مه‌حمود به‌رزنجی : ڕۆژی سێ شممه برواری 20-01-2009 باراك حسین ئوباما سێوندی (44) هه‌مین سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکی خێوند ئه‌و سێونده‌ی که بریتیه له (35) ووشه هه‌مان سێونده له یه‌که‌م سه‌رۆك.. جۆرج واشنتن تا دواهه‌مین سه‌رۆك باراك ئۆباما... !! خێوندی، ئه‌م ووشانه ووك خۆی
ماونه‌ته‌وه بێگۆرانکاری. ئه‌م ده‌وله‌ته هه‌ر له ڕۆژی دامه‌زراندنیه‌وه تا ئه‌مڕۆ دیموکراسی چه‌سپاندوه‌و وه‌کو له‌ده‌ستوره‌که‌ی هاتوه... !!! ده‌ستوری ئه‌مه‌ریکی کۆنترین ده‌ستوریکی نوسراوه بێ بچران تا ئێستا کاری پێ ده‌کرێ، ئه‌م ده‌ستوره حکومه‌تێکی فدرالی دامه‌زراندوه له‌سه‌ر بنه‌مای (3) ده‌زگای جێواز پێکدێ... ته‌شریعی، ته‌نفیزی، قزائی (دادوه‌ری) . ئه‌م سێ ده‌زگایه په‌یوه‌ندی و ڕێك که‌وتنیان له‌سه‌ر زامن کردنی ماڤی کسایی کۆمه‌ڵگا له‌ژیان و پێویسته‌کانی ژیان، و ئازادی ئاین و ده‌ربڕینی ڕاو و بۆچونی کۆمه‌ڵگا... هه‌رله‌به‌ر زامن کردنی ئه‌م ئازادیانه دانه‌رانی ده‌ستوری ئه‌مریکی به توندی گرنگیان داوه به دانانی سنورێك به‌رامبه‌ر ده‌سڵاتی هه‌ر یه‌ك له ده‌زکای حوکم رانی له‌گه‌ڵ یکسانی هه‌مو مرۆڤێك له‌سه‌ری سه‌روه تا خواره‌وه به‌رامبه‌ر به یاسا... !!!! هه‌ڵبه‌ته ئاینیان له ده‌وڵه‌ت جێواز کردوه، بۆیه ئه‌مه‌ریکا وه‌ك ده‌وڵه‌تێکی علمانی داده‌نرێ...
ده‌ستوری ئه‌مریکی ده‌ستورێکی یه‌کگرتوی نوسراوی جامده (به‌ستراوه) چونکه ده‌ستکاری کردنی به یاسایکی ئاسایی ناکرێ له‌به‌ر گرنگ دانێکی ئه‌و‌تۆ به‌م ده‌ستوره دراوه، ده‌ستکاری کردنی ئه‌م ده‌ستوره به‌مه‌رجێك ده‌کرێ ¾ ولایه‌ته‌کان (هریمه‌کان) پاش پێشکه‌ش کردنی بۆ کۆنگرس و دوایی به‌ڵێن دانی 3/2 ئه‌ندامانی کونکرس ده‌بێ.. !! ده‌ستوری ئه‌مه‌ریکی له بۆچونه‌کانی دوو فه‌یله‌سوفی ئینگلیزی (تۆماس هۆنر وجۆن لۆك) له‌گه‌ڵ فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی (جان جاك ڕۆسۆ) وه‌رگیراوه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م سێ فه‌یله‌سوفه بڕوایان به پێ داگرتنی رامیاری تاکه‌که‌سی به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر بنه‌ره‌تی به‌رژه‌وه‌ندی که‌سایه‌تی زاتی و مه‌نتق، و بڕوابونیان به به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌رباره‌ی ماڤ و ئه‌رکه‌کانی تاکه که‌س.
بۆیه‌کۆنگره‌ی پیران بانگه‌وازێکیان کرد بۆ به‌ستنی کونگره‌ێك له 14-05-1784 بۆ گفت‌و گۆکردن له‌سه‌ر ده‌ستوره‌که‌یان بۆیه وولایه‌ته‌کان (هریمه‌کان) نێونره‌کانیان ره‌وانه کرد بۆ (فلادیلیڤیا)، له‌وی یه‌که‌م کۆنگره‌ی نێونه‌رانی وولایه‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌سترا، هه‌ر له‌وێ که‌ندیدی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکی کرا که ئه‌ویش (بنیامین فرنکلین) ه وه‌ك یه‌که‌م سه‌رۆك له‌به‌ر چه‌ند هۆیێك له‌وانه بیر‌و بوچونی فراوانی و ته‌مه‌نی (81) ساله‌ی، به‌ڵام بنیامین قایل نه‌بو، بۆیه کونگره که‌ندیدی جۆرج واشنتن بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریکی کرد... دیاره جۆرج واشنتن زۆربه‌ی زۆری ده‌نگ ده‌رانی هێنا و بوه یه‌که‌م سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا، پاشان کۆنگرری نێونه‌ران ده‌ستیان کرده گفت‌و گۆکردن له‌سه‌ر ده‌ستوری نێویان و پاش بیر‌و بۆجون مشت و مڕێك و ڕایکی زور، بڕیاردرا که پێشه‌کی ده‌ستوره‌که‌یان به‌م ووشانه ده‌ست پێ بکا:
