
شه‌وی3-4/نیسانی 2010 كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستانTV به‌رنامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه له‌سه‌ر شه‌ڕی قاته‌كه‌ی كفری له14ئابی 1963 ڕوویدا له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپا كورد كوژه‌كه‌ی عێراقدا، ئه‌وكاته (عبدالسلام عارف) سه‌رۆك كۆماری عێراق بوو.
ئه‌و شه‌ڕه بووه هۆی شه‌هیدبوونی 28پێشمه‌رگه‌ی گیان فیدا و قاره‌مانی كورد.
به‌داخه‌وه تاكو ئه‌مڕۆ وه‌ك پێویست له كه‌ناڵ و ڕاگه‌یاندنه‌كانی كوردی و پارتی جگه له خودی خۆم و مامۆستا كه‌ریم حه‌مید نه‌بی چه‌ند جارێك له ساڵیادی ئه‌و پۆله شه‌هیده‌دا له هه‌فته‌نامه‌ی خۆرنه‌وه‌زان و زه‌نگ كه له شاری كفری ده‌رچوون بابه‌تمان له‌و باره‌وه بڵاوكردۆته‌وه.
وه له‌ساڵی2006 كۆمه‌ڵه‌ی ڕووناكبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی پارێزگای كه‌ركووك/ نووسینگه‌ی كفری ڕێگایه‌كی كاتی بۆ سه‌ر مه‌زاره‌كانیان دروستكرد و جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوی برده سه‌ریان له14ته‌موزی 2006.
هه‌موو كاره‌كانی ئێمه بۆ دوو هۆ بوو.
یه‌ك بۆ وه‌فاداری ئه‌و پۆله شه‌هیده. دووه‌م بۆ ئه‌وه‌ی برایانی پارتی هان بدات ئاوڕێك له‌و پۆله شه‌هیده بدرێته‌وه كه له‌ساڵی1963 تاكو ئه‌مڕۆ له چوار گۆڕی به كۆمه‌ڵدان و بی ناز و فه‌رامۆش كه‌وتوون.
به‌داخه‌وه له‌م ڕۆژانه‌دا به‌رنامه‌یه‌كیان بۆیان سازكرد كه نه‌بوونی زۆر باشتر بوو له بوونی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی:.
1- به‌رنامه‌یه‌كی كورت بوو، هیچ كه‌س له كه‌سوكاری ئه‌و شه‌هیدانه تێیدا ئاماده نه‌بوون.
2- هه‌ندێك كه‌سیان هێنابووه شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن و قسه‌یان ده‌كرد و خۆیان كردبووه پاڵه‌وانی ئه‌و داستانه ئه‌وكاته پێشمه‌رگه نه‌بوون، یان تێیدا بوو له یه‌كه‌م ده‌ستپێكردنی ته‌قه‌وه هه‌ڵهاتووه پاشان له‌بری ترسنۆكی چه‌ك كرابوو.
3- كه‌سێك له‌و پاڵه‌وانانه ده‌یووت 12لۆری جه‌نازه‌ی دوژمن باركرابوو، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌موو هێزه‌كه‌ی ڕژێم بكوژرایه باری یه‌ك لۆری سه‌ربازی نه‌بوو!!!
باشه كی بڕوا به‌و قسه‌یه ده‌كات؟ هێزێك بتوانی28پێشمه‌رگه شه‌هید بكات و هه‌موو چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی شه‌هیده‌كان ببات، چۆن ئه‌وه‌نده كوژراوی لی ده‌كه‌وی.
ڕاستی ئه‌و شه‌ڕه ئه‌وه‌یه جگه له‌و (30) كه‌سه‌ی به سه‌رپه‌رشتی (ملازم عبدالله) نه‌بی شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌یان كرد و پاشان 28كه‌سیان شه‌هید بوون و دوو كه‌سیان به‌ناوی (شێخ محمود خه‌ڵكی دێی درۆزنه‌ی سه‌نگاو و مام ێابر بنه‌كه‌ی) نه‌بی كه به فه‌لاكه‌ت ڕزگاریان بوو. هه‌موو هێزه‌كانی تر هه‌ڵهاتبوون و به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی لامه ژماره‌ی كوژرانی هێزه‌كانی ڕژێم به‌قه‌د په‌نجه‌كانی ده‌ست ده‌بوو و هه‌ر ئه‌و شه‌هیدانه‌ش كوشتبوویان.
4- چه‌ند كه‌سێك كه ڕۆڵی به‌رچاوی بووه له‌و شه‌ڕه‌دا به‌ڕێزان (هیدایه‌ت عبدالرحمن و ێلاح حاجی محی ا‌لدین) بووه و له‌ژیاندا ماون و پرسیان پی نه‌كرابوو به‌شداربن له به‌رنامه‌كه‌دا.
به‌كورتی زانیاری وورد و ته‌واوم لایه و ئاماده‌م بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك ڕه‌خنه‌ی له بابه‌ته‌كه‌مدا هه‌یه.
من لێره‌دا له ڕۆڵی پێشمه‌رگه و گیان فیدایی ئه‌و شه‌هیدانه كه‌م ناكه‌مه‌وه، به‌ڵكو دژی چه‌واشه‌كاری مێژووم، دژی ئه‌و كه‌سانه‌م پشتی ئه‌و شه‌هیدانه‌یان چۆڵكرد و ئاماده‌ش نه‌بوون لاشه‌ی پیرۆزیان به خاك بسپێرن كه‌چی له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه‌یان خۆیان هه‌ڵئه‌كێشن.
دژی ئاماده‌كار و ڕێكخه‌ری ئه‌و به‌رنامه‌یه‌م كه هه‌ستی به‌و درۆ زلانه نه‌كردووه و شاشه‌ی كه‌ناڵێكی ئاسمانی ناشرین ده‌كات.
خۆزگا دادگایه‌ك ده‌بوو من وه‌ك كوردێكی مێژوو دۆست سكاڵام له‌سه‌ر كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان و به‌شداربووانی ئه‌و به‌رنامه‌یه تۆمار ده‌كرد، كه به‌و شێوه‌یه به‌رنامه له‌سه‌ر پۆله شه‌هیده تۆمار ده‌كه‌ن، چونكه یه‌كه‌مین گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له قاته‌كانی كفریدا دروست بوو.
له لایه‌كی تره‌وه باسی ئه‌و خه‌ڵكه عه‌شایه‌ره نه‌كرا كه ڕۆڵیان بووه له به‌خاك سپاردنی ئه‌و شه‌هیدانه‌دا و گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیان به كۆڵ له جێگای شه‌ڕه‌كه‌وه بۆ جێگایه‌كی دوورتر تاكو ڕژێم به ئاسانی نه‌توانی پێی بگات.
شكور حه‌مه‌ی هه‌یه‌ر
به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری گه‌رمیان
