ئه‌زموون و یاساكانی سرووشت ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنن كه هه‌ر كه‌س و چین و لایه‌نێ رێز له بیر و باوه‌ڕی به‌رامبه‌ری نه‌گرێ، گومانی تیا نییه له ناتێگه‌یشتوویی و كه‌مئه‌زموونی خۆیه‌تی، جگه له‌وه‌ش پێویست و گرنگه كه ئه‌گه‌ر ئێمه له‌گه‌ڵ بۆچوونی به‌رامبه‌ر دژ بووین، ده‌بێ رێزی لێ بگرین، به‌ڵام نه‌چینه ژێرباری باوه‌ڕ و بۆچوونه‌كه، ئه‌مه لۆژیكی ژیانه، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێ به‌و رێگه‌یه نه‌ڕوات، ده‌یسه‌لمێنێ كه له‌وپه‌ڕی چه‌قبه‌ستوویی و خۆویستیدا ده‌ژێ.
بێگومان ئه‌و بیرتهسكییهی ئیسلامییه‌كان به‌گشتی و ئیسلامی سیاسی به‌تایبه‌تی و دۆخێكی ترسناكه و زهنگێكیشه بۆ سه‌ر گیانی ئه‌و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانه‌ی كه له‌گه‌ڵیان هاوڕانین، چونكه باوه‌ڕی ئیسلامگه‌راكان وایه كه یان ده‌بێ له‌گه‌ڵم بێ، یان جێگه‌ت نابێته‌وه و نابێ بژی، ئه‌مه سیمبۆلی ئیسلام بووه هه‌ر له‌وكاته‌ی دروست بووه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ.
ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی ئه‌وه‌یه ئیسلام له جیاتی شرۆڤه كردن و تێگه‌یاندنی ئه‌و كه‌سانه‌ی دژینه، دێ شمشێر به‌كار دێنێ و موڵك و ماڵی ئه‌و كه‌سه‌ی دژیهتیشی بۆ رازاندنه‌وه‌ی شه‌وه سووره‌كانی خه‌لیفه‌كان به‌كارهێنراوه و كچ و خێزانی ئه‌وانه‌شی كه دژی ئیسلام بوونه، له تیاترۆكانی ئیسلام به‌كارهێنراون، ئه‌گه‌ر زۆر جوانیش بووبن ئه‌وا موڵكی خه‌لیفه‌یه و ئه‌و هه‌سته سێكسییه‌كانی پێ خاڵی كردوونه‌ته‌وه، ئه‌مه به‌كورتی سه‌راپای مێژووی ئیسلامه، له‌سه‌رده‌می زوودا.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێستا به‌راوردێك له نێوان ئیسلامی ئه‌و كات و ئیسلامی ئێستا بكه‌ین، ده‌بینین ئێستاش مه‌لاكان كه خۆیان به‌نوێنه‌ری په‌یامبه‌ر ده‌زانن و حزبه ئیسلامییه‌كانیش خۆیان ئیمپراتۆره‌كانی سه‌رده‌می پێشووی ئیسلام ده‌زانن، به‌ڵام جیاوازییه‌كه لێره‌یه كه ئێستا ناتوانن شمشێر به‌كاربێنن، به‌ڵكو به‌زمانی زبر و ژه‌هراوییان ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌وانه‌ی دژیانن به‌هه‌رچی شتی ناشرین هه‌یه ده‌شوبهێنن، ئه‌گه‌ر بۆشیان بگونجێ، گومانی تیا نییه نه‌ك به‌شمشێر به‌ڵكو وه‌ك چۆن پێشتر بینیمان به‌ماده‌ی تیزاب خه‌ڵك زامدار ده‌كه‌ن و تیرۆریان ده‌كه‌ن، باسی رێكخراو و گرووپه ئیسلامییه ئیرهابییهكانیش ناكرێ بكه‌ین، چونكه له به‌چاوی خۆمان بینیوومانه چۆن رۆژانه له عێراق كه ئێمه‌ش به‌شێكین لێی چی به‌هاوڵاتییانی بێ‌تاوان و منداڵه په‌پوله‌كان ده‌كه‌ن.
