مار کراوه و له هه‌مانکاتدا مه‌ڵبه‌نده‌که‌مان خۆی به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانێت که له ده‌هه‌مین ساڵوه‌گه‌ری کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند محه‌ممه‌دی ماملێ دا بوونی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت. ئه ركه كانی مه لبه ند بریتین له:سازدانی سێمینار له‌سه‌ر بابه‌ته جۆراو جۆره‌کانی هونه‌ری كوردی، گرتنی کۆڕ بۆ ڕێزگرتن و یادکردنه‌وه له هونه‌رمه‌ندانی وڵات، له به رچا وگرتنی خه‌ڵاتی ماملێ بۆ ئه وهونه رمه ندانه ی كه توانیێتیان له به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌کانیان دا، به شێوه‌یه‌کی باش پێشکه‌وتن و سه‌رکه‌وتن له هونه‌رو م‌و سیقای ره سه ن و کولتوری کورده‌واری به‌دی هێنابێت.
هه رو ه ها:
به پێی توانا، یارمه‌تی کردنی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه، که خا وه نی به‌رهه‌م و شوێنه واری هو نه ری كورد ه وارین به ڵام به هۆی ئاسته‌نگه جۆراو جۆره‌کان، ناتوانن کاره هونه‌رییه‌کانیان گه شه پێ ببده ن.
شایانی باسه، مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ری ماملێ نا و ه ندێكی سه‌ربه‌خۆیه و له لایان هیج ده‌وڵه‌ت یا پارت و ڕێکخراو و كۆر وكۆ مه لێك پشتیوانی لێ ناکرێت، له هه‌مان کاتیش‌دا خزمه‌تگوزارییه‌کانی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده گشت پارچه‌کانی کوردستان له خۆده‌گرێت.
جێی ئاماژه پێکردنه که له به رچاو گرتنی خه‌ڵاتی ماملێ بۆ هونه‌رمه‌ندان، له‌سه‌ر بڕیاری کۆمیته‌یه‌کی هونه‌ری ده‌درێت، که پێکدێت له کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ندی خاوه‌ن ئه‌زمون و به‌ناوبانگ له بواره جیا جیاکانی هونه‌ری مۆسیقا، نه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رانی مه‌ڵبه‌ندی ماملێ.
بۆئا گاداری زیاتر له ورده‌کارییه‌کانی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده چاوه‌ڕوانی وه‌گه‌ڕ خستنی سایتێکی ئینته‌ڕنێتی بن له رۆژانی داهاتو.
به‌م هیوایه که بتوانین ئه‌رکی سه‌رشانمان، واته، خزمه‌تکردنی هونه‌ر و کولتوری نیشتیمانمان، به جوانترین شێوه به جێ بگه یێنین.
مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ری ماملێ
1ی ڕێبه‌ندانی ساڵی2708
20. 01. 2009
