له به‌رنامه‌ی گه‌رماوگه‌رمی ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان شه‌وی 3/4-5 به‌هاتی حه‌سیب قه‌ره‌داغی وه‌ك رۆژنامه‌نوسێك و یه‌كێك له میوانه‌كانی به‌رنامه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوس ئاسۆعه‌بدولله‌تیف بانگ كرابوون بۆ گفتوگۆی رۆژنامه‌وانی بۆ رۆژی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری جیهانی كه 3/5 ی هه‌مووساڵێك یادی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریی جیهانی ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام به‌هات كه خۆشی به ئه‌كادیمی داده‌نێ نه‌یئه‌زانی چی ده‌ڵێت و چۆن چۆنی قسه‌یه‌ك بكات به‌دڵی ده‌سه‌ڵات و پۆستێك وه‌ده‌ست بخات، كه له‌و به‌رنامه‌یه‌دا ئه‌گه‌رچی نه‌یتوانی وه‌ڵامی به‌رانبه‌ره‌كه‌ی بداته‌وه كه‌چی گۆڤاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به شڕه گۆڤار ناوبرد‌و پۆلیس و ئاسایشی بهنهخوێندهوار وه‌سف كرد كه بروانامه‌ی شه‌شی سه‌ره‌تاییان نییه‌و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه‌ش قسه‌كانی پێ بڕی و ووتی ئه‌گه‌ر كاك به‌هات تۆ به‌رده‌وام بیت له‌و قسانه ئه‌وا به‌یانی رووبه‌رووی چه‌ندین داوای یاسایی ئه‌بینه‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه رۆژ رۆژی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری جیهانیه‌و گرنگه كوردیش به راستی و شهفافانهوه باسی گشت كه‌موكورتیه‌كانی ووڵاته‌كه‌ی خۆی بكات نه‌ك گۆڤاره‌كان به شڕه گۆڤار ناو ببات كه جوان نه‌بوو بۆ ئه‌و به‌رێزه كه به‌و زمانه بدوێت، من هه‌ر ئه‌و شه‌وه ئیمه‌یلم بۆ به‌رنامه‌كه نارد بۆ ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ ئیمهیلێكیش نه‌خوێندرانه‌وه به‌ڵام باش بوو له‌ناو به‌رنامه‌كه‌دا كاك ئاسۆ باش وه‌ڵامی دایه‌وه‌و به‌رگریه‌كی باشی له رۆژنامه‌نوسانی ئازاد‌و گۆڤار‌و رۆژنامه ئه‌هلیه‌كانیش كرد...
