ئه‌و له سه‌ره‌تای كاركردنی بۆ هونه‌ری مۆسیقای كوردی به خۆ ئاماده‌كردنێكی باشه‌وه هاته گۆڕه‌پانی هونه‌ری كوردی و كۆمه‌ڵێك كاری جوانی پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام ئێستا ئه‌و بۆ چه‌ند ساڵێكه سستیه‌كی پێوه دیاره و نه‌شیده‌ویست چاوپێكه‌وتن بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و بێده‌نگییه‌وه تووره بوونی خۆی نیشان بدات، هه‌روه‌ك هونه‌رمه‌ند خه‌باتی مولوودی خۆی ده‌ڵێت "له سه‌ره‌تای كاره‌كردنی هه‌ر كه‌سێك گروتین بۆ كاره‌كان باشه ئه‌گه‌ر هه‌بێت، منیش ئه‌و حه‌ز و گروتینه‌م هه‌بوو كاتێك ویستم خزمه‌ت به هونه‌ری مۆسیقای كوردی بكه‌م، به‌ڵام به داخه‌وه له كوردستان زۆر كێشه‌یان بۆ دروست كردم و دڵیان شكاندم و ئێستاش داوای مافی خۆم ده‌كه‌م له حكومه‌تی كوردستان".
هونه‌رمه‌ند خه‌باتی مولوودی له سه‌ره‌تای دیمانه‌كه‌یدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌و هیچ هاوكارییه‌كی له حكوومه‌تی كوردستان و ئێران وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام زیاتر كاره‌كانی له چوارچێوه‌ی حكوومه‌تی ئێران بینیوه‌ته‌وه و گوتی "له سه‌ره‌تای ده‌ستكردنم به كاری هونه‌ری به‌بی پشتگیری هیچ لایه‌نێك، نه حكوومه‌تی كوردستان و نه حكوومه‌تی ئێران به‌رده‌وام بووم و چاویشم له هاوكاری هیچ لایه‌نێكیش نه‌بووه، حه‌زیشم كردووه سه‌ربه‌خۆ بم، پێشموایه هونه‌ری راسته‌قینه ده‌بێت له خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌دا بێت، له هه‌ر كارێك گروتین باشه، منیش زه‌حمه‌تی زۆر كێشاوه، به‌ڵام به داخه‌وه باشترین هه‌وڵه‌كانم كه داومه له چوارچێوه‌ی حكوومه‌تی ئێرانه، به‌و هه‌موو سانسۆر و كێشانه‌ی كه بۆم دروست ده‌بێت و هه‌یه، كه كه‌لتووری ئێمه به بێگانه سه‌یر ده‌كری، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من توانیومه له ئێران كار بكه‌م و زیاتر خۆم بناسێنم تا حكوومه‌تی كوردستان، چونكه تاكو ئێستا كه‌س نازانی هونه‌ری كوردی به‌ره‌و كی ده‌روات"، هه‌رچه‌نده خه‌بات وه‌ك خۆی ده‌ڵێت داوای هاوكاری له كه‌س نه‌كردووه، به‌ڵام بوونی هاوكاری بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌مڕۆی هونه‌ری كوردی به پێویست ده‌زانی، به تایبه‌ت بۆ كه‌سێك كه بیه‌وی خزمه‌ت بكات، "هه‌روه‌ك باسم كرد من وه‌ك خۆم داوای هاوكاریم له كه‌س نه‌كردووه، به‌ڵام هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك كه كار ده‌كات به‌پێی ئه‌و خزمه‌تییه پێویسته پشتگیری بكری، به تایبه‌ت بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی هونه‌ری كوردی"، هه‌ر له‌و دیمانه‌یه‌یدا خه‌باتی مولوودی باس له كێشه‌ی خۆی ده‌كات له‌گه‌ڵ كه‌له‌پری كوردی له هه‌ولێر، ئه‌و پێیوایه له لایه‌ن ئه‌و