
گه‌وره ڕاوێژكاری سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی پاسی كریستیان له‌برۆكسل (PaxcChristiInternational): ئێمه پێمان وایه ده‌ستوری عێراق مه‌رجه‌عێكی گه‌وره‌یه، مادده‌یی 140 زۆرگرنگه جی به‌جی بكرێت سه‌قامگیری ناوچه‌كه دێنێته دی و فشاری سه‌ر كریستیانه‌كان بنبڕده‌كات.
برۆكسل (Brussil) ...
له‌باره‌گایی ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی پاسی كریستیان (مسته‌فا قایته‌وه‌نی) ڕێكخه‌ری په‌یوه‌ندیه‌كانی پێشووی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ردوو پارێزگایی كه‌ركوك و تكریت، له‌برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا چاویكه‌ت به به‌ڕێز (پاوڵ لانسۆ) گه‌وره ڕاوێژكاری ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی پاسی كریستیان، سه‌ره‌تا (پاوڵ لانسۆ) كورته‌یه‌كی كار‌و چالاكیه‌كانی ڕێكخراوه جیهانیه‌كه‌یانی باسكردوئامانج و كاركردنی ڕێكخراوه‌كه‌یانی خسته ڕوو، دواترباسی بارودۆخی عێراق و ڕه‌وشی كریستیانه‌كانی كردله به‌غدای پایته‌ختی عێراق و شاره‌كانی موێڵ و به‌سراو تكریت و ئه‌وناوچانه‌ی كه مه‌سیحیه‌كانی لی نیشته‌جی یه وه هه‌روه‌ها (پاوڵ لانسۆ) باسی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كرد كه له‌كه‌ركوك وناوچه كێشه‌داره‌كان به‌تایبه‌تی له سنوری پارێزگای موێڵ كه مه‌ترسیه‌كی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر بارودۆخی كریستیانه‌كانی ئه‌و ناوچانه و هه‌روه‌ك ڕایگه‌یاند ئێمه به ووردبینینه‌وه ده‌ڕوانینه ئه‌و توندوتیژیه‌یی كه‌به‌رامبه‌ر كریستیانه‌كان و پێكهاته‌كانی تری ئه‌و ناوچانه ئه‌نجام ده‌درێت و نیگه‌رانی زۆری ئه‌وانه ئه‌و بارودۆخه ی كه ئێستا له عێراقدا هه‌یه و ڕووده‌ده‌ن، له‌به‌امبه‌ریشدا ڕۆڵی سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌نرخێنین بۆ پشت و په‌نابوونی په‌یڕه‌وانی مه‌سیحیه‌ت و فه‌راهه‌مكردنی ئه‌و كه‌ش و هه‌واله‌باره‌ی كه له‌كوردستاندا به‌رجه‌سته‌بووه له‌به‌رامبه‌ریشدا (مسته‌فاقایته‌وه‌نی) له‌شیكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ گه‌وره ڕاوێژكاری ڕێكخراوه‌كه ئاماژه‌یی به‌و كرده‌وانه كرد كه دژی كریستیانه‌كان ده‌كرێت و هه‌روه‌ها هاوڵاتیانی كورد و هه‌ندێك جار هاوڵاتیانی توركمانه‌كانیش دووچاری ئه‌و په‌لامارو هه‌ره‌شه‌ی تۆقێنه‌رانه‌ی تیرۆریستان ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك كرده‌وه‌ی تیرۆریستی جیاجیایی وه‌ك نمونه خسته به‌رچاوی (پاوڵ لانسۆ) ی گه‌وره ڕاوێژكار، هه‌رله درێژه‌یی گفتوگۆ‌و دیداره‌كه‌دا (مسته‌فاقایته‌وه‌نی) ئاماژه‌یی به ڕۆڵی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی سه‌ربه ئاسایشی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كرد كه به‌دڵ و به‌گیان هه‌میشه چاوكراوه‌ن بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی خه‌ونی تیرۆریستان و هه‌میشه پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیانیان به ئه‌ركی نیشتیمانی و پیرۆز ده‌زانن وپاراستنی سه‌رووماڵی كریستیانه‌كانیش ئه‌ركی له‌وپێشینه بوو بایه‌خێكی مه‌زنی پی دراوه، (مسته‌فاقایته‌وه‌نی) ئاماژه‌یی به‌وه‌شدا كه ناوچه جی ناكۆكه‌كان كه