بۆ ئه‌و فۆلکلۆرنه‌ناسه‌ی که له نوسینه‌که‌ی مهاباد قه‌ره‌داغی نه‌گه‌یشتبوو … له 12-01-2009 له کوردستاننێتدا، ووتارێکی جوانی مهاباد قه‌ره‌داغیم خۆ
ێندهوه، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و ژنه بوێره له ناو دڵی مندا بووبێت، ووتارێکی زۆر جوانی داڕشتبوو که زۆر ئه‌سته‌مه زۆرێک له پیاوانی کورد بتوانن وه‌ها داڕشتنێک بکه‌ن و به ئه‌وه‌نده بوێرییه‌وه ده‌ستبخه‌نه سه‌ر ده‌ردێکی کوشنده‌ی کۆمه‌ڵگای کوردیمان. وه‌لێ به داخه‌وه له سایتی کوردستانپۆست فۆلکلۆرنادۆستێک، دۆ و دۆشاوی تێکه‌ڵکردوه و به‌شێوه‌یه‌کی نابابه‌تیانه دژ به نوسینه‌که‌ی مهاباد خان نوسینێکی نازانسیتیانه‌ی داڕشتووه.
پێم‌خۆش نییه له‌سه‌ر عه‌زیزی وه‌یسی و هه‌ردوو گۆرانییه نابه‌جێکه‌ی قسه بکه‌م، چونکه پێم وایه خاتوو مهاباد زۆر به جوانی باسی له‌و سوکایه‌تییه کردوه که عه‌زیز به ڕه‌گه‌زی (مێ) ی کردووه و هه‌ر له‌و ڕێگه‌شه‌وه په‌یامی به‌رزی هونه‌ری شێواندووه. وه‌لێ ئه‌مه‌وێ ئه‌وه باسبکه‌م که عه‌زیز نه‌ک شیرپه‌نجه‌شه به‌ڵکو ئایدزیشه، چونکه ئایدز که توشی مرۆڤ ده‌بێت، مرۆڤه‌که سیستمی به‌رگی له‌شی نامێنێ (سیستمی به‌رگری immune system)، واته کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش له‌کارده‌که‌وێت، ئاخر عه‌زیزی وه‌یسی به‌هه‌مان شێوه‌یه، چونکه عه‌زیز له رووی سیاسیه‌وه که‌سێکی گوومانلێکراوه وه هاوزمانانمان له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات باش ئه‌و حه‌قیقه‌ته ده‌زانن و کارده‌کات بۆ له جووڵه خستنی بزاڤی کوردی، بۆیه له‌ڕووی سیاسیه‌وه هه‌مان کاری ڤایرۆسی ئایدز ده‌کات. بۆیه که‌سی گومان‌لێکراو هه‌میشه له‌ناوه‌وه‌ڕا کار ده‌کات بۆ په‌کخستنی کارێک، به هه‌مانشێوه ڤایرۆسی ئایدزیش هه‌مان کاری هه‌یه.
ئه‌و فۆلکلۆرنه‌ناسه عه‌زیزی وه‌یسی ده‌چوێنێت به حه‌سه‌ن زیره‌ک، که هه‌زاری وه‌ک عه‌زیز ناگاته قوله‌پێی زیره‌ک. ئاخر حه‌سه‌ن زیره‌ک له قوڕگه خه‌مگینه‌یدا هه‌زاران گۆرانی فۆلکلۆری کوردی له مردن ڕزگارکرد. کاتێ که حه‌سه‌نی هه‌ژار و (به ده‌ردی حه‌سه‌ن خۆی ده‌ڵێت قه‌له‌نده‌ر) باس له ڕووخسار و له‌شولار و جوانییه سیحراوییه‌کانی مێ ده‌کات، هیچ سوکایه‌تییه‌ک ناکات به مێ. ده‌بێت جیاوازی بکرێ له نێوان سوکایه‌تی و وه‌سفدا. ئه‌وه‌ی حه‌سه‌ن له وسفی سینگی جوانی ژنان و چاوی شه‌هێنیی کیژاندایه، ئه‌وه وه‌سفه نه‌ک سوکایه‌تیی پێکردن. وا دیاره ئه‌و فۆلکلۆره‌وانه نازانێت جیاوازی چییه له نێوان سوکایه‌تی و وه‌سفدا. جوانی (مێ) وه‌ها خوڵقاوه که ناکرێت به بێ باسکردن له جوانی مێ له هیچ جوانییه‌کی سروشت تێبگه‌ین. ئه‌وه‌ی که گۆرانیبێژانی هونه‌رداران پێیهه‌ڵده‌ستن بریتییه له هۆنینه‌وه‌ی ئه‌و جوانییه و ئاڵاندنی له ئاواز و گه‌رووی میوزیکه‌وه. وه‌لێ ئه‌وانه‌ی که جوانی مێ و پیرۆزیی هونه‌ر نابینینن، ئه‌وا ئه‌وانه بارن به سه‌ر هونه‌ره‌وه و هونه‌ریش بووه‌ته قوربانی ئه‌و جۆره که‌سانه.
