ڕۆژانه که له خه‌ودبمه‌وه (هه‌ڵده‌ستم) چاوێك ده‌خشێنمه ڕۆژنامه‌کان و ماڵپه‌ره‌کان، له‌و بابه‌تانه‌ی سه‌رنجی راکیشام ئه‌وه‌بو له‌سه‌ر یه‌کێك له ماڵپه‌ره‌کان نوسرابو (استقبال رسمی للمطربه الیسا فی اربیل) وواته (پێشوازی فه‌رمی له گۆرانی بیژ ئه‌لیسا له‌هه‌ولێر) به‌ڕاستی مانشێته‌که زۆر ترسناك و سه‌رنج ڕاکێش بوو له‌لام، بۆیه ویستم بابه‌ته‌که بخوێنم بیرم له‌وه ده‌کرد ئاخۆ کێ پێشوازی له گۆرانی بێژی ناوبراوی کردبێ!! ده‌ترسام سه‌رۆك دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هرێم پێشوازی لێ کردبێت... هه‌ر چه‌ند ئه‌م گۆرانی بێژه به‌ناوبانگه... !! به‌ڵی له‌نێو نوسینه‌که هاتبو که به‌ڕێز فه‌لاح موسته‌فا پێشوازی لێ کردوه... !!! به‌ڵی فه‌لاح موسته‌فا به‌رپرسی په‌یوندی ده‌ره‌وه‌ی هرێمی کوردستان (هه‌ڵبه‌ته به‌رپرسی په‌یوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی هرێمی کوردستان.. ئه‌م ناوه نه‌ختێك گه‌وره‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم ووه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌بێ چونکه هرێمی کوردستان وه‌زیری ده‌ره‌و نیه) له پێشوازی ئه‌م گۆرانی بێژه بوه که ته‌شریفی هێناوه‌ته هه‌ولێر، چونکه له‌وانه‌یه کۆمپانیایه‌كی بازرگانی بانگه‌شه‌ی کردبێت بۆ پێشکه‌ش کردنی چه‌ند گۆرانیه‌ك، به‌رامبه‌ر به چه‌ند سه‌دهه‌زارێك له دۆلاری ئه‌مریکی.. که‌به‌خوێنی شه‌هیدانی روزگاری خوازی کوردستان هاتوته دی.. به‌ڵی ئه‌زیزان ئێمه هێشتا به‌ڕاستی ســـــــاویلکه‌ین.. !!! پێشوازی کردنی فه‌رمی له گۆرانی بێژێك که خۆبه‌خشانه نه‌هاتوه بۆ کوردستان، هاتنی ئه‌م گۆرانی بێژه له‌لایه‌ن کۆمپانیا بازرگانیه‌کانه‌وه‌یه... به‌ڵام به‌رپرسی په‌یوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی هرێم پێشوازی لێ ده‌کات... !! داخگرانێكم بۆ ئه‌و پرۆتۆکۆله‌ی ئێمه که هێشتا له هه‌ڵسوکه‌وته پڕۆتۆکۆلیه‌کان لاوازین... !!! خۆێنه‌ری به‌رێز زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهان که سه‌رۆك ده‌وڵه‌تێك سه‌ردانی ده‌کات به‌م جۆره پێشوازی لیده‌کری، ئاخۆ ئێمه تاکه‌ی به‌م جۆره ده‌مێنین، ئایا ئێمه ڕاوێژکارمان نیه که فێرمان بکه‌ن چۆن هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ین... و بڵی کێ پێشوازی کێ بکا هه‌ڵبه‌ته فێرکردن عه‌یب نیه... ئازیزان هه‌ڤاڵان براده‌ران ئه‌مه پێشبرکێی هه‌ڵبژاردن نیه... ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ بیڵێم پێشوازی که‌سایه‌تی.. هه‌ر که‌سێك که‌سی خۆی پێشوازی لێده‌کات هه‌ر ووه‌کو ده‌ڵێن هه‌رڕومه‌تێك ده‌ستێکی ده‌وێ، بۆیه ئه‌لێســـا خان که هاتۆته کوردستان ده‌بێ به‌رپرسی هونه‌ر پێشوازی لێ بکا... !!!!!!! یان فلاح موسته‌فا ووه‌ك فه‌لاح موسته‌فا نه‌ك ووه‌ك به‌رپرسی په‌یوه‌ندی ده‌ره‌وه پێشوازی ئه‌م گۆرانی بێژه بکا، که‌سه‌یری ئه‌لیسا خان بکه‌یت و گۆێ له قسه‌کانی بگریت چۆن وولامی پرسیارێك ده‌دا پرسیاره‌که ئه‌مه‌یه.. چۆن فرۆکه‌خانه‌ی هه‌لێر ده‌بینی... ؟ له ووڵامه‌که‌ی ده‌ڵی ئاسایه ووه‌ك فرۆکه‌خانه‌ی به‌یروت.. ئه‌وه نه‌بێ ئه‌م پێشوازیه گه‌وره و سه‌رنج ڕاکێشه نه‌بێ... !!! لێره پرسیارێك دێته ئاراوه... ئایا ئێمه‌ی کورد که هونه‌رمه‌ندێکی خۆمان بگه‌ڕێته‌وه بۆ نێشتیمان بۆ پێشکه‌ش کردنی ئاهه‌نگ به‌م جۆره پێشوازی لێ ده‌کرێت... ؟؟؟؟ یان به‌م جۆره پێشوازی لێ کراوه... ؟؟؟ له‌کۆتایی قسه‌کانم هیوادارم بزانین جۆن وکێ پێشوازی کێ بکا...
محمود برزنجی
barzangy@hotmail. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