به‌رێوه‌به‌راتییه و حكوومه‌تی كوردستان مافی خوراوه و ئاماده‌ش نییه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و مافه‌ی خۆی بێت، ده‌ڵی "به داخه‌وه ماوه‌یه‌ك چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌رشیفێكی زۆر به نرخم له بابه‌ته فۆلكلۆرییه كوردییه‌كان وه‌ك به‌یت و مقام و حه‌یران و به‌سته، كه تایبه‌ت له‌و به‌شه‌ی كه له كوردستانی رۆژهه‌ڵات هێنا وه‌ك دیاری بۆ حكومه‌تی كوردستان و كه‌له‌پۆری كوردی، كه هه‌مووی خۆم ده‌نگ و ره‌نگ وێنم گرتبوو، هه‌وڵی هه‌شت ساڵی من بوو، له ژێر ره‌شماڵ و فشارێكی زۆر، هه‌نگاو ئه‌نوه‌ر شێخانی به‌رێوه‌به‌ری ئه‌و به‌رێوه‌به‌راتییه به‌ڵێنیدا ئه‌و به‌رهه‌مانه رێزی تایبه‌تی لی بگیردری و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان باسی له سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام له‌جێی ئه‌وانه ده‌ستی به سه‌ردا گیرا و نوسخه‌ی ئه‌سلی ئه‌رشیفه‌كه‌یان نه‌دامه‌وه و به رۆژێكی رووناك مافیان خواردم"، هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و باسه‌وه ئه‌و هونه‌رمه‌نده باسی چۆنییه‌تی هێنانی ئه‌و ئه‌رشیفه‌ی خۆی ده‌كات و كه له رێگای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكوومه‌تی كوردستانه‌وه داوای ئه‌و دیارییه‌ی لێكراوه و گوتی "من به بانگهێشتی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هاتمه كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌رشیفه بكه‌مه دیاری حكوومه‌تی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر نه‌یانتوانی مۆڵه‌ت بۆ كاره‌كانم وه‌ربگرن و به‌رسمی له‌گه‌ڵ خۆم بیانهێنم، به‌ڵكو ناچار به قاچاخ و به نێو مه‌یدانی مین و ته‌قینه‌وه و ترس ئه‌و كاره‌م كرد و ئه‌رشیفه‌كانم هێنا بۆ كوردستان و پاره‌یه‌كی زۆریشم تێدا سه‌رف كرد، كه‌چی داوای مافی خۆم كرد ده‌ریان كردم، كه بڕیار بوو دانه ئه‌سلیه‌كه‌م بده‌نه‌وه نه‌یانهێشت یه‌ك قسه بكه‌م، ته‌نانه‌ت هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لی ێكردم ئه‌گه‌ر زۆر قسه بكه‌م، به ماده‌ی بی هۆشكه‌ر تاوانبارم بكه‌ن، له وڵاتێكی به‌و جۆره چاوه‌ڕوانی چ هاوكارییه‌ك بكه‌م"، هه‌روه‌ها خه‌باتی مولوودی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌و دڵی له كوردستان شكاوه و ده‌ستبه‌رداری ئه‌و داوایه‌ی خۆشی نابێت، تا ئه‌و كاته‌ش هیچ كارێكی هونه‌ری بۆ كوردستان ناكات و ده‌ڵێت "من به دڵشكاوی گه‌ڕامه‌وه كوردستانی رۆژهه‌ڵات و ئێستاش له سه‌ر ئه‌و داوایه‌ی خۆم سورم و هه‌موو ئه‌رشیفه‌كانی خۆم ده‌وێته‌وه كه مافی خۆمه، له هه‌موو شوێنێك باسی ئه‌و مافه‌ی خۆم ده‌كه‌م، تا ئه‌و مافه‌شم بۆ نه‌گه‌ڕێننه‌وه هیچ كارێك بۆ حكومه‌تی كوردستان و كه‌ناڵه كوردییه‌كان ناكه‌م".