له راستیدا ئه‌مه فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامه، چونكه تا ئێستا زۆر كه‌من ئه‌وانه‌ی خۆیان بوونه‌ته ئیسلام، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌و میلله‌تانه‌ی ئیسلام بوونه به‌زه‌بری هێز و شمشێر بوونه، ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی باسی هاتنه ژێرباری میلله‌تێك و كه‌سێكیش ده‌كه‌ن بۆ نێو ئیسلام به‌ئاره‌زووی خۆی زۆر باوه‌ڕپێكراو نین.
ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌كانیش، شه‌ڕی كلێسا و رۆشنبیرانم بیر ده‌خاته‌وه له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست و به‌دواوه و سه‌رهه‌ڵدانی بواره جیاجیاكانی ئه‌ده‌ب، كه چۆن له‌و كاته‌دا كڵیساكان هه‌مووشتێكیان له ژێر ده‌ست بوو و چه‌ندان جاریش كتێبی رۆشنبیران و بیرمه‌ندانیان ده‌سووتاند و رێگه‌یان نه‌ده‌دا بڵاوبێته‌وه، گالیله زانای فه‌له‌كناس ته‌نیا به‌گوتنی زه‌وی خڕه له‌لایه‌ن كڵێساوه بهردبارانكرا، ئه‌مانه نموونه‌ی زیندوون و پێویسته ئیسلام په‌ندیان لێ وه‌رگرێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا مه‌لاكان و حزبه سیاسییه‌كان ده‌یانه‌وی له چه‌رخی جیهانگیریدا كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بۆ سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست بگێڕنه‌وه، سانسۆری كتێب و رۆژنامه و گۆڤار بكه‌ن، كه باوه‌ڕی كۆمه‌ڵكێك خه‌ڵك ده‌گوازێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك له كۆمه‌ڵگه كه له‌گه‌ڵ ئه‌و پهیامهدان، بۆیه ئه‌گه‌ر مه‌لاكان و حزبه ئیسلامییه‌كانی مێژووی شه‌ڕی كڵێسا و رۆشنبیرانیان له ئه‌ورپا و وڵاتانی تر خوێند بێته‌وه و تۆزێك ئه‌زموونیان له ژیان هه‌بێ، هه‌رگیز كاری وا ناكه‌ن، چونكه مێژوو سه‌لماندوویه‌تی كه ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی چینێك ده‌كه‌ن و رێگه له بڵاوكردنه‌وه‌ی بیر و باوه‌ڕه‌كانیان ده‌گرن سه‌ره‌نجام سه‌رده‌كه‌ون.
چونكه وه‌ك هیگڵ ده‌ڵێ جگه له مێژوو دادوه‌رێكی تر له جیهاندا نییه، هه‌روه‌ها فه‌لسه‌فه‌ی مێژووش بۆ ئه‌وه‌یه كه ئێمه سوود و په‌ند له هه‌ڵه و كه‌موكوڕییه‌كانی جیله‌كانی پێش خۆمان وه‌رگرین، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه ئیسلام له چوارچێوه‌یه‌كی ته‌سكه‌وه ده‌ڕوانێته شته‌كان و هه‌رگیز گوێ بهمێژووش نادات، مێژووی خۆیشی جگه له كوشتن و بڕین و دزین هیچی تر نییه، بۆیه مه‌لاكان و حزبه ئیسلامییه‌كان ناحه‌قییان نییه، كه وا بیر بكه‌نه‌وه، چونكه كه‌سێك مێژووی نه‌وه‌كانی پێش خۆی نه‌زانێ، چۆن ده‌توانێ سه‌ركه‌وێ و به‌ڕێگایه‌كی راست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسه‌كان بكات، بۆیه با رێگه بده‌ین مه‌لاكان و حزبه ئیسلامییه‌كان له چه‌رخی جیهانگیری و پێشكه‌وتندا شه‌ڕی كڵێسا و رۆشنبیران نوێ بكه‌نه‌وه، ئه‌و مێژووه بخه‌نه ناو ئاینی ئیسلامیش، با بزانین سه‌رنجامیش كێ سه‌رده‌كه‌وێ.