به‌ناوی کۆمه‌ڵگای وولایه‌ته یه‌کگرتوه‌کان ئه‌مه‌ریکی، بۆ یه‌کگرتویه‌کی گشتی، و به‌ڵاوکردنی یاسا، و زامن کردنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، و بڵاوبونه‌وه‌ی ئاسایشی گشتی، له‌گه‌ڵ زامن کردنی دوا ڕۆژێکی شاهیسته بۆ نه‌وه‌که‌مان، و دابین کردنی ئازادی، ئه‌مه ئه‌که‌ینه ده‌ستوری ولایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
له مادده‌ی یه‌که‌می ده‌ستور هاتوه ده‌بێ هه‌مو هێزه رامیاریه‌کان به‌ده‌ست ئه‌نجومه‌نی ته‌شریعی بێت ئه‌میش بریتیه له ئه‌نجومه‌نی پیران و نێونه‌ران، بۆیه ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستوری ولایه‌ته یکگرتوه‌کانی فدرالی سه‌روی ده‌ستوری ولایه‌ته‌کانه... ... . ده‌ستوری ولایه‌تی یه‌کگرتوی ئه‌مه‌ریکی به وسیقه‌یه‌کی علمانی ده‌ژمێرێ له‌به‌ر ده‌ستپیکردنی به (به‌ناوی کۆمه‌لگا) وه‌یه ئه‌وه‌ی ناوی خودا یان مه‌سیحیه‌ت بێنێ، به‌جۆرێك ناوی ئاینی بردوه که هیچ جێوازیه‌ك نیه له‌نێو کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر بنه‌ماو بۆچونی ئاینه‌کان، و بڕگه‌ی (6) له‌ده‌ستور ئه‌ڵێ به‌هیچ جۆرێ پرسیار له کارمه‌ندانی ده‌زگا فه‌رمیکان ناکری به‌رامبه‌ر به ئاینه‌کانیان، له‌یه‌که‌م ده‌ستکاری ده‌ستور ئه‌ڵی کونگرس بۆی نیه دارشتنی هه‌ر یاسایه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ئاینی به‌هیچ جۆرێ.
یه‌که‌م پێداجون و ده‌ستکاری کردنی دستوری ئه‌مه‌ریکی له ساڵی 1791 بو، ئه‌ویش به تۆمار کردنی (10) خاڵ له ژیر ناوی (وه‌سیقه‌ی ماڤ) که‌هه‌موی له‌به‌رژه‌وه‌ندی کومه‌اڵگایه، وه‌ك پاڕاستنی ماڤ و دارایی و بیر‌و بۆچونیان... هتد. لێره من ئه‌م باسه‌م کرد پێم خۆش بو که ئێمه‌ی کورد بزانین کومه‌ڵگای خۆرئاوای پێشکه‌وتو، پێشکه‌وتنیان به وه‌حی یان میراتیه‌وه نه‌بوه، له ڕیگای ئاینه‌وه نه‌بوه، له‌ده‌ستور گورینه‌وه نه‌بوه، یان له‌جیوازی دروستبونی مورڤی خۆرئاوایی له‌گه‌ڵ مرۆڤی ڕۆژئاوایی، مڕۆڤ هه‌مان مرۆڤه له لایه‌نی دروستبونی، هه‌مو خۆ نۆ مانگ و ن‌و ڕۆژ له‌سک دایك ماونه‌ته‌وه، هه‌ر هه‌مومان وه‌ك یه‌ك به قۆناغه‌کانی ژیاندا تێده‌په‌رین، به‌ڵام له په‌یوه‌ندی و یه‌کگرتویی کۆمه‌ڵگاکه‌یان توانیویان پێشکه‌وتن بده‌ست بێنن و هه‌رده‌م له‌پێشکه‌وتنێکی بێ بچران بن، به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمان و نه‌ته‌وه سه‌روی هه‌مو جۆره به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانه، ئێمه وه‌کو کۆمه‌ڵگای ڕۆژ هه‌ڵاتی ناوڕاست ناسراوین و به عاله‌می سێه‌م داده‌نرین، بویه ده‌بی هره‌ده‌م به‌خۆمانا بچینه‌وه و پڕۆگرامێکی هاه‌چه‌رخ دارێژین بو دواڕۆژی شاهیسته بۆ نتوه‌که‌مان دوور له به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی کورت هاوێژ، هه‌ڵبه‌ته رابردو ئه‌بی وه‌کو وانه‌ییکی ئه‌زمونی سه‌یرکه‌ین بو سوود وه‌رگرتن له هه‌له‌کانی خۆمان و هه‌له‌ی ده‌ورو به‌رمان، گه‌ر بێت و سه‌یری ده‌ستوری ئه‌مه‌ریکی بکه‌ین به چ جۆرێك نوسراوه که باراك ئۆبامای به‌ره‌گه‌ز کینی و موسلمان توانی خۆی که‌ندید بکا و هه‌ڵیبژیرن، بێته (44) ره‌مین سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکی تاماوه‌ی (4) ساڵ بۆ جاری دوه‌میش ئه‌توانی خۆی که‌ندید کا و (4) ساڵی دی بمێنێته‌وه وه‌کو سه‌رۆك هه‌ر وه‌ها هه‌مو سه‌رۆکێ ده‌توانێ دوو جا (4) ساڵ سه‌رۆکایه‌تی بکا، ئه‌مه خۆی له‌خۆیه‌وه یه‌کیکه له هوکاره‌کانی سه‌رکه‌وتنیان چونکه هه‌رده‌م سه‌رۆکه‌کان ده‌گورین، سه‌رۆکێکی نێو به مێشکێك و بیر‌و بۆچونێکی نێو دێته سه‌ر حوکم بێ بیرکردن له‌وه‌ی کوری کێیه‌و سه‌ر به چ لاێکه دیاره گرنگیان داوه‌ته توانا و هه‌ڵکه‌وتنی که‌سی که‌ندید کراو و کومه‌ڵگا خۆی ئازاده بۆ هه‌ڵبژاردنی... ... . !!!!!!
