له كۆتا ڕۆژه‌كانی 2008 و ئاماده‌كاری بۆ ساڵی (2009 ز) و (1430 ه) به‌دوای یه‌كدا، له‌و كاته‌ی موسڵمان و مه‌سیحی له جیهاندا له دوعا خوازی ساڵێك و پێشوازی له ساڵێكی دی‌دا بوون، له دونیای ئه‌مڕۆشدا كه هه‌موو لا سه‌رقاڵی باس كردن له توند‌و تیژی و كه‌م كردنه‌وه‌ی سته‌م‌و زۆردارین، له‌و كاته‌ی كه گه‌رمه‌ی یادكردنه‌وه‌ی شه‌سه‌ته‌مین ساڵیادی جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤــه، ئه‌كتیڤ كردنی به‌نده‌كانی مافی مرۆڤــ و ڕێكه‌وتننامه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان به حسابی خۆیان كار له‌سه‌ر ئارامی میله‌تان ده‌كه‌ن، خاڵه‌كانی ناو ڕێكه‌وتننامه‌و كۆبونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی عه‌ره‌بی‌و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه بانگه‌شه‌ی دروشمی جۆراو جۆر به‌رزده‌كه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه موسڵمانانی كه‌رتی غه‌زه وه‌ك مرۆڤێك مافێكی سه‌ره‌تایی خۆیان بوو، ئه‌و یادانه زیندوبكه‌نه‌وه كه‌چی، هه‌ر چۆن كوردستان هه‌موو به‌هارێكی لێ ده‌كرا به پایزی نه‌هامه‌تی و به‌ئه‌نفال و كیمیاباران و جۆره‌ها سته‌می دی ئاوات و خۆزگه‌كانیان وه‌ك گه‌ڵای زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوی پایزێكی دره‌نگ به ڕه‌شابایه‌كی ناوه‌خت له سه‌ره‌تای به‌هاری ساڵدا به‌رده‌بووه‌وه، له ساڵیادی له دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیحدا، موسڵمانان له (غه‌زه) كه‌لانكه‌ی هاتنه دنیای ئه‌و پێغه‌مبه‌ره سه‌روه‌ره‌و چه‌ندین پێغه‌مبه‌ری تر بوو، به‌شێوه ی هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و بادینان ده‌ستی ڕه‌شی دوژمن خونچه‌ی ته‌مه‌نی چه‌ندین كچ و كوڕی لاو مناڵ و ئافره‌ت و پیاوی به‌ته‌مه‌نی هه‌ڵوه‌راند به شێوه‌یه‌ك كه ویژدانی مرۆڤایه‌تی هه‌ژاند و ئه‌وه‌ی تۆزێ به‌زه‌یی هه‌بێت توانای سه‌یركردنی ئه‌و تراژیدیایه‌ی نیه، ئه‌و ڕوداوانه‌ی ڕۆژانه له ته‌له‌فیزیۆنه‌كانه‌وه ده‌بینرێن ئه‌و بێ ڕه‌حمی و سته‌مه‌ی كه ئیسرائیل به‌رامبه‌ر موسڵمانانی ده‌كات، به‌خه‌یاڵ ده‌مانباته‌وه بۆ ساڵانی پڕ مه‌رگه‌سات و نه‌هامه‌تیه‌كانی گه‌لی كورد كه له‌گه‌ڵ ڕودانی هه‌ر زوڵم و سته‌مێك كه له جیهاندا ڕوو ده‌ده‌ن تاڵاوی ئه‌و خه‌مانه له گه‌روومانه‌وه دێته‌وه‌وبرینه‌كانمان دێته‌وه سۆ. بیره‌وه‌ری ئه‌و كاتانه‌ی شار‌و لادێكانی كوردستان وێران ده‌كران و بێ ڕه‌حمانه و دور له هه‌موو به‌هایه‌ك و نامرۆییانه گه‌وره و بچووك و ژن‌و پیاو كۆمه‌ڵ كوژ ده‌كران. به ئێستاشه‌وه گونده‌كانی سه‌رسنورمان بۆردوومان ده‌كرێن و هاوڵاتیانمان ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌رن،و كچی تازه پێگه‌یشتومان قاچه‌كانی له‌ده‌ست ده‌دات.. . هتد. ئه‌مڕۆش (غه‌زه) سته‌مێكی لێ ده‌كرێ و به‌ده‌ست كۆ كوژیه‌وه ده‌ناڵێنن و به‌به‌رچاوی جیهانه‌وه ئه‌و هه‌موو خوێنه ده‌ڕێژێت به‌شێوه‌یه‌ك مرۆڤــ به‌رگه‌ی سه‌یركردنی ناگرێت، كه‌چی جیهانی عه‌ره‌بی كه به‌دروشمی زه‌ق هیچیان نه‌هێشتۆته‌وه لۆكه‌یان له گوێ‌ی خۆیان ناوه‌و هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتوویان نیه، ته‌نانه‌ت دایه دایه‌ی ئه‌و مناڵه بێ نازانه‌ی كه خێزانه‌كانیان نه‌ماوه‌و ڕۆڵه ڕۆڵه‌ی دایكی جه‌رگ سوتاو ماڵ وێران، چاوه‌ڕوانی كچانی ده‌زگیراندار و چه‌ندین تراژیدیای دی هه‌ستی ئه‌و وڵات‌و لایه‌نانه نابزوێنێ. ئێمه‌ی كورد چونكه سته‌م دیده‌ین‌و به جۆره‌ها سته‌م مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ كراوه، زیاتر له میلله‌تانی تر هه‌ست به ئازاره‌كانیان ده‌كه‌ین، زۆر جاریش ئه‌وه ده‌ڵێنه‌وه بۆ عه‌ره‌ب له‌و كاتانه‌دا نه‌هاتن به‌هانامانه‌وه و هیچیان بۆ نه‌كردین، به‌ڵام كاتێ غه‌زه ده‌بینین ئه‌و كات بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه عه‌ره‌ب هیچی بۆ عه‌ره‌به‌كانی فه‌ڵه‌ستین نه‌كردووه كه هه‌مان (قه‌ومیه‌تن) ، ئیتر ئێمه‌ی كورد چاوه‌ڕوانی چی هاوكاریه‌كیان لێ بكه‌ین، به‌تایبه‌ت له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه (تختیتی) ڕاگه‌یاندمان له‌سه‌ر نه‌بوه‌و به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا دونیا نه‌كرابویه‌وه. |
