ماسۆشیزم نه‌خۆشیه‌كی ده‌رونیه‌یه، كه‌سی توشبو به‌م نه‌خۆشیه، چێژ له ئازاردانی خۆی وه‌رده‌گرێت. به‌واتایه‌كی تر ما
سۆشیهكان له مرۆڤـــدا تا به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئازار نه‌درێن چێژ وه‌رناگرن. جێی سه‌ر سوڕمانه سروه‌خان به سوكایه‌تی به ژنی كورد له رێگای وشه گه‌لی به سه‌رچو و رزیوی سه‌ده كانی رابودو دڵشاد و خۆشنود دبێت، به‌ڵام به ده‌نگه‌وه‌هاتنی ژنانی له جیهانی عه وله‌مه دا و وه‌ستان له به‌رامبه‌ر سوكایه‌تی پێكردنیانی قه‌بوڵ نیه. سه‌یره‌كه له‌وه‌دا تۆخ ده‌بێته‌وه، ژنێكی هوشیار دێتــــه ده‌نگ و سوكایه‌تی به ژنان ره‌د ده‌كاته‌وه‌و هه‌ڵوێست وه‌ر ده‌گرێت، پێاوێكی سه‌رده‌میش ئه‌و هه‌ڵوێـسته جوان و به‌رز ده‌نرخێنی و خۆی ده‌داته پاڵ ژنه به هه‌ڵوێسته كه، له‌و لاشه‌وه سروه خانی هاو ره‌گه‌زی خاتو مهابات خۆی ده‌كات به شێرپه‌نجه‌ی ژنان و شاڵاو ده‌باته سه‌ر ژنه نوسه‌ر و شاعیری هه‌ست ناسك و شۆرشگێر مهابات قه‌ره‌داغی. هیواخوازم سروه‌خان وا تێنه‌گات منیش له‌به‌ر ئه‌وه قه‌رادغیم بۆیه وا باس له هه‌ڵوێست و شۆرشگێرێتی ئه‌و خاتونه ده‌كه‌م، تائێســـتا مهابات ته‌نهـــا له رێگای نوسین و ته‌ڤڵی بونی به شۆرشی نوێ له رۆژگاره سه‌خته‌كانی خه‌باتی رزگاری گه‌له‌كه‌ماندا، زانیاریم له‌باره‌یه‌وه هه‌یه، به‌و پێ یه به‌نده‌ش ئه‌و ده‌مانه پ. م بــووم، پێم وانیه مهابات له دورو نزیك ئه ز بنــــاسێـت. خاتوو سروه بیانوه‌كانی بۆ گۆرانیه‌كانی كاك عه‌زیزی وه‌یسی هامشاری خۆی، زۆر له‌وه لاوازتره بتوانێت گۆرانیه‌كانی ئه‌و زاته‌مان له‌مه‌ڕ سوكایه‌تی به ژنان، به‌گۆرانی شادیبه‌خش پی بفرۆشێته‌وه ئه‌و حسن زیره‌ك به‌نمونه دێنێته‌وه، ئه‌وه كه‌ی ره‌وایه و كه‌ی لۆژیكه سه‌رده‌می گۆرانیه‌كانی حسن زیره‌ك و رۆژگاری ئه‌مرۆ لێك جیا نه‌كرێته‌وه. بۆ خاتو سروه به مانای ووشه له ووشه‌كانی ناو زۆربه‌ی گۆرانیه‌كانی حسن زیك گه‌یشتوه وا ئه‌ومان لێده‌كاته مامۆستا و قوتابخانه‌ی گۆرانی كوردی؟ ئایه جه‌نابتان ده‌زانن زیره‌ك له یه‌كێك لــــه گۆرانیه‌كانیدا كه له ماڵی خانه‌دانێكی ئه‌وكاته له كوردستانی باشور ووتویه‌تی (خاڵــــــــــێك هــــــــا وه بان كــه‌سسس نه‌زانیه‌وه) مه‌به‌ستی له كه‌س نه‌زان چی بوه؟ لێره‌دا حسن زیره‌ك ته‌نانه‌ت سوكایه‌تی به‌و ژنه‌ش كردوه كه به‌هۆی ده‌نگه‌وه خۆشه‌ویستی بۆ كاكه حسن هه‌بوه! كاك عه‌زیز خۆی له رونكرده‌وه‌یه‌كیدا كه به‌راستی شایانی ریًزو مایه‌ی دڵخۆشیه، به لۆژیك ده‌په‌یڤی و داوای لێبوردن ده‌كات و به‌ڵێن ئه‌دات له داهاتودا ئه‌و هه‌ڵه و كه‌مو كورتیانه له گۆرانیه‌كانیدا دوباره نه‌بێته‌وه، مخابن سروه‌خان، به پاساوێی نالۆژیكی ده‌بێژێ: دیاره مهابات له گۆرانیه‌كه‌ی گۆرانی بێژ كاك عه‌زیز نه‌گیشتوه، ئه‌وه خه‌سوه به بێوه ژنه‌كان ئه‌ڵێت ده‌سته دوو! خوشكی به‌رێز، په‌یڤ له باره‌ی هونه‌ری گۆرانی كوردیه به ره‌چاو كردنی هاو كێشه له نێوان سه‌رده‌مێك كه ژنان سه‌ره‌تاییترین مافیا ن، نه‌بو له‌گه‌ڵ رۆژگاری ئه‌مرۆمان كه‌وا به‌هۆی گۆران و پێشكه‌وتنی به‌رچاو له ته‌واوی بوار و ئاسته‌كانی ژیاندا رویانداوه، ژنانیش به بونی خۆیان و ته‌ڤگه‌ر بونی ریزه‌كانیان ده‌توانن رێگا نه ده‌ن له ژێر هه‌ر بیانویه‌كدا بچوكترین ما فیان پــی شێل بكرێت تاده‌گاته ئه‌و گۆرانیانه‌ی كه به‌زه‌قی سوكایه‌تین به ژنان و له گه‌ڵ ئاستی رۆشنـــبیـری و هوشیاری ئه‌مرۆی تاكی كۆمه‌ڵگادا یه‌ك نا گـــــرێته‌وه. من وای بۆ ده‌چم مه‌به‌ستێكی تایبه‌ت هه‌بێت له پشت ئه‌و هێرشه ناره‌وایه سروه خــان ده‌یكاته سه‌ر قه‌ره‌داغی، كاتێك به‌بی گه‌رانه‌وه بۆ لۆژیك تاوانباری ده‌كات به‌وه‌ی مهابات شێر په‌نجـــــه‌ی ژنا نه، ئه‌مه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه مهابات شوێن و ئاستی رۆشنبیری ریگای پێ نه‌داوه له و سوكایه تیه، گه‌رێت به ناره‌وا ده‌كرێته سه‌ر ژنی كورد. ئه‌گه‌ر راست بێت هونه‌ر ئاوێنه‌ی بویه‌ر بێت، ئه‌وه بابه‌تی گۆرانیه‌كانی له‌مه‌ڕ كاك حـــــن و كاك عه‌زیز و هاو چه‌شنه‌كانیان به و ووشانه‌ی كه بۆ ژنی ده‌هۆننه‌وه، ده‌ربڕی بویه‌ری ئه‌م رۆژگاره نیه له ئــــاست سته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی لـــه به‌رامبه‌ر ژن، به‌ڵكو ده‌كرێت ئه و شێوازه كۆنانه كه له‌ریگای گۆرانیه‌وه له به‌رامبه‌ر ژن به‌كـــا ر هاتوون، هاوتای ته‌واوی شێوازه‌كانی كوشتنی ژنان بكرێت و له بازنه‌ی ره‌شه‌كوژی ژناندا دابنرێت. كاتێك ژنێك ده‌درێته به‌ر رێژنه‌ی گوله و ره‌وانی ده‌كوژن و ئاگر له ته‌نی به‌ر ده‌ده‌ن و ژیانی لـــی وه‌ردگرنه‌وه، جیاوازی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به رێژنه‌ی ووشه‌ی سوك و بی به‌ها هه‌ستی ده‌كوژن و كه‌سایه‌تی ده‌روخێنن، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه، له یه‌كه‌میاندا یه‌ك جار ده‌كوژرێت به‌ڵام له دوه‌میاندا له هه‌مو ساتێك‌دا ده‌یكوژنه‌وه.
شێرزاد باوه‌نوری 19-1-2008
