
هەولێر.. ئەربائیلۆ... ئەربێلا... پەرستگای رۆژ، شاری خوداکان. …
ئەو شارە دیرۆکیە پیرۆزەی 5000 سال بەر لە پەیدابوونی عیسای مەسیح شار بووە، ئەو شارەی چاخی هـەموو پێغەمبەرەکان، پەرستگای هەموو ئاینەکانی لە ئامێزگرتووە، ئەو شارەی بە یەکێک لە کۆنترین شارەکانی سەرگۆی زەوی دەژمێردرێ کەتا ئەمرۆ ئاوەدانی و ژیاری تیا درێژەی هەیە. ئەو شارە ئەمرۆ پایتەختی باشووری کوردستانە،
شارێکی وا مێژوویی و گرنگ، پێویستی بە پاراستن و چاودێری تایبەت هەیە، لە رووی مێژووییەوە بە دیرۆک و کەلەپوورێکی نەتەوەیی و نیشتیمانی هاوکات بە بەشێک لە دیرۆک و کەلەپووری مرۆڤایەتیش دەژمێردرێ.
کەچی دەنگۆی بەهێزی تێکدان و تەخت کردنی بەشێکی هەرە کۆن و گرنگی پیرە هەولێر لە گۆرێدایە، کە بریتیە لە گەرەکەکانی (جولەکە، عارەبان، خانەقا. سه‌عدوناوه، ته‌عجیل و ده‌ڵاڵ خانه) که کۆنی و گرنگی ئەم بەشە بەپلە دوو دوای شوێنەواری دیرۆکی قەلا، منارە، گردی قالیچ ئاغا، لە رووی شارستانییەوە دێت.
ئەم پرۆژەیەش لە لایەن حکومەتی هەرێمی باشووری کوردستان لە دەستپێکی جێ بەجێ کردندایە به‌ناوی ماسته‌ر پلانی هه‌ولێر.
لەم دەم دەستەدا ئەرکی بەزی نیشتمانی، نەتەویی، مرۆڤایەتی هەموو کەسێکە، تەقەلای خۆی بەتەنیا، یان بەکۆمەل چر و پرکاتەوە بۆ را‌گرتن و هەلوەشاندەوەی پرۆژەیەکی وا مه‌ترسیداردا.
ئەم پرۆژەیە کە لەراستیدا بۆ تێکدانی بەها شارستانی و مێژووییەکەی هەولێرە، لەپێناو دەستکەوتی مادی و قازانجی بازرگانی رووتە، بەناوی پەرەپێدان، فراوانکردن، جوانکردنی سیمای شاری هەولێر خراوەتە روو.
لە هەموو دونیا پرنسیپی پاراستنی شوێنەوارە دیرۆکییەکان به‌نوێترین شیوه نۆژه‌ن ده‌کرێته‌وه وه ئه‌وه له بەرچاو دەگیرێ له‌کاتی هەر دەسکارییەکی یەکجار بچووکی شارە مێژووییەکان، کە لە هەولێر ئەمە پێچەوانە بووەتەوە.
ئێمە کە ئەم نامەیەمان واژۆکردووە، بانگی هەموو کەسایەتی، گروپ، لایەن، پارت، رێکخراوێکی کورد و دۆستانی کورد دەکەین کۆشش و تەقەلا بدەن هاوکار و هاودەنگمان بن. هاوکات ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نین ئه‌گه‌ر هه‌ولدان بۆ تێکدانی ئه‌و شوێنه‌واره مێژویانه‌ی شاری هه‌ولێر نه‌وه‌ستێ ناوه‌نده شووێنه‌وارناسه جیهانیه‌کان و نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ئاگادار ده‌که‌یه‌نه‌وه
وێنەیەک بۆ/
سەرۆکی هەرێمی باشووری کوردستان.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی باشووری کوردستان.
م. س. یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان.
م. س. پارتی دیموکراتی کوردستان.
دەزگای راگەیاندنی تەواوی پارتە سیاسیەکانی کوردستان.