له راستیدا ئێستا ده‌بێ بگه‌ین به‌و بڕوایه‌ی كه زۆربه‌ی موسڵمانان گورگن له پێستی مه‌ڕدا، چونكه ئه‌مجاره بۆمان روون بووه‌وه ئه‌وانیش وه‌كو قاعیده و گرووپه توندڕه‌وه‌كانی تر كه به‌ناوی ئیسلام خۆیان ده‌ناسێن، ئێستا له‌وان توندڕه‌وترن، به‌ڵام ئه‌مه شتێكی چاوه‌ڕوانكراو بوو، چونكه زۆرێك له مه‌لاكان و حزبه ئیسلامییه‌كان، ئه‌و ئاینه‌ی كه خۆیان ده‌ڵێن له 99% دانیشتووانی كوردستان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن، بازرگانی پێ ده‌كه‌ن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی خۆیان به‌كاری دێنن كێشه نییه.
ئه‌گه‌ر وردبینه‌وه ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه كه شه‌ڕی نێوان مه‌لا و عه‌لمانییه‌كان رووده‌دات، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئیسلام قبوڵی ره‌خنه ناكات، له به‌رامبه‌ریشدا رۆشنبیران و عهلهمانییهكان باوه‌ڕیان به‌بێ دینی هه‌یه، نابێ باوه‌ڕێ ئه‌وان سه‌ركوت بكرێ له‌و هه‌رێمه‌دا، چونكه ئه‌گه‌ر وا بێ، ده‌بێ ئێمه‌ش هه‌موو رۆژ په‌تی سێداره بۆ ده‌یان خه‌ڵكی هه‌رێمه‌كه‌مان ئاماده بكه‌ین، چونكه پێمان خۆش بێ یان ناخۆش ئێستا به‌شێكی گرنگی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه باوه‌ڕی به‌دین نییه و ناكرێ فه‌رامۆشیش بكرێن و رێگه نه‌درێ رهیی خۆیان بده‌ن.
هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌و ئێمه له‌و لۆژیكه‌ی ئیسلام بكۆڵینه‌وه كه بۆچی به‌رگه‌ی ره‌خنه ناگرێ، چونكه ئه‌گه‌ر نووسینی گوتارێك له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ران و یاخۆ شیعر و قسه‌یه‌ك بهسووكایهتی بزانن، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانن كه لای بێ ئاینه‌كان شتێكی ویستراو و خۆشه‌ویسته، كه‌واته لێره‌دا كاره‌كه ده‌بێته دووسه‌ره، یان ده‌بێ حكومه‌تی هه‌رێم قه‌ده‌غه‌ی شیوعییه‌ت و بێ دینی بكات، یاخۆ قه‌ده‌غه‌ی ئیسلام بكات، چونكه له راستیدا ئیسلامییه‌كان بچووكترین شت لایان قابیلی قبووڵ نییه، گیانی لێك تێگه‌یشتن و رێزگرتن بۆ چینێكی تری كۆمه‌ڵگا لای ئه‌وان بوونی نییه، به‌ڵكو ئه‌وان وه‌ك چۆن هه‌میشه دیكتاتۆرانه بیریان كردووه‌ته‌وه، ئێستا ناتوانن هه‌زمی گلۆبالیزه‌یشن و دیموكراسییه‌ت بكه‌ن، سه‌یرترین شت له‌وه‌دایه كه ئیسلام به‌زۆر ده‌یه‌وی نووسه‌ران و رۆشنبیران كۆت بكات و رێگا نه‌دات رهیی خۆیان بده‌ن، ئه‌مه زۆر پێكه‌نیناوییه چونكه هیچ ئاینێك به‌مجۆره مرۆڤ سه‌ركوت ناكات و رێگه‌ی لێ ناگرێ كه رهیی خۆی بخواته‌وه و رهییهك بدات كه له‌گه‌ڵ ئیسلام بگونجێت، پێویسته ئیسلامییه‌كان ئه‌وه له مێشكی خۆیان ده‌ركه‌ن، چونكه هیچ هێزێك ناتوانێ به‌هێز و قسه پێ گوتن وا له كه‌سێك بكات رهیی خۆی قوت بدات و رهییهكی تر بدات.
