ئێمه وه‌ك به‌شێك له دانیشتوانی گوندی قڕگه، به‌به‌ڵینه‌كانی به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر دڵخۆشبووین به‌وه‌ی سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری گرفتی كاره‌با به‌خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه‌ی له‌مه‌ڕ خۆیان دابوویان، ساڵی 2008 یان به‌ساڵی زاڵبوون به‌سه‌رته‌واوی كێشه و كه‌م وكوڕتیه‌كانی كاره‌با ناوبرد‌و ساڵی 2008 یان به‌ساڵی كاره‌با ناوزه‌دركرد.
پێشبینی ده‌كرا سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ 2009 مۆلیده‌ی گه‌ره‌كه‌كان لاببرێت و له‌بری كاره‌بای مۆلیده كاره‌بای نیشتمانی دابین بكرێت و ئاهێك به‌به‌ری ئه‌م خه‌ڵكه به‌شمه‌ینه‌تیه‌ی كوردستاندا بێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه وا مانگێك له ساڵی 2009 به‌رێده‌كه‌ین نه‌ك كاره‌بای نیشتمانی باش نه‌بووه به‌ڵكو پاشه‌كشه‌شی كردوه، له‌م سۆنگه‌یه‌وه به‌گونجاوی ده‌زانین وه‌زاره‌تی كاره‌با و رای گشتی له‌رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ئاگاداربكه‌یه‌نه‌وه كه ئێمه وه‌ك به‌شێك له‌دانیشتوانی قرگه:
گوندی نتوبراو جگه له‌نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ئاو و ئاوه‌ڕۆ و رێگا‌و بان گرفتی خراپی و ته‌واو نه‌بوونی بره‌ِ كاره‌بای پێویستی هه‌یه‌و ئه‌مه‌و جگه له‌وه‌ی ته‌نها دووكلیۆمه‌ترێت له پاریزگای سلێمانیه‌وه دووره‌و له‌بن ده‌ستی به‌رپرسه‌كانی شاره‌كه‌دایه‌و له خه‌باتی كون ونویچی شۆرشه‌كانی كوردایه‌تیشدا وه‌ك هه‌ربه‌شێكی ئه‌م كوردستانه به‌شداربووه‌و قوربانی به شۆرشه‌كان به‌خشیوه.
پوخته‌ی قسه‌مان ئه‌وه‌یه بۆمانگێك زیاتره قڕگه زۆربه‌ی زۆری دانیشتوانه‌كه‌ی بێبه‌شن له كاره‌بای نیشتمانی به‌ته‌واوی ئه‌م گونده یه‌ك مۆلیده‌ی هه‌یه كه‌ئه‌مه‌ش به‌شه كاره‌باری پێویست بۆ گونده‌كه دابین ناكات و فۆلتیه‌كه‌شی له خوار 130 فۆلتیه‌وه‌یه ئه‌مه‌و جگه له‌فراوانبوونی ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی مۆلیه تاقانه‌كه‌شمان له‌كاركه‌وتوه، ته‌نانه‌ت فره‌ِ فڕی مۆلێده‌ی ماڵانیش به‌رپرسان و موختاری گوندیش به‌ئاگا ناهێنێته‌وه، له‌كاتێكدا له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێ‌دا له‌چاوه‌ڕێی پێچانه‌وه‌ی مۆلیده‌كاندا بووین!
بۆیه داوا له‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ین له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌دابن و ئاوڕ له‌دانیشتوانی ئه‌م گونده بده‌نه‌وه‌و، له‌م گرفته بكۆڵنه‌وه.
زۆر خه‌ممان له خه‌مساردی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م حكومه‌تی ده‌خوارد له بێ‌موبالاتی گرفته‌كانی ئه‌م گونده، به‌دوای هۆكاره‌كه‌شیدا وێڵبووین به‌ڵام سه‌ره‌نجام گه‌یشتینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه پشتگوی خستنی دانیشتوانی ئه‌م گونده‌و نه‌بوونی خزموتكوزاری له‌م دوو خاڵه به‌ده‌ر نییه:
1-نه‌بوونی ماڵ و كه‌سی نزیكی په‌رپرسان له‌م گونده‌دا.
2-نه‌بوونی پڕۆژه‌ی بازرگانی و كه‌سیه‌كانی به‌رپرسان له‌م سنوره‌دا.
3-خه‌م ساردی موختار‌و دانیشتوانی گونده‌كه‌ش هۆكارێكه دیكه‌یه.
دانیشتویه‌كی گوندی قڕگه.
