له‌وه‌ته‌ی دنیا دنیایه
له‌وساته‌وه‌ی زه‌وی و خۆر
جێگۆڕکێیان بێ کۆتایه
جوانترین ووشه له‌لای من
بریتییه له‌وشه‌ی ''دایه''
وه‌ک چۆن باخێکی تینووی به‌ر خۆره‌تاوی هاوین
تامه‌زرۆیه بۆ باران
منیش به‌هه‌مان چه‌شن
هه‌میشه پڕم له‌تاسه بۆ دیدارێکت دایه گیان
ئێستا رۆڵه‌ت
ده‌ربه‌ده‌ر و بێجێگایه
دڵشکاو و به‌ژان و ده‌ردو و به‌ڵایه
بێکه‌س، بێ‌ماڵ و ته‌نیایه
دایه گیان دایه
هه‌رچی بنووسم له‌به‌رامبه‌ر گه‌وره‌یی تۆ بێ به‌هایه
تۆ سەلماندت زۆر كاریگەر بم بەپێویستییەكانی خەڵك
وات كرد لەگرنگی نرخی ژیان ووردبین بم
له ئامانجه‌کان وه‌ربگرم که‌ڵک
تۆ ئەو تاقیكردنەوەیەی
بەدرێژایی ژیانت وەكو دایكێك و ئافرەتێكی میهرەبان
زۆر سەرنج راكێشیت دایه گیان،
شانازیت پێوەدەكەم و
خۆشم دەوێی
بۆهه‌میشه..
ئاری
گەڕان بەدوای بابەتدا
بابه‌تی گشتی نووسه‌ره‌کان
بۆ هەمیشە خۆشم دەوێی، دایە گیان .. ئاری
میوانانی سەر خەت
We have 890 guests and no members online
