
بابه‌ت/ وێنه‌ی تۆمه‌تبار
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه (19/1/2009) وێنه‌ی دوو برای (مه‌هاباد عه‌لی عارف) مان بڵاوكرده‌وه به‌ناوه‌كانی (كاروان عه‌لی عارف) و (هاوڕێ عه‌لی عارف) كه‌تۆمه‌تبارن به‌كوشتنی (مه‌هاباد) ته‌مه‌ن (47) ساڵ، له‌رۆژی (12/9/2008) له‌گه‌ڕه‌كی ئاوباره‌ی شاری سلێمانی، به‌پێی ماده‌ی (406) له‌یاسای سزادانی عیراقی داواكراون و له‌یاسا هه‌ڵهاتوون، وێنه‌ی سێیه‌م تۆمه‌تباری هه‌ڵهاتووی ئه‌م تاوانه‌ش بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
تۆمه‌تباره‌كه كه وێنه‌كه‌ی هاوپێچه ناوی (سالار جه‌بار) ه‌و ناسراوه به (سالاره سور) تۆمه‌تبار كراوه به كوشتنی (مه‌هاباد عه‌لی) و به‌پێی ماده‌ی (406) له یاسای سزادانی عێراقی داواكراوه، وێنه‌كه‌ی ده‌نێرین بۆ به‌ڕێزتان به‌مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی و داوا له‌سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی به‌ڕێز ده‌كه‌ین له‌هه‌رشوێنێك ئه‌م تۆمه‌تباره‌یان بینی یان زانیاری‌یان هه‌بوو له‌سه‌ریان راسته‌وخۆ نزیكترین كه‌رتی پۆلیسی لی ئاگادار بكه‌نه‌وه یان په‌یوه‌ندی بكه‌ن به ژماره ته‌له‌فۆنه‌كانی:
- (100) سه‌نته‌ری رێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان.
- (3128262) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژی ژنان له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا
ل. به‌ڕێوه‌به‌ری
به‌دواداچوونی توندوتیژی دژی ژنان
هاپێچ:
وێنه‌یه‌ك بۆ:
- وه‌زاره‌تی ناوخۆ/ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوان.. یاسا.. راگه‌یاندن.. له‌گه‌ل رێزدا.
- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌رێم.. له‌گه‌ڵ رێزدا
- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی هه‌رێم.. له‌گه‌ڵ رێزدا.
- دادگای سلێمانی/ دادوه‌ری تایبه‌ت به‌لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانه‌كانی توندوتیژی دژی ژنان.. له‌گه‌ڵ رێزدا.
- دادگای سلێمانی/ داواكاری گشتی تاوانه‌كانی توندوتیژی دژی ژنان.. له‌گه‌ڵ رێزدا.
- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی.. له‌گه‌ڵ رێزدا.
- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی.. له‌گه‌ڵ رێزدا.
- سه‌نته‌ری رێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان (p. jcc) .. له‌گه‌ل رێزدا.
- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی فریاكه‌وتن.. له‌گه‌ڵ رێزدا.
- رادیۆ‌و ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆ (nna) .. له‌گه‌ل رێزدا.
سليَمــانى/ طةرِةكى شيَخــان 203/ شةقامى بيَكةس .... ذمــارة (9) .... ت:- 3128262 - 3133535 - 3126253
خولاو.