تاكه رێگه بۆ ئه‌وه‌ی تۆ یان هه‌ركه‌سێكی تر بیه‌وی رهیی دژه‌كه‌ی بگۆڕی ئه‌وه‌یه كه سه‌لمێنه‌ری هه‌بێ و به‌نه‌رمی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات و كاریگه‌ری بخاته سه‌ر، چونكه ئه‌گه‌ر ئێستا ئیسلام وای له كه‌سێك كرد له‌سه‌ر كارێك داوای لێبووردن بكات، ئه‌وا ناتوانێ جۆری بیركردنه‌وه‌ی بگۆڕی.
كێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی ئه‌و ئیسلامییانه ئه‌وه‌یه كه نه‌ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی لۆژیكیانه وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه بده‌نه‌وه، نهرێز له بیری به‌رامبه‌ره‌كانیشیان ده‌گرن، بۆنموونه ئه‌گه‌ر ئێستا ئیسلام گیانی لێبوورده‌یی هه‌بێ ده‌بووایه له‌سه‌ر ئه‌و شیعر و بابه‌تانه‌ی گۆڤاری وێران به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ربكات و به‌نه‌رمی ره‌تی ئه‌و كاره بكاته‌وه و به‌رای گشتی رابگه‌یه‌نێ كه ئه‌وان هه‌ڵه‌ن، به‌ڵام لێره كێشه‌یه‌كی ترمان بۆ دروست ده‌بێ كه ئێستا له‌و هه‌رێمه هه‌زاران خه‌لیفه‌ی ئیسلاممان هه‌یه و هه‌ریه‌كه‌یان فتوایه‌ك ده‌دات، كه‌س نازانێ دانوستان له‌گه‌ڵ كامه‌یان بكات، كه‌واته ئیسلامییه‌كان خۆیان دابه‌شبوون به‌سه‌ر چه‌ند به‌ره‌یه‌كدا و له ناو خۆیان پێك نایه‌ن و گوتارێكی هاوبه‌شییان نییه، چۆن ده‌توانرێ ره‌خنه قبووڵ بكه‌ن.
