خۆتان ده‌زانن گه‌لی کوردستان نزیکه‌ی سه‌د ساڵه به ده‌ست رژێمه داگیرکه‌ره‌کانی یه‌ك له دوای یه‌کی عێراق چه‌وساوه‌ته‌وه، رێگایان نه‌داوه بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ناسه هه‌ڵکێشێ به ئارامی بژیت. بێ بێ روحمانه به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌ولیان داوه له ناوی ببات و نه‌ی هێڵێ. کوردستانی شێواندوه به جۆره‌ها چه‌کی قه‌ده‌غه کراو خه‌ته‌رناکترین چه‌کی لێ به‌کارهێناوه، شارۆچکه‌ودێهاته‌کانی کوردستانی وێران کردوه، ژێرخانی کوردستانی به تاڵان بردوه، سنوره‌کانی شێواندوه.
له دوای راپه‌رینش حوکمرانی که‌وته ده‌ست کورد، به تایبه‌تی پارتی و یه‌کێتی دوو حزبی سه‌ره‌کی،
گه‌لی کوردمان هه‌ڤده ساڵه خۆراگر‌و به هه‌ڵوێست بوه، به‌رگری گه‌مارۆکان، هه‌موو کاره‌سات وکێشه‌کانی هه‌بونو نه‌بونی سوته‌مه‌نی و گه‌رماو سه‌رما، بێ کاره‌بای بێ ئاوی که‌مو کوری رێگا‌و بان به‌رزو نزمی کاڵای گرتوه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له هه‌موو گرینگترینان په‌یماندان و به‌ڵێندانی لێپرسراوه‌کانمان بوه له ماوه‌ی ئه‌و هه‌موو ساڵانه‌دا، که ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌یان وت واده‌رنه‌چو. بۆیێ له‌لای گه‌له‌که‌مان نائومێدیه‌ك دروست بوه به‌رامبه‌ر به حزبه‌کان و حکومه‌تی هه‌رێم. خۆتان ده‌زانن که گه‌نده‌لی زۆر کراوه، ئێستا ده‌نگۆی چاکسازی هه‌یه هیوادارم یه‌کێتی و بپارتی ئه‌و ره‌شبینیه‌ی که له لای گه‌له‌که‌مان هه‌یه ئه‌مجاره بیره‌وێنێته‌وه چیتر به‌ڵێنه‌کانیان به قسه‌و به‌ڵێن نه‌بێت مه‌ردانه و بێ دودڵی بێنه مه‌یدان، چیتر ساڵ له دوای ساڵ نه‌ژمێرین، به‌و ئومێده‌وه سه‌ر بنێینه‌وه. پرسیاری گه‌له‌که‌مان زۆر زۆرن به‌ڵام ئه‌وه‌ی که گرینگه ئه‌وه‌یه ئایه چه‌ند پارتیش رازیه له‌م چاکسازیه، یان به‌ڵێن دانه به‌س یاخود باشترله یه‌کێتی دێته گۆره‌پانی کوردستان، هه‌ردو پارتی سه‌رکی ده‌ست له ناو ده‌ست به یه‌ك دڵ و یه‌ك گیان کار بۆ چاکسازی ده‌که‌ن. که‌ی ئومێدێك ده‌ده‌نه‌وه به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان، پێویسته‌هه‌نگاوی گرینگ و بوێرانه هه‌ڵێنن. یه‌که‌م شت کردن هه‌ر‌چی له شۆره‌شی ئه‌یلول و وه شۆره‌شی نوێ ی گه‌له‌که‌ماندا ماندو و خه‌ساره‌تمه‌ند بون ده‌بێ هه‌مویان رازی بکرێن. چونکه ئه‌وانن ئه‌رکی یه‌که‌میان به‌سه‌ر حزبه‌کان وحکومه‌تدا هه‌یه، ته‌نها ئه‌وانه‌ی که تا ئێستا سودمه‌ند نه‌بونه رازی بکرێن، هه‌ندێکیشیان نه‌ك هه‌ر رازی کراون به‌رڵکو گه‌یشتونه ته سه‌ر لوتکه.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه یه‌که‌م هه‌نگاو نه‌بی ئه‌وه گله‌ی وگازاندنه‌کان له لایه‌ن تێکۆشه‌ران و رۆڵکانی رۆژی ته‌نگانه هه‌ررۆژ له زیادبوندا ده‌بێ، وه به‌م شێوه‌یه‌ش جیا ده‌کرینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی سه‌نگه‌ریان له دژی شۆره‌ش گرتبو، تا پێش راپه‌رینی 91 سه‌نگه‌ری ره‌واو ناره‌وا لێك جیا ده‌کرێته‌وه، ئه‌مه ده‌بوا هه‌ر له دوای راپه‌رینی به‌هاری 1991 بکرا بوایه، به‌ڵام که نه‌کرا کێشمه کێشی حزبایه‌تی نه‌یهێشت واته پارتی و یه‌کێتی لێی به‌رپرسیارن. هیوادارم ئه‌م چاکسازیه ی ساڵی 2009 ببێته ساڵی خۆ پاکردنه‌وه‌ی هه‌موو دام و ده‌زگای حکومی و حیزبی، وه جیاکردنه‌وه‌ی حزب له حکومه‌ت، ببێته رێکخستنه‌وه‌ی کوردستان و ماڵی کورد. ده‌بێ یه‌کێتی و پارتی زۆر وریا بن وه‌ك ساڵی یه‌که‌می راپه‌رین لێ نه‌که‌ن شه‌ربکه‌ن له‌سه‌ر جاشه‌کان. خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌ف و به ئه‌مه‌کیان پشت گوێ خست، جاشیشیان پێش خست، له‌مه‌شدا پارتی ژماره 1ی به‌ر که‌وت، هیوادارم ئه‌م جاره به پێچه‌وانه ده‌رچێ. به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ش نه‌ماوه بڵێن رۆژی ئه‌وه نه‌هاتوه ده‌ستکاریان بکه‌ین، رۆژگار ناسکه و کاتی ماوه، خۆ ئه‌گه‌ر بێت‌و ئێستا به‌راوردێك بکه‌یه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و کاتی رژێمی به‌عس و به‌کرێگیراوه‌کانی به‌عس ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌رده‌چێ جیاوازی ئێستا‌و ئه‌وسای رژێم له‌گه‌ڵ ئێستادا فه‌رقێکی ئه‌وتۆیان نیه کاتی خۆی رژێم پاره‌و پول و ئوتومبێل و خانوی پێ ده‌دان، ئێستاش ئێوه به هه‌مان شێوه‌یه ئه‌یان پارێزن و ده‌یانژینن. هه‌ڵه ئه‌کرێ ئه‌ما به‌رده‌وامی هه‌ڵه تاوانه، مێژوو ره‌حمان پێ ناکات. هێزو بازوی جه‌ماوه‌ر وگه‌لیش له سوپای به‌عس به‌هێزتره، با چیتر له‌سه‌ر هه‌ڵه‌کان به‌رده‌وام نه‌بین، پێویسته چاو به رابردو بخشێنینه‌وه و چیتر رێگای گه‌نده‌ڵی نه‌ده‌ین، به‌ره‌و رۆژی روناك ده‌ست له ناو ده‌ست برۆین.