زیره‌ک نایه‌ت و سوکایه‌تی به ژن بکات و بڵێت (بێوه‌ژنه.. ده‌ستی دووه) ئاخر ئه‌گه‌ر حه‌سه‌ن زیره‌ک جۆره کارێکی وه‌هایشی کردبێت، مه‌رج نییه کاره‌که‌ی ڕاستبووبێت، به‌ڵام حه‌سه‌ن زیره‌ک پێش نزیکه‌ی نیو سه‌ده‌یه‌ک ئه‌و گۆرانیانه‌ی چڕیووه. وه‌لی عه‌زه‌ی ویسی له هه‌زاره‌ی سێیه‌مدا ئه‌و سوکایه‌تییه (وه‌ک خاتوو مه‌هاباد ده‌ڵیت ژه‌هره‌وشه) ده‌خاته نێو به‌نده‌کانییه‌وه، له کاتێکدا له ئێستادا مافه‌کانی مرۆڤ پێشکه‌وتنی زۆریان به‌خۆوه دیووه، وه‌ها گۆرانییه‌ک ده‌چیته ڕیزی پێشێلکاری بۆ مافه‌کانی ژنانه‌وه.
ئه‌و پسپۆڕه‌ی کاروباری فۆلکلۆر پێی وایه که هه‌ڵپه‌ڕینی ژنان به ته‌پڵی عه‌زه‌ی وه‌یسی به‌ڵگه‌یه که ئه‌و ژنانه له گۆرانییه‌که تێگه‌یشتوون!! ئاخر ئه‌وه‌یه ده‌ردی ژنی کورد، زۆرێک له ژنی کورد هه‌میشه به ته‌پڵی پیاوان هه‌ڵده‌په‌ڕن!! گرفته‌که ئه‌وه‌یه ئه‌و ژنانه ئه‌وه‌نده ساویلکه‌ن یان له گۆرانییه‌که نه‌گه‌یشتوون یان ئه‌گه‌ر لێیشی تێبگه‌ن به‌و ژه‌هره‌وشانه دێنه سه‌ما، سه‌ما ده‌که‌ن که نێرگه‌ل سوکایه‌تییان پێده‌کات، ڕاسته‌وخۆ شانده‌ده‌نه به‌ر ڕاگرتنی که‌پری نێرسالارییه‌وه. به‌و وشانه‌ی که باس له سوکایه‌تییان ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵیشیاندا ده‌یانهێننه سه‌ما (کچ به خۆڕایی ناڵیم... ماچ و دینار بسێنه) جارێکی تر ژنان خۆیان بره‌و ده‌ده‌ن به له‌شفرۆشی و زیادکردنی مه‌ینه‌تیی ژنان. سوکایه‌تیی هه‌ر سوکایه‌تیه له ژێر هه‌ر ناوێک و هه‌ر په‌رده‌ییه‌کدا بێت. گۆرانی چڕین جۆرێکه له جۆره‌کانی هونه‌ر، گه‌ر مافه‌کانی ژن له هونه‌ردا نه‌یه‌ته‌دی ئه‌وا له کۆمه‌ڵگادا ئه‌سته‌مه بێته‌دی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت هه‌م هونه‌ر له خه‌وش خاوێنبکریته‌وه و هه‌م هونه‌رمه‌ندی خه‌وشدار له ناو هونه‌ر ده‌ربکرێت، یان خه‌وشه‌کان له هونه‌ره‌کانیان ده‌ربهێنن.
کابرای فۆلکلۆر پێێ وایه ئه‌و خانمه قه‌ڵه‌م بوێره، قه‌ڵه‌مه‌که‌ی فرۆشتووه. پێی وایه هه‌ر که‌سێک کار له حکومه‌تی هه‌رێمدا بکات ئه‌وا خائینه و قه‌ڵه‌مفرۆشه!!. ئه‌وه‌ش ده‌ردێکی تری کوردگه‌ل!! جارێ کارکردن بۆ ده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێم ناچێته ڕیزی قه‌ڵه‌مفرۆشتنه‌وه. کوردستان نه هی پارتییه نه یه‌کێتی نه مام جه‌لال نه کاک مه‌سعود نه نیچیروان، کوردستان مڵکی کورده. هه‌موو که‌س مافی به خاکی کوردستانه‌وه هه‌یه. هه‌موو کوردێک ده‌توانێت له کوردستان کاربکات. وه‌لێ ده‌بێ بزانێت چۆن کارده‌کات. چۆنییه‌تی کارکردنه‌که پێناسه‌ی مرۆڤه‌که ده‌کات. داموده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێم به‌رهه‌می خۆێنی گه‌شی شه‌هیدانه، که‌س بۆی نییه خۆی بکات به خاوه‌نی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێم.
هیوام وایه ژنانی کورد ووردتر گۆرانییه‌کانی عه‌زه‌ی وه‌یسی گوێلێبگرن و به ته‌پڵی هه‌موو پیاوێک هه‌ڵنه‌په‌ڕن...
ara. homer@gmail. com 13-01-2009
تێبینی//
1- لینکی نوسینی "فۆلکلۆرناس".
2- http://www. kurdistanpost. info/news/5355. html
3- لینکی نوسینه‌کی مهاباد قه‌ره‌دغی