له راستیدا ئه‌و جۆره وه‌ڵامانه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه ده‌درێنه‌وه له‌لایه‌ن مه‌لا و حزبه ئیسلامییه‌كان هه‌ستی زۆرێك له ئه‌دیبان و نووسه‌ران بریندار ده‌كات، چونكه ره‌نگه ئه‌دیبێك هه‌بێ شیعرێك ئه‌و په‌ڕی پیرۆزییه‌كانی ئه‌و بێ، وه‌ك چۆن موسڵمانان په‌یامبه‌ر و ئاینه‌كه‌یان به‌پیرۆز ده‌زانن، ره‌نگه شیعرێك یاخۆ نووسینێك لای ئه‌دیبان خه‌ڵك زۆر پیرۆز بێ، كه‌واته وه‌ڵامه‌كانی ئیسلامییه‌كانیش گاڵته بهپیرۆزییهكانی ئه‌ده‌ب و ئه‌دیبان ده‌كات، هه‌ر دوولا پیرۆزییه‌كانی یه‌كتر ده‌ده‌نه به‌ر نووكی قه‌ڵه‌م، به‌ڵام ده‌پرسین ئایا ئیسلام ئه‌و دینه‌یه كه گاڵته بهپیرۆزییهكانی خه‌ڵكی تر بكات؟
دواتر له‌سه‌رده‌می په‌یامبه‌ردا شاعیری تایبه‌ت هه‌بوو، وه‌ڵامی شاعیره بێ دینه‌كانی ده‌دایه‌وه، با ئێستاش مه‌لاكان شیعرێك بنووسن و وه‌ڵامی شاعیرانی تری پێ بده‌نه‌وه، نه‌وه‌ك مینبه‌ر و بڵندگۆی مزگه‌وت به‌كاربێنن و له مزگه‌وت كه ماڵی خوایه جنێو و قسه‌ی ناشرین به‌خه‌ڵك بده‌ن، نازانم ئه‌مه چ لۆژیكێكی تێدایه!!، ئێستا گه‌یشتمه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ئیسلام به‌دڵی مه‌لاكانه ئه‌وان هه‌رچۆنی بیانه‌وێ ئیسلام به‌و رێگایه‌دا ده‌به‌ن.
له كۆتاییدا ده‌بێ بگوترێ كه ئیسلام له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا و له چه‌رخی ته‌كنه‌لۆژیا و زانیاری‌دا، تا ئێسته به‌بیرێكی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه ده‌ڕوات و ده‌یه‌وی هه‌مان سیناریۆی كڵیسا و رۆشنبیران له ئه‌وروپا دووباره بكاته‌وه، جگه‌له‌وه‌ش گوناهه ئاینێك له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌زمانی زبر وه‌ڵامی رهیی به‌رامبه‌ری بداته‌وه، ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌ی رهییهكهی پێچه‌وانه‌ی بۆچوون و باوه‌ڕه‌كانی ئه‌وه، ئیتر پێویسته حزبه ئیسلامییه‌كان و مه‌لاكان وردبنه‌وه ئه‌و كات گوتار بنووسن و په‌یام له مینبهرهكان بڵاوبكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌و په‌یامه‌ی ئێستای ئیسلام بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه ناگونجێ و نه‌خوازراوه كه كه‌سێك به‌ئاگر وه‌ڵامی رهیی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بداته‌وه، بۆیه ئه‌مجۆره بیركردنه‌وانه له سه‌رده‌می ئێستا باوی نه‌ماوه و مه‌نتق قبوڵی ناكات كه كه‌سێك ره‌خنه بگرێ و به‌ئاگر وه‌ڵامی بدرێته‌وه، زیندووترین نموونه‌شمان له كوردستان ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنانه كه ره‌خنه ده‌گرن، هه‌موومان بیرمانه سه‌ره‌تا ده‌سه‌ڵات چۆن دژایه‌تی ده‌كردن و به‌ئاگر وه‌ڵامی ده‌دانه‌وه، به‌ڵام ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانیش تێگه‌یشتن ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه‌یان هه‌ڵه‌یه، بۆیه ئێستا به‌جۆرێك له جۆره‌كان ئه‌و په‌یامه‌ی پێشتریان گۆڕیووه، چونكه ئه‌گه‌ر به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشتر و ئێستا بكه‌ین، ده‌بینین داننان به‌و میدیایانه زیاتره له جاران.
بۆیه گرنگه ئیسلام خۆی بگۆڕی و ره‌خنه قبوڵ بكات و رێز له ئاینه‌كانی تر و خاوه‌ن بیروباوه‌ڕه تایبه‌تییه‌كانی تر بگرێ، چونكه هه‌ركه‌سێك رێز له بیروباوه‌ڕی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی نه‌گرێ، به‌رامبه‌ره‌كه‌شی سوور ده‌بێ كه رێز له رهیی ئه‌و نه‌گرێ.
