مێژووی گه‌لانی دونیا ئه‌و ڕاستیه‌یان دووپات کردۆته‌وه که ووڵاتپارێزی وخۆشه‌ویستی نیشتمان به قوربانی دان پێوه‌ر ده‌کرێت. گه‌لۆ تۆ بلێی خه‌ڵکانێک هه‌بن ئه‌وه‌نده دووڕوو و ئینتهازی و ساده‌و ساکار بن سووکایه‌به خوێنی شه‌هیدانی نه‌ته‌وه‌یه‌که‌یان بکه‌ن. به‌ڵی ئه‌و نووسینه‌ی له‌رزۆکه پڕ بووختانه‌ی شاهۆ کریم ناوێک که له ماڵپه‌ڕی کوردستان پۆست دا بڵاوکرابۆوه نموونه‌ی ئه‌و که‌سه گه‌نده‌ڵ و ترسنۆک و بێ وویژدانه‌یه که سووکایه‌تی به ڕوحی شه‌هیدێکی ناودارو و بنه‌ماڵه‌یه‌کی ووڵاتپاڕیزو خۆبه‌خش به کوردوکوردستان کردوه. نه‌وه‌ک ته‌نها خودی شه‌هید بۆته قوربانی له پێناو سه‌رفرازی گه‌لی کوردستان به‌ڵکو چوار برای دیکه‌شی له پێناو هه‌مان بیروو باوه‌ڕی کوردبوون و سه‌رفرازی نه‌ته‌وه‌یی له سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگایه‌تیدا شه‌هید بوونه ئه‌مه جگه له‌و 12 شه‌هیده‌ی که له بنه‌ماڵه‌کیدا شه‌هید بوونه. وێڕای ئه‌وه‌ی که شه‌هید سمایل وه‌رتی هۆکارێکی سه‌ره‌کی بووه له جۆشدانی خه‌ڵکی وه‌رتێ و ناووچه‌که بۆ گه‌لکۆکردنی گه‌ل له ده‌ورووبه‌ری شۆرش. لێره‌دا جێگه‌ی خۆیه‌تی سه‌ره‌تا له کوردستان پۆست بپرسین ئاخۆ ئێوه شه‌هید سمایل وه‌رتی بنه‌ماڵه‌که‌یانتان ده‌ناسی وا به‌په‌له ئه‌م نووسینه‌تان بڵاوکرده‌وه؟ ئایا ئێوه ده‌تانزانێ مه‌غزایی ئه‌و شاهۆ ناوه ترسنۆکه له‌و نووسینه‌دا چیه وئه‌م که‌سه ترسۆنکه نوێنه‌رایه‌تی کێ ده‌کات؟ هه‌رچی زووه ده‌بێت ئێوه‌ش وه‌ڵامتان هه‌بێت بۆ ئه‌و دوو پرسیاره چونکه ئه‌وه‌ی نووسراوه له ماڵپه‌ڕه‌که‌تان سووکایه‌تی کردنه به‌سه‌رجه‌م شه‌هیدانی کوردستان ئیتر ئێوه‌ش له‌به‌رده‌م نووسینه‌وه‌ی مێژوێکن که له‌سه‌رتان ده‌که‌وێته‌وه به‌رامبه‌ر بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌مانه‌ت و میساقی شه‌ره‌فی ڕاگه‌یاندن. هه‌ڵبه‌ته من باس له نووسینه‌کانی ترتان ناکه‌م که تا چ راده‌یه‌ک ڕاستگۆن له بڵاوکردنه‌وه‌و بوختان هه‌ڵبه‌ستن بۆ خه‌ڵکی کوردستان ئێ خۆ هێشتا زیندوو زۆر ماوون بوختانیان پێ هه‌ڵبه‌ستن بۆ وازوو که‌ووتنه گیانی مردوان. به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی شه‌هید سمایل وره‌تی مه‌سه‌له‌یه‌ک نیه وا به ئاسانی به‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌تان تێپه‌ڕی مه‌به‌ستم له‌وه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌کی وویژدانی و ئه‌خلاقیه وپێویستی به‌ڕوونکردنه‌وه هه‌یه له‌لایه‌ن ئێوه‌وه. دیاره شاهۆ کێشه‌یه‌کی له‌گه‌ل کۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌گه‌ل قادر وه‌رتی به‌رپرسی کۆمیته. هه‌موو لایه‌ک ده‌زانین که قادر وه‌رتی له‌به‌ر لێهاتوویی و به‌تێکڕایی ده‌نگ له کۆنفرانس هه‌ڵبژیردراوه ئه‌و راستیه لای هه‌موو ئه‌ندامێکی کۆنفرانس له‌ئه‌ڵمانیا ڕوون و ئاشکرایه له‌وانه‌یه خودی ئه‌و شاهۆ ناوه‌ش ئه‌و ڕاستیه چاک ده‌زانێ که به‌دووریشی نابینم که خۆیشی ده‌نگی دابێته قادر