مشتێک له‌خه‌رمانی گه‌نده‌ڵییه‌کانی رابه‌رانی ریفۆرم - ره‌گ له‌ئه‌وروپا.. بۆ شاهۆ که‌ریم نووسه‌ری فه‌قێکه‌ی کۆمیته‌ی ئه‌لمانیا... رابه‌ر فایه‌ق

ئهو نووسینهبێ سهروبهرهی شاهۆ کهریم ناوێک لهژێر ناوی فهقێکهی کۆمیتهی ئهلمانیا نووسیویهتی، تهنها پرسیار له بهرێزیان دهکهم ئهگهر ئهو دهیهوێ بهو لهرزۆکیهوهتفهنگ بهتارکی وهبنێ وخوێنهران وا دهستخهرۆ بدات بهقهولی خۆی زانیاریلهسهر کۆ میته‌‌داوهبهخوێنهران، با بوێرانهبێتهپێشهوهبلێ ئهوهمنم فلانهکهسم لهرۆژگارێکدا لهنزیکهوهئاگاداری ئهم ههموو شتانهم کهنووسیومه.

هاو کات لهسهر گهندهلییهکانی ئهو بهرێزانهی ماوهیهک بهر لهئێستا لهنێو ریزهکانی (ی، ن، ک) نقومی گهندهلی ببون وئێستاش بهناوی ریفۆرم ورابهرانی رهگ لهئهوروپا لهرزۆکانهلهژێر ناوی خوازراوهوهناوی هاوهلهکانیان دههێنن شتی بێماناوپوچ دهنوسن کهدوورهلهههمو راستییهکبهو نیازهی خهلکی هۆشیار دهکهنهوهلهشپرزهیی رێکخستنهکانی (ی، ن، ک) لهدهروه، لهم نووسینهسهرنجی خوێنهران بۆ چهند خالێکی گرنگ رادهکێشم وهلام بۆ چهواشهکاران و رابهرانی گهندهلی:

قادر وهرتی وهک لێپرسراوی کۆمیته، کهسێکهبهههلبژاردن بۆ تهلێپرسراوی کۆمیتهو زۆرینهی دهنگی ئهندامانی کۆنفرانسی بهدهست هێناوه، بهلام محمود رهزا و دکتۆر چیا کهئێستا تهپڵی ریفۆرم لێدهدهن کاتی خۆی لهمهلبهند دامهزرێنران وهکو تعینکردن و هیچ ئهندامێکی رێکخستن دهنگی پێ نهداون، واتهبهدرێژایی ساڵانی رابردوو کارگێڕی تۆزوبا بوون لهمهڵبهندی دهرهوه. چالاکییهکانی کۆمیتهی ئهلمانیا دیاره، لهگهل کارهکانی ئێستاو رابردووی رابهرانی رهگ / ریفۆرم، رهگ 225 ناویان بلاو کردبۆوه لهسهدا نهوهدیان ئاگادار نهبوون ناوهکانیش خهلکی تریاک فرۆش وزیندانی و قاچاخچی تێدابوون ههشیان بوو ماوهیهکی درێژهدورو نزیک پهیوهندی بهرێکخستنهوهنهماوه، هه‌شیانه‌ له‌وولاتێکی تری ئه‌وروپا ده‌ژی هی واش هه‌یه‌ تائێستا له‌زیندانه‌ له‌کاکه‌ محمود بپرسن ئه‌و به‌رێزانه‌ بۆ له‌زیندانن؟، ئهگهر محمود رهزاو برادهرانی رهگ / بیانهوێ ریفۆرم بهپشتیوانی ئهم برادهرانهوهبکهن پیرۆزی یهک بن فهرموون بهردهوام بن لهکار کردن، بهرامبهر کۆمیتهی ئهلمانیا خۆتان تاقی بکهنهوهئهوهئهرزو ئهوهش گهز!.

شههید سمایل وهرتی وعهلی نهبی وسهعیدی حهمهزیاد، ئهو بهرێزهی بهناوی شاهۆوهباس لهم شههیدانهدهکات، راستی ئهوهی دهر خست کههاوهلانی رهگ بێرێزی بهرامبهر ئهو شههیدانهدهنوێنن کهرۆژگارێک لهخهباتی سهختی شاخ وشهری لایهنهکانی کوردستان وحکومهتی عێراق و پاسداری ئێرانی هاو خهبات وهاو سهنگهرو هاوبیری کاک نهوشێروان وریفۆرمخوازانی رهگ بوون، شههید سمایل وهرتی ههمو ئهم قۆناغانهی بریوهلهمهفرهزهسهرهتاییهکانی (ی، ن، ک) هو تا پلهی سهرلهشکری ئهو رۆژهی تیادا شههید بوو لێپرسراوی سهرجهم هێزهکانی دهڤهرهکهبوو، ئهوکاتێش کاک نهوشێروان ئهندامی مهکتهبی سیاسی بوو، خێرهکاک نهوشێروان لهم ههموو ماوهیهدا نقهی نهکرد.. !

بێڕێزی بهرامبهر شههیدهنهمرهکانی (ی، ن، ک) لهلایهن کهسێکهوهبکرێ کهپێشتر ئهندامی (ی، ن، ک) بوبێت، ئهوهحهرامزادهیی ئهو کهسهدهردهخات و وهک ئهوهوایهکوفری بهرامبهر خواو پێغهمبهر کردبێ.. !

ئهوهی خۆی لهواقیع گێل نهکات جێ دهستی قادر مینهلهراگهیاندن و رێکخستنی دهرهوهی (ی، ن، ک) دا دیارهلهرۆژی دهست بهکار بوونییهوه، بێ هیچ پشتیوانیهکی مادی ماوهیهکی زۆر کۆمیتهی ئهڵمانیا (گۆڤاری پێشهات) ی دهرکرد، بهلام بزانین رابهری رهگ وبالی ریفۆرم کاک محمو چی کردووه لهم ماوهیهی لهمهلبهندی دهرهوهکارگێر بوو، جگهلهدژایهتیکردنی یهکێتیی و ههوڵدان بۆ تێکدانی کۆمیتهکانی دهرهوه؟ ههمیشه وهک مشهخۆرێک خهریکی پارهخواردن بوو.

کۆمۆنیستی، کاک شاهۆ فهرموویهتی لهناوکۆمۆنیستهکان جێی نهبۆوهو چوهنێو زهحمهتکێشان، وهک ئاگادارم قادر مینههیچ پهیوهندیهکی لهگهڵ کۆمۆنیستهکاندا نهبوه، بهڵام ماوهیهک وهک رۆژنامهنووس لهرۆژنامهی ئاڵای ئازادی و گۆڤاری نۆژهن کاری کردوهو چهندین بهرههمی جوانی خستۆتهنێو رۆژنامهگهری کوردی، ئهوکات بهشێک لهرابهرانی ئێستای ریفۆرم لهناو زهحمهتکێشاندا بوون لهوانه (سالار عهزیز و ئاسۆ عهلی و.. ) ...

گهندهلییهکانی محمود رهزای رابهری ریفۆرم وکارگێری مهلبهندی دهرهوهی (ی، ن، ک) ی پێشتر، ئهو بهرێزهبهناوی دهرکردنی گۆڤار بۆ مهلبهندی دهرهوه، 44000 ههزار دۆلاری لهمهلبهند وهرگرت، بۆ ماوهی چوار سال هیچی نهکرد، کاتێ لێپرسینهوهیان لهگهلدا کرد، ئاههنگێکی بچوکی ساز کرد گووتی پارهکهم سهرف کرد، ههر ئهو بهرێزهلهسهر چناری سلێمانی 512 مهتر دووجا زهوی

وهر گرتوو، ههموو ئهم شتانهی لهپهنای کاک نهوشیراون ولهبهر خاتروختوری ئهونهبوو؟ یا لهبهر چاپوکیو لێهاتوویی خۆی بوو؟!ئهو ئهگهر خۆی بهدلسۆزی (ی، ن، ک) دهزانی بۆ ئهو کاتهی مهلبهندیان بردهوهبۆناو وولات ئامادهنهبوو بچێتهوهلهوولات کار بکات؟

کاتێک هات لهئهلمانیا ئیمزا کۆ بکاتهوه، لهههموو ئهلمانیا نهی توانی 15 کهس کۆ بکاتهوه، تهنها لهبۆن لهگهل دووکهس کۆ ببۆوه، ئهوهی بهتهلفۆن سلاوی لیکردبێ وههوالی پرسیبێ، ئهوهناویان خستۆتهلیستی 225 کهسهکهوه، دواتر ههمویان نارهزایی خۆیان بهنامهی نووسراو دهربری ولهراگهیاندنهکانی (ی، ن، ک) بلاو کرایهوه، ئهوهگهورهترین رسواییهبۆ ئهوانهی ئهم کارهیان بهم شێوهناراستگۆییهئهنجامدا، ئێستاش کاک شاهۆو ئهوانهی لهپشت نووسینهکهی ئهودان، بابێن لهدانیشتنێکی جهماوهری بهرفراوان بهرامبهر ئهندامانی کۆمیتهی رێکخستنی ئهلمانیا لهگفتوگۆیهکی ئاشکرادا بهئامادهبونی کهنالهکانی راگهیاندن شانسی خۆیان تاقی بکهنهوهبزانین بهکام لادا دهشکێتهوه، هاو کات ههلبژاردنێکیش لهکۆ میتهی ئهلمانیادا بکرێت بزانین کێ براوهدهبێت، بالی ریفۆرم/ رهگ یا کۆمیتهی ریکخستن، من زۆر شتی وورد تری گهندهلی کاکهمحمودم لاههیه بهلام با جارێ ئهوهتائێرهبهس بێت.

 

رابهر فایهق/ههڤالی دێرینی محمود رهزا لهمهلبهندی دهرهوهی جاران

به‌داخه‌وه‌ برده‌رانی کورستان پۆست نووسینه‌که‌یان وه‌ک خۆی بلاو نه‌کردبۆوه‌، هه‌ندێک زانیاری لاردابوو، له‌گه‌ل رێزم بۆیان.

 

میوانانی سەر خەت

We have 297 guests and no members online