گەڕان بەدوای بابەتدا
بابه‌تی گشتی نووسه‌ره‌کان
یاداشتی ده‌سته‌ی داكۆكیی له زیندانییه سیاسیه‌كانی كوردستان
به‌ڕێـز سـه‌رۆكی هه‌رێـمی كوردسـتان، به‌ڕێـز سـه‌رۆككۆماری عێراقی فیدڕاڵ، له ڕێی به‌ڕێز پارێزگاری سلێمانیه‌وه، .. په‌یـــام / داواكــــاریی ..ئێمه‌ی زیندانییانی سیاسی كوردستان به‌شێكی گرنگی جوڵانه‌وه‌ی ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانین و به‌شێكی كارای خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی و ڕێكخستن و زیندان بووین، هیچ حیزب و گروپ و لایه‌نێكی سیاسی كوردستان نیه كه ئێمه‌ی زیندانیی سیاسی به‌شێك له جه‌سته‌یانمان پێكنه‌هێنابێت، هیچ جارێكیش نه‌بووه که شۆڕشی كوردستان له كاتی وتووێژكردن له‌گه‌ڵ ڕژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراقدا، ئازادكردنی زیدانییانی سیاسی یه‌كێك نه‌بوبێت له خاڵه سه‌ره‌كیی و بنه‌ڕه‌تییه‌کانی داواكارییه‌کان، بۆیه ئێمه جگه له تێكۆشانمان به جه‌سته و خوێن و ژیانمان، باجی شۆڕشگێڕیی و سیاسی بوونی خۆمان داوه و ئێستاش سه‌رده‌می ئه‌و مافانه‌یه كه به یاسا بۆمان چه‌سپاوه، به‌ڵام به داخه‌وه له‌و ماف و (ئیمتیازات) و یاسایانه‌ی كه سه‌روه‌ریی ئێمه و مافه‌كانمان ئه‌سه‌لمێنێت، زیندانییانی هه‌رێمی كوردستانی لێ بێبه‌ش كراوه! له كاتێكدا که به‌پێی یاسا ئه‌و مافانه بۆ زیندانییانی سیاسی پانزه پارێزگاكه‌ی تری عێراق دابین كراوه، جگه له (مینحه) و ده‌ستكه‌وتی تر. له‌م یاداشته‌دا داواكارین هه‌موو ئه‌و ماف و (ئیمتیازانه‌ی) كه له‌سه‌ر ئاستی عێراق ده‌رچووه، ئێمه‌ش بگرێته‌وه، چونكه هیچ پاساو و بیانوویه‌ك نیه كه زیندانییانی هه‌رێمی كوردستان له‌و ماف و ئیمتیازانه بێبه‌ش بكات. لێره‌دا ده‌زگا و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندییداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كه‌مترخه‌م ده‌زانین له ئاستی بێهه‌ڵوێستییاندا به‌رامبه‌ر به پێنه‌دانی ئه‌و مافانه، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ش كه ئێمه زیندانییانی سیاسی كوردستانین و ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه که زووتر و پێش حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ ئه‌و مافانه‌مان وه‌ربگرتایه! هه‌ر چه‌نده ئه‌و مافانه شتێك نیه پێمان ببه‌خشرێت! به‌ڵكوو ئه‌وه به‌ری ڕه‌نج و تێكۆشانی خۆمان بووه و هیچ پله و پایه‌یه‌ك نیه له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه پێمان ببه‌خشرێت. لێره‌دا به چه‌ند خاڵێك به‌شێكی كه‌می داواكارییه‌كانمان ده‌خه‌ینه ڕوو: یه‌كه‌م: پارله‌مانی كوردستان بڕیارێك ده‌ربكات هاوشێوه‌ی بڕیاری ژماره (4 ی ساڵی 2006) ی پارله‌مانی عێراق بێت که له ماوه‌یه‌كی كورتدا ماف و (ئیمتیازاتی) زیندانییانی سیاسی كوردستان دیارییبكرێت. دووه‌م: وه‌ك ته‌واوی عێراق، هاوكاریی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقیی، به شێوه‌یه‌كی یاسایی زیندانییه سیاسییه‌كانی كوردستان بگرێته‌وه، چونكه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخانكراوه، له‌سه‌ر 17% ی بودجه‌ی كوردستانه. سێیه‌م: هاوشێوه‌ی عێراق، ده‌زگایه‌كی تایبه‌ت به زیندانییانی سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا دابمه‌زرێت كه لێپرسراوانی ئه‌و ده‌زگایه نوێنه‌ری ڕاستینه‌ی زیندانییانی سیاسی بن. چواره‌م: پڕۆژه‌ی یاسای زیندانییانی سیاسی له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا له لایه‌ن پارله‌مانی كوردستانه‌وه په‌سه‌ند بكرێت. پێنجه‌م: داوا ئه‌كه‌ین که دیدارێكمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕێکبخرێت به مه‌به‌ستی تاوتوێكردن و خستنه‌ڕووی ئه‌و داواكارییانه. له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووی ئه‌م داواكارییانه‌ماندا، ڕایئه‌گه‌یه‌نین كه له كاتی وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی فه‌رمیی له لایه‌ن ده‌زگا و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندییداره‌كانه‌وه، له ماوه‌ی پانزه ڕۆژدا، ناچارده‌بین هه‌موو ڕێگایه‌كی یاسایی و شارستانییانه بگرینه‌به‌ر، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جار نیه که یاداشتی له‌م جۆره ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵاتداران كرابێت! ده‌سته‌ی داكۆكیی له زیندانییه سیاسیه‌كانی كوردستان11-01-2009
میوانانی سەر خەت
We have 64 guests and no members online
