۆزیسیۆن له كوردستان ته‌نانه‌ت به تێگه‌یشتنه ئه‌وروپی یه باوه‌كه‌شی نی یه. هه‌موو ئه‌وانه ئه‌مڕۆ كاریكاتۆرێكن له ئۆپۆزیسیۆن. من دلینیام له‌وه‌ی كه خه‌لكی چۆن پیش راپه‌رنینی 1991 هیشتا به كرده‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی یه‌كیتی و پارتیان نه ده‌ناسی و ته‌نها ده‌نگی ده‌هۆلیان له دور پی خۆش بوو به‌لام ئیستا 19 ساله ناوه‌رۆكی ئه‌وانیان ناسی ئاواش پاش ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م ناوه‌ڕۆكی سیاسی ئه‌وه‌ی ناویان ناون به‌رهه‌ڵستكار ده‌ناسن و ڕێگای ڕۆشنی سیاسی ده‌گرنه به‌ر. تونێڵێك كه ئه‌م به‌رهه‌ڵستكارانه ئه‌مڕۆ بۆ خه‌ڵكی كوردستانی لێ ده‌ده‌ن هیچ جیاواز نی یه له‌و تونێڵه‌ی هێزی ده‌سه‌ڵاتدار 19 ساڵه ملی خه‌ڵكیان پیادا كردووه. بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ له ئاینده‌دا هێزی نوێی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر ڕادیكاڵ ده‌رده‌كه‌وێت. چونكه كۆمه‌ڵگای كوردستانیش كۆمه‌ڵگایه‌كی چینایه‌تی یه‌و كرێكار‌و بۆرژوا بوونی هه‌یه و هه‌میشه كێشمه‌كیشی نێوان ئه‌و چینه ته‌حه‌كوم ده‌كات به بزاوتنی كۆمه‌ڵگاوه. جا ئه‌مرۆبا هه‌ر به په‌نهانی بیت به‌ڵام هه‌میشه ئه‌و هێزو ناكۆكی یه ژیله‌مۆی ژێر خۆڵه‌میشه‌كه‌یه.
*ئه‌م چاوپێكه‌وتنه ته‌وه‌رێكی هه‌فته‌نامه‌ی (ئاشتی) یه و له ژماره 61له 1/5/2010بڵاوبۆته‌وه
ئاماده‌كاری ته‌وه‌ر/به‌شدار علی bashdar_net@yahoo. com
