
بۆ ماوه‌ی 6 ڕۆژ ده‌بێت ئاسایشی شاری زاخۆ ڕۆژنامه‌نووس جاسم محه‌مه‌د حه‌سن به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی زاخۆی یه‌كگرتووی ئیسلامی گرتووه، به بێ هیچ بڕیارێكی ڕه‌سمی دادگا، و به بیانۆی ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی قانونی كاری وه‌رنه‌گرتووه.
ئێمه له كۆمیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌وانانی كوردستان داوای ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنی ڕۆژنامه‌نووس جاسم محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌و ڕۆژنامه‌ونووسه به بێ بڕیاری ڕه‌سمی دادگا و بنه‌مایه‌كی دادوه‌رانه‌ی یاسایی زیندانی كراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و زیندانی كردنه پێچه‌وانه‌ی یاسای كاری ڕۆژنامه‌وانییه كه په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان په‌سه‌ندی كردوه.
كۆمیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌وان ئه‌وه‌ش ڕاده‌كه‌یه‌نێت كه ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژنامه‌وانان سزاده‌دات و ڕێز له یاسای كاری ڕۆژنامه‌وانانی ناگرێت، ئه‌مه‌ش له ڕۆژی یاسایییه‌وه تاوانی ئاسایش گه‌وره‌تر ده‌كات.
كۆمیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌وانانی كوردستان داوای جێبه‌جێ كردنی یاسا ده‌كات، له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه و به پێویست ده‌زانێت ڕێگا له‌به‌رده‌م به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره ڕۆداوانه بگیرێت بۆ ڕسواكردنی كورد له ڕاگه‌یاندنی جیهانی و عیراقی‌دا. ئه‌و جۆره كرده‌وانه بۆنه‌ته هۆی ڕسوا بوونی كورد له چه‌ندین لاوه، بۆیه ده‌بێ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سنوورێك بۆ ئه‌و جۆره كرده‌وانه دابنێت.
كۆمیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌وانانی كوردستان
2009-01-12
