لێره‌داباسی داگیركاری 60 ساڵه‌ی قه‌واره‌ی زایۆنی بۆ سه‌رخاكی فه‌ڵه‌ستین ناكه‌م، باسی ئاوه‌ره‌و ده‌ربه‌ده‌ری و بی ناسنامه‌یی وبی قه‌واره‌یی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ناكه‌م كه‌خه‌تای حه‌ماس بوو، باسی شه‌ڕه‌كانی ساڵی 48 و 56 و 67 و 73 و 82 و 2006 ناكه‌م كه‌خه‌تاو هۆكاره‌كانیان كاردانه‌وه‌ی ده‌سترێژیه‌كانی حه‌ماس بو، باسی كوشتاری (سه‌برا و شاتێلا) یان كۆمه‌ڵ كوژی (قانا) ناكه‌م جارێكی‌تر خه‌تای ده‌ستدرێژیه‌كانی حه‌ماس بۆ بۆیه ڕژێمی زایۆنی له‌كاردانه‌وه‌دا ئه‌وكوشتارانه‌ی ئه‌نجامدا. نه‌خێرو هه‌زارنه‌خێر به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌مڕۆ له‌غه‌ززه ده‌گوزه‌رێت شه‌ڕی نێوان حه‌ق و ناحه‌قه شه‌ڕی نێوان خاوه‌ن ماڵ و داگیركاره شه‌ڕی نێوان زاڵم و مه‌زڵومه، هه‌موئه‌وانه‌ش كه‌تاوانه‌كه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس ته‌نها چاوداخستنه له‌ئاستی حه‌قدا به‌ڵكو جۆرێكه له‌شه‌ڕی ئایدۆلۆژی ئه‌گینا كی قبوڵ ده‌كات ماڵی داگیر بكرێت وله‌سه‌ر زه‌وی ئه‌و (مسته‌وته‌ن) دروستبكرێت و بچێت ده‌ست بخاته ناو ده‌ستی داگیركاره‌كه‌وه‌و دان به‌شرعیه‌تی داگیركاره‌كه‌یدا بنێت. به‌درێژای 60ساڵه ئیسرائیل گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ئاواره‌ده‌كات ماڵ و زه‌وی داگیر ده‌كات وناهێڵێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌رزێدی باو باپیری، نزیكه‌ی 11هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی فه‌له‌ستینی له زیندانه‌كانی ئیسرائیل‌دا بی دادگایی ده‌ناڵێنن، ده‌یان هه‌زاری هاوڵاتی لی شه‌هیدكراوه نه‌ك جه‌نگاوه‌ر، دیاره هه‌موو ئه‌مانه‌ش هه‌ر خه‌تای بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسه. زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه ده‌م له كێشه‌ی عه‌ره‌ب و ئیسڕائیل ده‌كوتن نازانن یان له بیریان چۆته‌وه یان خۆیان له‌گێلی ده‌ده‌ن ئه‌گینا ده‌بو بیانزانیایه كه ئه‌و شه‌ڕه شه‌ڕی خاك و ئاوه نه‌ك شه‌ڕی حه‌ماس و جیهاد و فه‌تح و جوله‌كه نه‌ك شه‌ڕی شارۆن وعه‌ره‌فات و عه‌باس وهه‌نییه. له‌گه‌ڵ ئه‌وو هه‌موه دانیشتن و كۆبونه‌وه و ئاسای بونه‌وه‌ی نێوان ڕژێمی زایۆنی و وڵاتانی عه‌ره‌ب و به‌تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینی كه‌چی تائێستا سێ خاڵی جه‌وهه‌ری هه‌ن كه‌ڕژێمی زایۆنی ئاماده‌نیه ته‌نانه‌ت وت‌و وێژیشیان له‌سه‌ربكات یان به‌لای ئه‌وه‌وه قابیلی قسه له سه‌ركردن نیه. یه‌كه‌م: گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زایۆنیه بۆ سنوری سه‌وز واته ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه تا ساڵی1968 له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسڕائیل دابوه دووه‌م: شاری قودس كه‌ڕژێمی زایۆنی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه پایته‌ختی داهاتوی قه‌واره‌كه‌یانه. سێهه‌م: گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره فه‌ڵستینیه‌كان له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی كه ڕژێمی زایۆنی ڕازی نیه به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی هیچ ئاواره‌یه‌كی فه‌ڵه‌ستینی بۆ سه‌ر خاكی باب‌و باپیری. ئه‌م خاڵانه ئه‌و خاڵه ناكۆكانه‌ن كه ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینیش ناتوانێن ده‌سبه‌رداریان ببێت چونكه ئه‌و خاڵانه هێڵی سورن لای هه‌ردولایه‌ن چ عه‌ره‌ب و چ قه‌واره‌ی زایۆنی. ئیتر ئایا ئه‌وانه‌ش خه‌تای بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسه نه‌خێر به‌ڵكو خه‌ڵكی كه‌رتی غه‌ززه باجی ئه‌وو ده‌نگ پێدان و هه‌ڵبژاردنه ده‌ده‌ن كه‌به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتیانه به‌زمانی حاڵ وتیان ئێمه بزوینه‌وه‌ی حه‌ماس مان ده‌وێت كه‌داكۆكی له‌كێشه ڕه وا كه‌مان بكات چونكه بێزار بون له بزوتنه‌وه‌ی فه‌تح و واده‌زانن كه فه‌تح ناتوانێت سه‌ركردایه‌تییان بكات بۆگه‌یشتن به‌خواسته‌كانیان. ئیترنایانه‌وێت داوای 60 ساڵ له شه‌ڕوئاشتی و وت‌و وێژو دانوستان وده‌سه‌ڵات هێشتا هه‌ربی قه‌واره و ئاواره و داگیركراوبن وبازرگانی به‌موعاناته‌كانیانه‌وه‌بكرێت. كاره‌ساتی غه‌ززه زۆرشتی داله‌سه‌نگی مه‌حه‌ك ئه‌وسیسته‌مه‌ی كه ووڵاته یه‌كگرتوه‌كان سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و یه‌كێتی ئه‌وروپا و جامعه‌ی عه‌ره‌بی وسه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌ب به‌ڕژێمه كانیشیانه‌وه كه‌هه‌مویان له‌كه‌سێكی كوێر و كه‌ڕ و لاڵ بی هه‌ڵویستتربوون و ئومێدی هیچ خێرێكیان لی ناكرێت، حه‌قه گه‌لانی ژێرده‌سته‌ی دوونیا ئه‌زمونی لی وه‌ربگرن. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن زۆربه‌ی گه‌لانی دنیا‌و له هه‌رپێنج كیشوه‌ره‌كه‌ی جیهان داكۆكی له‌كێشه‌ی ره‌وای گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و دانیشتوانی كه‌رتی غه‌ززه كرا‌و دژایه‌تی كرده‌وه نامرۆڤانه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی كرا دژبه‌كه‌رتی غه‌ززه. هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی چاودێران پێیان وایه ئه‌وو شه‌ڕه‌ی كه ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌ززه هه‌ڵی گیرساندووه ته‌نها بۆهه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی (كنێسته) كه‌بڕییاره له مانگی شوباتدا ئه‌نجام بدرێت نه‌ك بۆردومانه‌كانی حه‌ماس |
