دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوان ڕاگه‌یه‌ندرا كه تاقه شایه‌تحاڵی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه عه‌میدی فڕۆكه‌وان ڕایكردوه؟؟؟!!!. به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س ئاگاداربكرێته‌وه یا كه‌سێك سزا بدرێت. بۆیه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه عومه‌رفه‌تاحی جیگری سه‌رۆك حكومه‌ت و سه‌رۆكی ئیداره‌ی یه‌كێتی، بێ هیچ دوو دڵیه‌ك بڕیاری دا، موچه‌ی كه‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌ر ببڕێت چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وان موچه‌یه‌كی زیاده‌یان وه‌رنه‌گرتایه، ئه‌وا ده‌كرا زیاتر خه‌ڵك دابمه‌زرێت به ئاسایش و ئه‌و كاته‌ش فڕۆكه‌وانێكی عه‌ره‌ب نه‌یده‌توانی ڕابكات.
ده‌ك ئافه‌رین به‌رپرسی باڵا، له كاتێكدا له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق، بڕێك یارمه‌تی بۆ كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ته‌رخان ده‌كرێت، به‌ناچاری حكومه‌تی هه‌رێمیش ئه‌م بڕیاره جێبه جێده‌كات. له‌و ده‌مه‌دا عومه‌ر فه‌تاح بڕیاری بڕینی موچه تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه ده‌دات كه له پێناوی كورد و كوردستان هه‌ریه‌ك له‌وانه به‌شێكی گرنگی جه‌سته‌ی له‌ده‌ستدا. خوێنی شه‌هیدان و ئه‌و شه‌هیده زیندوانه بوو ئه‌م ڕۆژه‌ی هێنایه‌دی و عومه‌ر فه‌تاحی گه‌یانده ده‌سه‌ڵات. كه‌چی پاداشتی ئه‌وانه له‌م حكومه‌ته موچه بڕینیانه.
ئاساییه بۆ عومه‌ر فه‌تاحێك، خزمی ده‌ره‌جه شه‌شیشی گولله به‌لایه تێنه‌په‌ڕیبێ نه‌ك بریندار بوون و كه‌مئه‌ندام بوون. هیچ له مه‌عانات و ئازاری ئه‌و توێژه تێنه‌گات.
بۆ كارێكی ڕه‌وا بێت كه‌سانێك به نێوی پێشمه‌رگه‌ی دانه‌بڕاو تازه موچه‌یه‌كی 150 هه‌زاری و 15000000 پانزه ملێۆنی بۆ بڕێته‌وه به‌ڵام په‌ككه‌وته‌یه‌كی سه‌ر عه‌ره‌بانه نابێت موچه‌ی كه‌مئه‌ندامی هه‌بێت.
حه‌قه ئه‌م پرسیاه ڕووبه‌ڕووی مه‌كته‌بی سیاسی (ی، ن، ك) بكرێت، ئه‌گه‌ر بتوان وه‌ڵامی بده‌نه‌وه. وه هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێستا چه‌كیان له‌شانه ئه‌مه بزانن كه په‌ككه‌وته بوون ئه‌مه مه‌سیریانه.