وه‌رتی بۆ ئه‌وه‌ی به به‌رپرسی کۆمیته هه‌ڵبژێردرێ. که‌واته قادر وه‌رتی به‌ته‌عین دانه‌مه‌زراوه به به‌رپرسی کۆمیته و له‌خانه‌واده‌که‌ی قادر وه‌رتی هیچ که‌سێک نه ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیه نه وه‌زیره نه‌سه‌فیره نه مه‌ڵبه‌ندێکی بڕیاری سیاسیه تاوه‌کو قادر وه‌رتی فه‌رز بکات به‌سه‌ر کۆمیته. ئه‌مه حه‌قیقته. لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه به خاڵێکی گرنگ بده‌م سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندی کردنی قادر وه‌رت به‌کۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا. وه‌رتی له‌ڕێگه‌ی مه‌سئول که‌رتێکی یه‌كێک ک له‌شاره‌کانی ئه‌ڵمانیا په‌یوه‌ندی کرده‌وه به‌ڕێکخستنه‌کانی یه‌کیه‌تی له ئه‌ڵمانیا. له‌دوایی ئه‌وه‌ی که خۆی وه‌ک پێشتر له ناوه‌وه‌ی ووڵات کارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی شه‌شی سۆران بووه و شه‌ره‌فی ئه‌ندامه‌تی مه‌ڵبه‌ندی له ڕیزه‌کانی یه‌کیه‌تی هه‌یه و هه‌بووه و به پاڵپشتکردنی مه‌کته‌بی ڕێکخستن. له کۆنفرانس خۆیی به‌ئه‌ندامانی کۆنفرانس ناساند و له‌ته‌ک ئه‌وه‌شدا وه‌ک گه‌نجێک و کاریزمایه‌کی سه‌رج ڕاکێش بۆ به‌شدابووانی کۆنفرانس وه‌ک کادیرێکی دێرین و دانه‌بڕاو له‌ڕیزه‌کانی یه‌کیه‌تی به‌تێکڕایی ده‌نگی کۆنفرانس وه‌ک به‌رپرسی کۆمیته‌هه‌ڵبژێردرا. ئه‌مه ده‌قی حه‌قیقه‌تی به به‌رپه‌رس بوونی قادر وه‌رتیه له کۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا. ئه‌گه‌ر هه‌چ که‌سێک نکوڵی له‌و ڕاستیه ده‌کات بابێت وه‌ڵامم بداته‌وه. نووسینه‌که‌ی ئه‌و شاهۆ ناوه ترسنۆکه مه‌غزایی تری به‌دواوه‌یه ئه‌وه‌ی به‌ووردی بابه‌ته‌که بخوێنێته‌وه ده‌زانێت که ئه‌م نووسینه به موباره‌ک بایی که‌سانێکی وه‌ک شاهۆ ترسنۆک و حاقد له‌سه‌ر یه‌کیه‌تی و ئه‌وکه‌سانه‌ی سه‌ریان دا له‌به‌ردی ڕه‌قی ڕێکخستنه‌کانی کۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا نه‌یانتوانی که‌لێنێک له ڕیزه‌کانیدا بکه‌نه‌وه دیاره ووریایی به‌رپرس و کارگێڕوو ئه‌ندامانی کۆمیته هه‌موو ئه‌و که‌سه بووده‌ڵانه‌یان ڕیسواکرد له هه‌وڵه‌کانیان بۆ تێکدانی ڕیزه‌کانی یه‌کیه‌تی. ئیتر هیچیان به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه ته‌نیا بوختان هه‌ڵبه‌ستن و درۆده‌له‌سه نه‌بێت. با شاهۆ که‌ریم و ئه‌وانه‌ی له پشته‌ی ئه‌ون و هه‌ڵسووڕێنه‌ری تڕۆکراوان له ئه‌ڵمانیا و سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپا بزانن ئه‌ندام و کادیرانی یه‌کیه‌تی هه‌مان کوڕی به‌وه‌فا و دلسۆزی یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کوردستان و به‌رزو پیرۆز ڕاگری خوێنی شه‌هید سمایل وه‌رتی و هه‌رچوار براشه‌هیده‌که‌ی و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی کوردستانن و هه‌میشه گویێ ڕایه‌ڵی ئارسته و ڕاسپارده‌کانی سه‌رکردایه‌تی و برایی گه‌وره‌و دڵسۆزی گه‌له‌که‌مان هه‌ڤاڵ مام جه‌لال ن.
