زۆر جار مرۆڤ له ق
ولایی خه‌وێكی ئاسایی‌دا به بینینی خه‌وێكی دێوه‌زمانه ئاسا راده‌چه‌ڵه‌كێ، دوای ئارام بوونه‌وه‌ی هه‌زارو یه‌ك جار سوپاس و ستایش ده‌كات كه ئه‌و دێوه‌زمه‌یه ته‌نها خه‌ون بووه و چی تر نا. من له هۆشیاریه كی ته‌واوداو له‌كاتی بینینی ئه‌ركی فه‌رمیمدا ئه‌و دێوه زمه‌یه‌م له ماڵپه‌ری چاو‌دێر و رۆژنامه‌ی ئاسۆ و ماڵپه‌ری روداو بینی به‌ڵام نه‌ك خه‌ون به‌ڵكو بینینی راسته‌وخۆ. به‌راستی گومانم كرد كه‌ده‌بێت توشی بیرچونه‌وه هاتبم، ئه‌وه وێنه‌ی منه! ئه‌وه ناوی منه! وه‌ك تۆمه‌تبار نوسراوه.
لای من ئه‌و بڵا وكردنه‌وه‌یه له حه‌وت شته سه‌ر سورهێنه‌ره‌كه‌ی جیهان سه‌یر تر بوو. منێك كه‌هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تای ژیانمه‌وه نه‌فره‌تی كوشتنی مرۆڤ ده‌كه‌م، كه‌چی ئێستا به‌بكوژی ئافره‌ت بناسرێم.
خوێنه‌رانی به‌رێز هه‌رچه‌نده بیرم كرده‌وه له چ رێچكه‌و لایه‌كه‌وه من ئه‌م ناوه‌م بیستبی؟ یان له‌م ساڵانه له‌چ كات و رۆژێكا روم له‌و شاره‌و له‌و گه‌ره‌كه كردبی؟، ئه‌و تۆمه‌ته به چ هۆكارێك خرابێته پاڵم؟ من تاسه‌ر ئێسقان پاكانه‌ی خۆم راده‌گه‌یه‌نم و له‌ئه‌و په‌ری به‌رائه‌ته‌وه ده‌ڵێم: كه‌له‌و سات و كاته‌ی ئه‌و ئافره‌ته ناوبراوه كوژراوه و من له سلێمانی نه‌بووم و ئه‌و باسه‌م لا له غه‌ریبیش غه‌ریبتره.
به‌ڵام بۆزیاتر سه‌لماندنی راستی بوونی من له هه‌ولێر كه شوێنی دانیشتنی خۆم و مال َو مناڵمه، ده‌یان شاهێد حاڵ هه‌ن كه من له كاتی ئه‌و روداوه‌دا له هه‌ولێر بووم.
بۆیه به پێی ئه‌و هه‌و اڵه‌ی كه‌له‌و ماڵپه‌رانه بڵاو كراوه‌ته‌وه كه‌گوایه كوژراوی ناوبراو مهاباد عه‌لی له‌رۆژی 12-9-2008 له‌گه‌ره‌كی ئاوباره‌ی سلێمانی كوژراوه.
به‌پێی زانیاری من كه‌له پارێزه‌ری ئه‌و دۆسیه‌وه زانیومه: لیژنه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچونی توند‌و تیژی دژی ژنان لقی سلێمانی ناوه‌رۆكی ئه‌م دۆسیه‌یه‌ی نه‌خوێندۆته‌وه‌و زانیاری ته‌واوی له‌سه‌ری نه‌بووه و ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوی كردۆته‌وه، بۆیه من وه‌ك مافی ئاسایی خۆم داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌و ئه‌و ماڵپه‌رو رۆژنامانه تۆمار ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر داوای لێبوردن نه‌كه‌ن كه ئه‌م تۆمه‌ته‌یان خستۆته پاڵ من.
سالار جه‌بار
22/1/2009 هه‌ولێـــر
