به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێنمایی و هێڵه‌گشتیه‌كانی كاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیان پێشێل كردوه وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێپێچینه‌وه‌ی
له‌گه‌ڵ چه‌ند وتارخوێنێكی مزگه‌وته‌كانی شاری هه‌ولێر كردوه و ئیجرائاتی یاساییان له‌گه‌ڵدا كرا.
نوری قادر به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی هه‌ولێر سه‌باره‌ت به شێوازی ئه‌و لێپێچینه‌وه و سزادانه‌ی كه‌به‌رامبه‌ر چه‌ند وتاربێژێكی شاری هه‌ولێر كراوه ته‌ئكیدی كرده‌وه كه له‌وتاری رۆژی هه‌ینی 16/1/2009چه‌ند وتارخوێنێكی مزگه‌وته‌كانی شاری هه‌ولێر له‌رێنمایی و هێڵه‌گشتیه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف لایانداوه و سه‌رپێچیان كردوه، وه‌ك (بانگه‌واز بۆ پاره‌كۆكردنه‌وه له‌ناو به‌شداربوانی نوێژی هه‌ینی، زیاده‌رۆیی له‌باسكردنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه، زیاده‌رۆیی له ته‌كفیركردن و ترساندنی خه‌ڵكی كوردستان به‌ناوی ئیسلامه‌وه، ناوزراندن و هاندانی خه‌ڵكی دژ به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، دانانی به‌دیل بۆ مامۆستای وتارخوێن به‌بی ئاگاداری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف) . به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌وا ئیمام و خه‌تیبی مزگه‌وته‌كانی كوردستان موچه‌خۆر وفه‌رمانبه‌ری ئه‌وقافن و وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومی فه‌رمیه و پێویسته هه‌موو مامۆستایانی وتارخوێن رێنماییه‌كانی ئه‌وقاف جێبه‌جێبكه‌ن و هه‌ر مامۆستایه‌ك له‌م رێنماییانه ده‌رچێت به‌پێی یاسا لێپێچینه‌وه و ئیجرائاتی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، سه‌باره‌ت به‌شێوازی لێپێچینه‌وه‌كه‌ش به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی هه‌ولێر گوتی: سزاكان له‌نێوان قه‌ده‌غه‌كردن له‌وتار خوێندنه‌وه و گواستنه‌وه بۆ مزگه‌وتێكی تر و سه‌رنجراكێشان بووه.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف
