زۆر سه‌یره هه‌ر كۆلكه خوێنده‌وارێك قوت بۆوه ده‌بێته نوسه‌ر، ره‌خنه‌گر، رۆژنامه‌نوس، محامی دیفاعی وڵات. یه‌كێك له‌و كۆلكه خوێنده‌وارانه‌ش كه‌سێكه ناوی له‌خۆی ناوه (دكتۆر) جه‌زا چنگیانی و له‌وتارێكی بێسه‌روبه‌ری پڕ له جنێودا ئه‌ڵێ: یه‌ع له‌سلێمانی. منیش ئه‌ڵێم: یه‌ع له تۆ، یه‌ع له‌نوسین و میعره‌كانت، یه‌ع له شه‌هاده‌و دكتۆراكه‌ت، یه‌ع له‌رۆشنبیری وخوێنده‌واری ونوسینه‌كانت، یه‌ع له سانپترسپۆرگ وئه‌ڵمانیا كه ئه‌هێڵن تۆ تیایا بژیت، یه‌ع له‌وشتانه‌ی له‌سه‌ر تۆ باسی ئه‌كه‌ن. هه‌رچه‌نده خه‌ڵكی سلێمانی شانازی به‌هه‌ر بسته خاكێكی كوردستانه‌وه ده‌كات، به‌ڵام كه‌تۆ خه‌ڵكی چنگیانیت بۆ به‌سلێمانی ئه‌ڵێی شاره‌كه‌م؟ كه سلێمانی یه‌عه بۆ ئه‌یكه‌یت به‌شاری خۆت، حه‌ز ئه‌كه‌م باش بزانی ئێمه‌ی خه‌ڵكی سلێمانی به‌ته‌عبیری سلێمانیانه به‌كه‌سی وه‌ك تۆ ئه‌ڵێین زۆڵه كورد.
تۆ چ به‌رهه‌م وخزمه‌تێكت بۆ چنگیان وسلێمانی وكوردستان هه‌بووه تا بڵێ یه‌ع، گه‌ر جاش نه‌بو بیت ئه‌وا ئه‌كید ته‌نزیمیش نه‌بویت، گه‌ر له‌ئینتیفازه‌كه‌شدا له كوردستان بوبیت ئه‌وا ئه‌كید نه‌توێراوه له كونی ژوره‌وه بێیته ده‌رێ، ئێ خۆ خوانه خواسته پێشمه‌رگه‌ی كۆن وموزه‌میدی شۆڕشیش نه‌بویت تائێستا بوبیت به‌دختۆر. تۆ جارێ هیچ نه‌بێ بگه‌ڕێوه چنگیان ودوو منداڵ فێری خوێنده‌واری بكه، یاخود نامه‌ی ماسته‌ر ودكتۆراكه‌ت بكه به‌كتێب وكتێبخانه هه‌ژاره‌كه‌مانی پێده‌وڵمه‌ند بكه، هه‌ر هیچ نه‌بێت چوار لێكۆلێنه‌وه‌ی زانستی ئه‌نجامبده‌و خوێنه‌ری كوردی له‌ئاكامه‌كه‌ی ئاگاداربكه، ئه‌وسا یه‌عمان لێبكه. له‌وه‌ته‌ی تۆ هه‌یت یان میعری روت ئه‌نوسیت. قه‌ت ناشێ شانازی به دكتۆرای قاپه شه‌راب و هه‌زار دۆلاریه‌وه بكه‌یت (دكتۆرای قاپه شه‌راب وهه‌زار دۆلاری، له‌سلێمانی به‌و دكتۆرایانه ده‌وترێت كه‌چه‌ندین كه‌سی وه‌ك ئه‌م جه‌زایه له‌روسیا به‌پاره‌و به‌قاپه شه‌راب وه‌ریده‌گرن. خۆشیه‌كه‌ش له‌وه‌دایه ته‌نها له‌زانكۆكانی كوردستان وله‌سایته‌كانی ئینته‌رنێتدا ئه‌خوات) . گه‌ر وانیه بۆ ناگه‌ڕێیته‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا وكار به‌و دكتۆرایه بكه‌یت یان بۆ له‌ئه‌ڵمانیا دكتۆرات نه‌هێنا؟
پاشان له‌هه‌مان وتاردا ده‌ڵێ: خه‌ڵكی سلێمانی خه‌سێنراوه‌و له داهاتوشدا چاوشۆڕن. منیش پێی ئه‌ڵێم ئه‌وه تۆ وهاوشێوه‌كانت وئه‌وانه‌ن كه چاوتان به‌سلێمانیدا هه‌ڵنایه‌و له‌ئاستی خه‌ڵكی سلێمانیدا چاو شۆڕن وله‌ناچاریدا پێی ئه‌ڵێن یه‌ع، چونكه ئه‌زانن سلێمانی هیچی كه‌سی بیرناچێته‌وه هیچی كه‌سیشی لێوننابێت وئه‌وه‌ی له‌ژێر به‌ڕه‌یه ئه‌یخاته سه‌ر به‌ڕه. سلێمانی ئه‌و شاره‌یه كه‌زۆرترین قوربانی وخوێنی به‌خشیوه ومه‌سولی گه‌نده‌ڵ وكه‌سانی وه‌ك تۆ لجوئی پێوه‌رگرتووه، تۆ وكه‌سانی وه‌ك تۆ ئه‌بێت كرنوش وسوژده بۆ رابردوو ئێستا‌و داهاتوی به‌رن وده‌ستنوێژ بۆ ناوهێنانی سلێمانی هه‌ڵگرن. دڵنیابن هه‌ر گۆڕڕانكاریه‌ك گه‌رچی دو‌ریش بێت له‌سلێمانیه‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرێت.
تۆ وهاوشێوه‌كانت بۆ رێگه‌چاره‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێن ده‌رونی شكست خوارد‌و وتێكشكاوتانی پێچاره‌سه‌ر بكه‌ن. له‌و پێناوه‌شدا نزیكترین وئاسانترین رێگا كه‌سه‌رنجی خه‌ڵك رابكێشێت دوو رێگا هه‌یه:
یه‌كه‌م: خۆده‌رخستن له رێگه‌ی باسكردنی سێكس و وروژاندنی هه‌ستی گه‌نج. تۆ ئه‌مه‌یانت به میعره‌كانت تاقیكرده‌وه وسه‌ركه‌وتو نه‌بویت تێدا.
دووه‌م: روبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی ئه‌مرۆ دوژمنی زۆربه‌ی خه‌ڵكن، به‌ڵام ترسنۆكانه له‌دوره‌وه به‌نوسین وجنێودان، بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن كابرا قاره‌مانه له‌گه‌ڵ نوسینه‌كاندا پۆرترێتێكی خۆت بڵاوده‌كه‌یته‌وه، تۆ و ئه‌مسالی تۆ ده‌تانه‌وێت به‌و كارانه خه‌ڵك پێتان بڵێت قه‌ڵه‌می خاوه‌ن هه‌ڵویست و نوسه‌ری بوێر، به‌ڵام سلێمانی وته‌نی (ئه‌وه‌نیت)، چونكه تۆ ناوێری به‌سه‌ردانیش بێیته‌وه كوردستان. ئه‌ترسم ئه‌مه‌شمان وه‌ك مه‌وقیف پێبفرۆشیته‌وه‌و بڵێی له‌سه‌ر نوسین وره‌خنه زانستی و ئه‌كادیمی و روهه‌ڵماڵینی گه‌نده‌ڵی ئه‌مگرن یان ئه‌مكوژن؟؟!! ئه‌وه تۆنیت خاڵۆ ئه‌وه كوڕانی وه‌ك نه‌به‌ز گۆران ورزگار چوچانی ورۆژنامه‌نوسه‌كانی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی وئاوێنه‌و... هتدن، ئه‌وانن له‌ناوجه‌رگه‌ی سلێمانیه‌وه به‌روی ده‌سه‌ڵات وگه‌نده‌ڵه‌كاندا هه‌ڵده‌شاخێن. گه‌ر تۆش كه‌سێكی رۆشنبیر‌و دڵسۆزی، ئه‌بێت نوسینه‌كانت ئه‌كادیمی بێت نه‌ك پڕ له‌جنێو، ونوسه‌ر به‌پشتبه‌ستن به‌داتا ولێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی ره‌خنه ده‌نوسێت نه‌ك به‌یه‌ع.
خۆت باش ئه‌زانیت زاراوه‌ی یه‌ع له سلێمانی بۆ چی به‌كاردێت، ئێمه‌ش له‌مه‌ولا له سلێمانی تۆ ناوئه‌نێین دكتۆر یه‌ع، چونكه فه‌رقی تۆ وئه‌و شته نیه كه پێی ئه‌ڵێن یه‌ع...