خه‌باتی مولوودی له حكوومه‌تی تاران ناسراوتره و هه‌روه‌ك خۆشی باسی ده‌كات داهاتی ئه‌لبومه‌كانیشی له تاران زیاتره، ئه‌گه‌رچی حكوومه‌تێكی ئیسلامییه و سانسۆر بۆ هونه‌ری دروست ده‌كه‌ن، "باشترین كارم له تاران كردووه و ئه‌لبومه‌كانیشم له تاران زیاتر داوای له سه‌ره و داهاتی بۆ من باشتر بووه، ره‌نگه له ئێران سانسۆر له شیعره‌كان هه‌بێت و له ناوه‌ڕۆكی مۆسیقا گرفت هه‌بێت، به‌ڵام پێموایه حكوومه‌تی ئیسلامی ئێران زۆر باشتر ده‌روانێته هونه‌ر تا حكوومه‌تی كوردستان"، مولوودی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد له تاران هه‌ركه‌سێك توانای نه‌بێت ناتوانێت گۆرانی بڵێت و رێگه‌ی پێ‌نادرێت، به‌ڵام خه‌بات ئه‌و پێوه‌رانه له كوردستان نابینی و گوتیشی "ئه‌و كه‌سه‌ی بیه‌وێت له تاران هونه‌ر بكات تێستی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له هه‌موو بواره‌كانی و پێوه‌ره‌كانی گۆرانی توانایه‌كی باشی نه‌بێت رێگه‌ی پێ نادرێت گۆرانی بڵێت و بێته پێشه‌وه، به‌ڵام له كوردستان هه‌ر كه‌سه‌و ئه‌سپی خۆی تاو ده‌دات، به بیانوی ستایلی تازه گۆرانی‌یان سه‌قه‌ت كردووه و كه‌س ناڵێت بۆ وا ده‌كه‌ی"، ئه‌و زووتر ئه‌لبومه‌كانی له تاران بڵاوده‌كاته‌وه و دره‌نگتر ده‌یخاته بازاری هونه‌ری كوردستان، خه‌باتی مولوودی له‌و باره‌یه‌وه گله‌یی خۆی ئاراسته‌ی حكوومه‌تی كوردستان كرد و ده‌ڵی "له كوردستان هیچ یاسایه‌ك نییه بۆ رێگرتن له كۆپی كردن و مافی هونه‌رمه‌ندان، هه‌ركه‌سه‌و به ئاره‌زووی خۆی ئه‌لبومی هونه‌رمه‌ندان كلیپ ده‌كات و هیچ داهاتێك بۆ هونه‌رمه‌نده‌كه ناگه‌ڕێته‌وه، هه‌ردوو ئه‌لبومه‌كه‌شم له سه‌ر ئه‌ركی خۆم به‌رهه‌مهێناوه، بۆیه له كاتی خۆی ئه‌لبومه‌كه‌م له كوردستان بڵاونه‌كرده‌وه و هیچ یاسایه‌ك له كورردستان نابینم، كه به قازانجی هونه‌رمه‌ندان ته‌واو بێت، دوای چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر له رێگه‌ی كۆمپانیای ئارۆ له سلێمانی ئه‌لبومه‌كه‌م بڵاوكرده‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ كه‌مته‌رخه‌می حكوومه‌تی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتدارانی هونه‌ری له‌و وڵاته‌دا، كه به داخه‌وه هه‌ریه‌كه كورسیه‌كی گرتووه و مووچه وه‌رده‌گرێت و هیچ خه‌می هونه‌ری كوردیان نییه"، خه‌باتی مولوودی به‌پێچه‌وانه‌ی زۆرێك له هونه‌رمه‌ندان، پێیوایه