کوردوستان دوای دروست بوونی کابینه‌ی پێنجه‌م بڵێین و نه‌ڵێین گۆرانکاریه‌کی زۆری به خۆوه دیوه له‌چاو ساڵه‌کانی پێش ئه‌م کابینه‌ی پێنجه‌وه له هه‌موو رووه‌کان ژیانه‌وه وه‌ک نموونه دروست بوونی چه‌ندین رێکخراو یان ده‌رچوونی رۆژنامه‌وگۆڤار هتد، ، به‌ڵام به‌شێوه‌ی ئیفلێجی ئه‌م نموونانه وچه‌ندین کاروشتی تر په‌یوه‌ندی نیه به دڵسۆزی حیزبه‌کانه‌وه به‌ڵکو گه‌ر میلله‌ت وحیزبه‌کان بانگێشه‌ی دروست بوونی حکومه‌ت بکه‌ن ئه‌وه زیاتر ده‌بێت ئه‌و یاسایانه وبهرنامانهی که له یاسای ده‌وڵه‌ت هه‌یه بۆ گه‌ل و به‌رێوه‌بردنی حکومه‌ت جێبه‌جێ بکرێن به زیاده‌وه و نوێتر و دیموکراسی تر له و ده‌وله‌تانه‌ی تر چونکه ئه‌م حکومه‌ته‌ی کورد پیشانی ده‌دات له‌م سه‌رده‌مه‌دا دروست بووه ودروست ده‌کرێت که هه‌موومان ده‌زانیین سه‌ده‌ی چی یه وله چی سه‌رده‌مێکداین، هیج منه‌تێکی پێویست نیه ده‌سه‌ڵاداران بیکه‌ن به‌سه‌ر میلله‌ته‌وه ئه‌نجامی ده‌سکه‌وتی قوربانیه‌کانی ئه‌م میلله‌ته‌یه نه‌ک ئینقیلاب کرابێ. به‌لام به‌داخه‌وه ئه‌م حیزب وده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی که وه‌ک قیر نووساون به کورسیه‌کانه‌وه نه‌ک له‌کاره‌کانیاندا به‌ڵکو له‌هه‌ر قسه کردنێکدا میلله‌ت قهرزارباردهکهن وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مان ته‌نها به هێزی حیزبه‌که‌یان ئینقلابیان کردبێ به‌سه‌ر حکومه‌ته کوردیه کۆنه‌که‌دا نه‌ک میلله‌ت خوێنی رشتبێ و ئه‌مانه‌یان کردووه به که‌ڵه‌گا به‌سه‌ر خۆیانه‌وه و ئێستاش هه‌ر لاپه‌ره‌یه‌کی رۆژنامه‌کان ده‌بینین ره‌ش کراوه‌ته‌وه به ره‌خنه‌و قسه‌ی به ناو ئۆپۆزسیۆن، گه‌رچی کۆمه‌ڵگا بهوردو درشته‌وه ئاگاداره له‌و مه‌سه‌لانه‌ی ئه‌وان باسی ده‌که‌ن به‌لام نهجووڵانهوهی ئه‌م ده‌ست و تاقمانه به شێوه‌یه‌کی عه‌مه‌لی راسته‌قینه له‌کاتێکدا که هێشتا حکومه‌ته حیزبیه که‌مان به شێوه‌یه‌کی سه‌د له‌سه‌د ره‌گ و ریشه‌ی دانه کووتیوه به شێوه‌ی دیکتاتۆر ئه‌وه نیشانه‌ی یاری کردنی ئه‌م رهخنهوقسهی به‌ناو ئۆپۆزسیۆنانهیه له‌سه‌ر دوو په‌ته و به قسه هیچیان نه‌هێشتۆته‌وه‌و به‌کرده‌وه‌ش شه‌ریکه به‌شن.
miran_333@hotmail. com