ناو، شوێنی نیشتەجێ ژمارە تەلەفۆن ئێمایل
- سەرکەش عەبدولکەریم نوسه‌ر /ئوپسالە/سوید/
- قادر ناد ر ستۆکهۆلم نوسه‌ر... سوێد
- 3 ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی نوسه‌ر... دانیمارک
- عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د نوسه‌ر... ... .. هۆله‌نده
- ڤیان ره‌زاق که‌ریم مامۆستا سوێد
- شاخه‌وان شۆڕش نوسه‌ر دانیمارک
- د فائیق گوڵپی نوسه‌ر باشوری کوردستان
- د. که‌مال سه‌ید قادر نوسه‌ر نه‌مسا
- ئیبراهیم مه‌لا زاده نوسه‌ر به‌ریتانیا
- هیشام ئاکره‌یی نوسه‌ر سوێد
- پۆڵا عه‌زیز زیندانی سیاسی سوێد
- سلاح سۆفی شاعیر سوێد
- د. رابه‌ر زه‌ندی دکتۆر سوێد
- د. زیره‌ک عومه‌ر دکتۆر سوێد
- د. له‌تیف ئه‌حمه‌د سوێد
- ڕزگار شوانی نوسه‌ر سوێد
- دانا جه‌لال نوسه‌ر سوێد
- سه‌فوه‌ت جه‌باری نوسه‌ر سوێد
- نه‌جیبه مه‌حمود چالاکڤان له‌بواری ژنان سوێد
- 20 دانا قادر چالاکڤان له‌بواری جینۆۆساید نه‌رویژ
- دالیا که‌ریم چالاکڤان له‌بواری ژنان سوێد
- کیوماس ئه‌لیاسی ئه‌ندامی پژاک سوێد
- مسته‌فا حه‌سه‌ن گه‌وره نوسه‌ر دانیمارک
- هیوا گوڵ محه‌مه‌د نوسه‌ر سوێد
- نه‌ژاد حاجی ئیبراهیم نوسه‌ر ئه‌مه‌ریکا
- زانیار ئه‌حمه‌د ڕۆژنامه‌نوس سلێمانی
- ئامینه محه‌مه‌د پاریزه‌ر له‌نده‌ن
- عومه‌ر فارس ڕۆژنامه‌وان هۆله‌ندا
- دیاکۆ زه‌ندی نوسه‌رو شێوه‌کار سوێد
- زانا به‌رهه‌م ڕۆژنامه‌نوس
- هیوا ناسیح نوسه‌ر سوێس
- مه‌سعود مه‌ناف ڕۆژنامه‌وان
- سه‌رکه‌وت حه‌مه‌حوسێن ئه‌ندامی ده‌سته‌ی په‌یمانمه‌ی سلێمانی کورد بۆ هه‌لبژاردن
- زانیار محه‌مه‌د
- سه‌باح یاسین ڕۆژنامه‌نوس کوردستان
- کاروان کاکه سور چیرۆک نوس دانیمارک
- دڵشاد پیرداود هونه‌رمه‌ند سوید
- شاسوار که‌مال نوسه‌ر ئه‌لئه‌بیب. ئیسرائیل
- عه‌لی ماجیدی...
- 40 ڕوناک شوانی چالاکڤانی مه‌سه‌له‌ی ژنان سوێد
- ڕوناک ئه‌حمه‌د چالاکڤانی مه‌سه‌له‌ی ژنان سوێد
- دیار غه‌ریب که‌سایه‌تی سیاسی کوردستان
- خه‌بات نه‌وزاد ڕۆژنامه‌وان هه‌له‌بجه
- ئارێز دارا پور چالاکڤانی مافی مرۆڤ ئه‌لمانیا
- سه‌باح عه‌لی قاره‌مان ڕۆژنامه‌نوس کفری
- کارزان سالح ڕۆژنامه‌وان سلێمانی
- ئارام قانع ڕۆژنامه‌نوس فه‌ره‌نسا
- حه‌مه‌دۆستان چیرۆک نوس سوێد
- د. محه‌مه‌د حاجی به‌ریتانیا
- رێکخراوی گه‌شه... ... ... . ئه‌وروپا و کوردستان
- ئه‌سکه‌نده‌ر جه‌لال نوسه‌ر سوێد
- ئاسۆ بیاره‌یی نوسه‌ر سوێد
- عه‌لی ره‌حیمی که‌سایه‌تی خه‌لکی سه‌رده‌شت هۆله‌ندا
- ناسح عه‌بدولره‌حیم نوسه‌ر هه‌له‌بجه
- خالید ره‌شید شوێنه‌وارناس سوێد
- دلشاد سالحزاده چالاکی مه‌ده‌نی سه‌رده‌شت. ڕۆژهه‌لاتی کوردستان
بۆ زانیاری و واژو کردن
shewenewar@gmail. com
ته‌له‌فۆن 0046735366757
16/01/2009