ئه‌گه‌ر گه‌نجانی ئه‌مڕۆی هونه‌ری مۆسیقای كوردی توانای ئه‌وه‌یان هه‌بێت به شێوازێكی جوان و ئه‌كادیمی مه‌قام و گۆرانییه فۆلكلۆرییه‌كان بڵێنه‌وه، جه‌ماوه‌ری هونه‌ری كوردی زیاتر گوێیان بۆ راده‌گرن و په‌سه‌ندی ده‌كه‌ن، به‌ده‌ر له‌وه‌ش خه‌باتی مولوودی هۆشداری ده‌داته گۆرانیبێژه لاوه‌كان و ده‌ڵی "زۆر مقام و بابه‌تی فۆلكلۆری هه‌یه، له توانای گه‌نجه‌كاندا نییه و پێم باشه نه‌یڵێنه‌وه، باشتره وه‌ك خۆی بمێننه‌وه، بۆ نموونه مقامه‌كانی سێوه و مقاماتی مامۆستا عه‌لی مه‌ردان و لاوكه‌كانی كاوێس ئاغا، كه‌س خۆی لی نه‌دات باشه، من خۆم هه‌وڵده‌ده‌م له ئه‌لبومی داهاتووم كار له سه‌ر مقام و كۆمه‌ڵێك گۆرانی فۆلكلۆری بكه‌م، كه كه‌م كه‌س گوتوویه‌تی".
"ئه‌گه‌ر كه‌ناڵێك هه‌بێت سه‌ربه‌خۆ بێت و پێشكه‌شكاره‌كه‌شی به توانا بێت و له هونه‌ر گه‌یشتبی، ئه‌وا من ئاماده‌م بچم له‌و كه‌ناڵه به‌رنامه بكه‌م، به‌ڵام وه‌ك خۆم حه‌ز ناكه‌م له هیچ كه‌ناڵێكی كوردی ده‌ربكه‌وم، به تایبه‌ت كه‌ناڵه‌كانی كوردستانی باشوور، چونكه پێم باش نین و كه‌یفم پێیان نایی، نه به‌رنامه‌یه‌كی باشیان هه‌یه، نه دیكۆریان هه‌یه، هه‌موو به‌رنامه‌كانیان وه‌ك یه‌كن و وه‌كو كۆپی وان و ته‌نیا كات به‌سه‌ربردنه، پێشكه‌شكارێك له‌گه‌ڵت داده‌نیشی نه‌ده‌زانی مقام چییه و نه‌ده‌زانی گۆرانی و هونه‌رچییه و نازانن پرسیارت لی بكه‌ن، عه‌لی مه‌ردان و كابرایه‌كی چایچی له لای ئه‌وان وه‌ك یه‌كه، من ناتوانم له‌و به‌رنامه ئاماده بم و هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك شه‌خسیاتی خۆی باشتر ده‌زانی"، تائێره‌ش بۆچوون و گله‌یی خه‌باتی مولوودی بوو، له باره‌ی كه‌ناڵه كوردییه‌كان و رۆڵی ئه‌وان له خزمه‌تكردنی هونه‌ری كوردی، هه‌روه‌ها خه‌باتی مولوودی پێیوایه گروپی كامكاران زیاتر كاره‌كانیان ده‌چێته قالبی مۆسیقای فارسی و له‌گه‌ڵ مۆسیقای كوردی نێوانیان خۆش نییه و گوتی "په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ گروپی كامكاران هه‌یه، به‌س گروپه‌كه‌یان حاڵه‌تێكی سونه‌تیی شعرییه، واتا زیاتر بۆ مۆسیقای فارسی ده‌خوازی، له‌و ئه‌لبومه تازه‌یه‌م سوودم له كاك ئه‌رسه‌لان وه‌رگرتووه، چونكه گروپه‌كه‌ش تایبه‌ته به بنه‌ماڵه‌ی خۆیان، هه‌روه‌ها ئاشناییان كه‌مه له باره‌ی به‌یت و مه‌قامی كوردی، له‌گه‌ڵ گۆرانی كوردی به‌ینیان خۆشه نییه".
