زۆر ده‌مێك بوو ده‌مویست بابه‌تێك له‌سه‌ر (ئدریس حه‌مه فه‌ره‌ج) ی نوێنه‌ری مام جلال له مه‌ڵبه‌ندی كفری بنووسم. به‌ڵام ده‌مویست زیاتر شتی له‌سه‌ر ك من وه‌كو پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیرینی یه‌كێتی كه. له باڵی گشتیم بۆئه‌وه‌ی خۆێنه‌ران به هه‌ڵه نه‌چن. ئدریش حمه‌فره‌ج. كه دووبرای قاره‌مانی شه‌هیدی یه‌كێتی یه. به‌ڵام خۆی پیاوێكی هه‌ر جاره له‌سه‌ر ئاوازێك ده‌خۆێنێت. ماوه‌یه‌كی زۆر له پاراستنی پارتی كاری كردووه. له دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عیراق له‌سه‌ر داوای كاك مه‌حموود سه‌نگاوی كه ئه‌و ده‌مه لێپسراوی مه‌ڵبه‌ندی 11ی گه‌رمیان بوو هێنایه‌وه بۆ ناویه‌كێتی و كردی به ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ند پاشان كردی به لێپسراوی كۆمیته‌ی زه‌نگاباد. له پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنی مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتی كادندیدی باڵه‌كه‌ی ئێمه بوو بۆ لێپسراوی مه‌ڵبه‌ند به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر به‌ی كادارنی باڵه‌كه‌ی ئێمه ناڕازیی بووین به‌دانانی ئه‌و به‌ڵام چی ده‌كه‌ی له‌بڕیاری كووتله. به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌رنه‌چوو. كادرێكی دێرین و پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆنی سه‌رده‌می ئێمه هه‌ر چه‌نده له‌به‌ره‌ی ڕیفۆرم بوو ده‌رچوو. ئه‌ویش مه‌ردان چاوشین بوو. له‌دوای هه‌ڵبژاردن و هێور بوونه‌وه‌ی گرژیه‌كان. مه‌لا ئدریس كرا به لێپسراوی كۆمیته‌ی دووی كفری. دواتر هه‌وڵی زۆری دا ببێته نوێنه‌ری مام جه‌لال له كفری. به‌ڵام له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی كفری یه‌وه هه‌وڵه‌كانی شكستی ده‌خوارد. ئێمه‌ش وه‌كو كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌ی كۆنی خه‌تی گشتی چووینه سه‌درانی كاك مه‌حموود بۆئه‌وه‌ی پشتگیری له مه‌لا ئدریس نه‌كات. بۆ ئه‌و پۆسته‌ی نوێنه‌ری به‌ڕێز مام جه‌لال. به‌ڵام كاك مه‌حموود دیار بوو بڕیاری خۆی دابوو. سوور بوو له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی خۆی تا دوا جار كاك محمود و كۆمه‌ڵێك به‌ر پرسی تر داوایان له مام جه‌لال كردبوو. كه داوا له مه‌ڵبه‌ندی كفری بكات وه‌كو نوێنه‌ر قبووڵی بكه‌ن. ئه‌وانیش به‌م داوایه‌ی به‌ڕێز مام جه‌لال قایل بوون. ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه له ماوه‌ی ڕابردوودا جه‌نابی مام جه‌لال پرۆژه‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد بۆ چاكسازیی له ناو یه‌كێتی ئه‌مه‌ش ئێمه‌ی زۆر دڵخۆش كرد وه‌كو پێشمه‌رگه‌و كادره‌كانی یه‌كێتی كه گه‌نجێتیمان له ناو ئه‌م حزبه‌دا به‌سه‌ر بردووه. به‌ڵام له نا كاو مه‌لا ئدریسی نوێنه‌ری مام جه‌لال. له ڕۆژنامه‌یه‌ك. كه‌وتبووه قسه‌كردن و سووكایه‌تی به‌مه‌ڵبه‌ندی كفری ئه‌مه‌ش ئێمه‌ی زۆر نیگه‌ران كرد ڕاسته ئه‌وانه‌ی مه‌ڵبه‌ند له‌به‌ره‌ی ئێمه نه‌بوون و دژایهتیشیمان كردوون بۆئه‌وه‌ی ده‌رنه‌چن له هه‌ڵبژاردن. به‌ڵام ئێستا كاتی ئه‌وه نه‌بوو مه‌لا ئدریس ئه‌و قسانه بكات چونكه له‌به‌ر ژه‌وه‌ندی یه‌كێـتی نه‌بوو. وهیهكێتی تر له پێشێلكاریه‌كانی مه‌لا ئدریس دوو پۆستی هه‌ی له‌یه‌ك كاتدا هه‌م نوێنه‌ری مام جه‌لاله و هه‌م لێپسراوی كۆمیته. من لێره‌وه دوادهكهم له مه‌كته‌بی ڕێكخستن ومه‌ڵبه‌ندی كفری ئیجرائاتی حزبی و یه‌كێتیانه‌ی لێبكه‌ن و لێببپرسنهوه. |

ۆبكهمهوه بۆئه‌وه‌ی دۆست و لایه‌نگرانی یه‌كێتی و خۆێنهرانیش باش تێبگه‌ن له‌و هه‌ڤاڵه.