ئێستا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌رێمی كوردستاندا نین بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشی ته‌واوی بۆ دابین بكرێت، هه‌رێمی كوردستانیش به‌نمونه هێنایه‌وه كه‌له سایه‌یی سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی ( (جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی) ) دا كه‌شێكی له‌بارو پڕ له‌ئاسایش له‌كوردستاندا به‌رقه‌راره كه‌هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان پێكه‌وه ده‌ژین، له‌به‌شێكی تری گفتوگۆكاندا (پاوڵ لانسۆ) گه‌وره ڕاوێژكاری ڕێكخراوی پاسی نێو ده‌وڵه‌تی كریستیان و شاره‌زا له بواری داكۆكی له مافی كریستیانه‌كان، ئاماژه‌یی به‌كاركردنی پێكه‌وه‌ی و په‌یڕه‌وكردنی ده‌ستوور كرد، كه مافی سه‌رجه‌م ئاین و ئاین زاو نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌به‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات هه‌روه‌ها (پاول لانسۆ) شاری برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكایی به‌نمونه‌ی پێكه‌وه ژیانی له‌نێوان چه‌ندین زمان و نه‌ته‌وه‌دا كه‌له‌نێوان زمانی فه‌ره‌نسی و هۆڵندی و ئینگلیزی و ئاینی مه‌سیحیه‌ت و یه‌هودیه‌ت به‌بی گرفت نه‌ته‌وه‌كان پێكه‌وه ده‌ژین، ناوبراو ئاماژه‌ی به ده‌ستوور كرد كه‌سه‌نگی محه‌كه بۆ كۆتایی هێنان به‌هه‌موو بارگرژیه‌ك و وه‌ك (پاوڵ لانسۆ) ووتی كه به‌شێكی كێشه‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌وبارگرژی وهێرشه تیرۆریستیه زۆر بڵاوه‌كان له‌و ناوچانه‌ن كه خودی عێراقیه‌كان به ناوچه‌ی جی ناكۆك (المناتق متنازع علیها) ناسراوه كه مادده‌یی 140 ده‌یانگرێته‌وه كه‌ئه‌مه‌ش له‌ناو ده‌ستووردا به‌ڕوونی ئاماژه‌یی بۆكراوه و چاره‌سه‌ره‌كه‌شی به‌ده‌ستی خه‌ڵكی عێراق دیاری كراوه، ئێمه پێمان وایه ده‌ستوری عێراق مه‌رجه‌عێكی گه‌وره‌یه پێویسته عێراقیه‌كان ڕێزی لی بگرن، هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌شیكرد كه مادده‌یی 140 زۆرگرنگه و ئێمه پێمان وایه به‌جی به‌جی كردنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه دێته دی و فشاری سه‌ر كریستیانه‌كان و نه‌ته‌وه‌كانی تر بنبڕده‌كات كه ئه‌مه ئه‌و ئامانجه‌یه هه‌موان كاری بۆده‌كه‌ین توندوتیژی بنبڕ بكه‌ین، له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له دروستكردنی چه‌ندین شاندوگروپ كرا‌و كارنامه‌و پرۆگرامی جیاجیا خرایه به‌ر باس كه چ له ڕابردوو چ به‌ئه‌نجام گه‌یاندراوه هه‌روه‌ها له داهاتوو به‌رنامه ڕێژی چڕوپڕتر بكرێت بۆ سه‌ردانی مه‌یدانی ئه‌و ناوچانه زۆرترین كاری توندوتیژی تیادا به ئه‌نجام گه‌یاندراوه، له‌كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌شدا (مسته‌فاقایته‌وه‌نی) سڵاوی هه‌ریه‌ك له نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێرو عبدالرحمن مسته‌فا پارێزگاری كه‌ركوكی گه‌یانده گه‌وره ڕاوێژكارو ئه‌ندمانی سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی پاسی نێوده‌وڵه‌تی كریستیانه كانی جیهان گه‌یاند و ئاماده‌یی هه‌ردوو پارێزگاری نیشاندا بۆ هه‌رهاوكاری و پاڵپشتیه‌ك، له‌به‌رامبه‌ریشدا ڕێكخراوی ئه‌نترناشنالی كریستیان سوپاسی ئه‌و هه‌موو پاڵپشتی و هاوكاریه‌ی كرد‌و به‌جێگایی تقدیری زۆری زانی.
