کارزان: له جیاتی كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به‌كه‌مئه‌ندامان و كردنه‌وه‌ی خولی تایبه‌ت به ڕاهێنانی ته‌واوی كه‌مئه‌ندامان و به‌تایبه‌تی كه‌مئه‌ندامانی سه‌ن
گه‌ر بۆ دوباره هێنانه‌وه‌یان بۆ نێو كۆمه‌ڵگه، كه حكومه‌ته‌كه‌ی جه‌نابی عومه‌ر فه‌تاح تێیدا مه‌ئموره، به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و به‌شێك له جه‌سته له‌ده‌ستچوه‌كه‌ی كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ره. یاوه‌ك ئه‌وه‌ی به‌درۆ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن نێویان ناون شه‌هیدی زیندوو.
له جیاتی هاندانیان بۆئه‌وه‌ی كارێك بكه‌ن و سه‌رفرازانه بژین، هه‌ڵده‌ستێت به بڕینی ئه‌و یارمه‌تیه‌ی له‌بری كه‌مئه‌ندامی وه‌ریده‌گرن، كه دڵنیام به‌شی داووده‌رمان و پێداویستیه‌كانیان ناكات. به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ئیفلیجی ته‌واون. ئه‌م بڕیاره هه‌رچه‌نده له ڕووكه‌ش به‌بڕیارێكی ساده ده‌چێت به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا بۆنی ڕاسیزمانه‌ی لێدێت، به‌وه‌ی به‌گوێره‌ی ئه‌م بڕیاره بێت كه‌مئه‌ندامان له‌به‌رچاوان وون ده‌بن و له‌تونی ماڵه‌كانیان گیرده‌كرێن. چونكه وه‌ك به‌ڕێزی ئاماژه‌ی بۆده‌كات نابێت دوو موچه‌یی هه‌بێت واته ئه‌گه‌ر كارێكی تر بكات یا فه‌رمانبه‌ر بێت ئه‌وا موچه‌كه ده‌بڕدرێت. هه‌رچه‌نده خۆی و تاڵه‌بانی له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌ستان به‌بڕینه‌وه‌ی بڕی سه‌دوپه‌نجاهه‌زار دینار بۆ به‌ناو " پ. م دانه‌بڕاو!!!!!!!!!!" هه‌روه‌ها سولفه‌ی پانزه‌ملیۆن دینار. سه‌یركه‌ن له‌م دوو فاقیه‌و راسیزمانه له بیركردنه‌وه‌و مامه‌ڵه‌كردنه‌دا، له‌كاتێكدا تازه سه‌رله‌نوێ بڕیاری بڕینه‌وه‌ی موچه‌و یارمه‌تی و سولفه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی زیندوو له‌سه‌رپێن، كه‌چی بڕیاری بڕینی موچه‌ی په‌ككه‌وته ده‌ده‌ن و باسیش له‌پێدانی سولفه بیست ملێۆنه‌كه هه‌ر ناكه‌ن كه‌دڵنیام زۆربه‌ی كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر له كوله‌مه‌رگی و زۆربه‌شیان له كرێچی دان.
ده‌بێ حیكمه‌ت له‌وه چیبێت له‌كاتێكدا یارمه‌تی كه‌مئه‌ندامانه‌ی ببڕێت له‌وانه‌ی تادوێنێ له پێشه‌وه‌ی پێشه‌وه بوون بۆ گیان به‌خشین له پێناو سه‌رفرازی كورد و خۆشگوزه‌رانی بۆهه‌موان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌هۆی ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ریان داهاتوه كه‌به‌شێك له جه‌سته‌ی پێرۆزیان له‌ده‌ستداوه له ژیانێكی خۆش و ساغله‌م بێه‌ش بن. له‌لایه‌كی تر حكومه‌تی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی بێنازی ئه‌وان بنیاتنراو له خزمه‌تگوزاری و یارمه‌تی بێبه‌شیان بكات.
هه‌رچه‌نده له حكومه‌تی به‌غدا موچه‌ی تایبه‌ت به نه‌خۆش و كه‌مئه‌ندامان ده‌بڕێته‌وه، كه‌به‌ناچاری وه‌ك كه‌سێك له‌ژێر ناوی په‌ككه‌وته‌یه‌كی سه‌نگه‌ر نوسیبووی حكومه‌تی هه‌رێمیش بڕیه‌وه، ئینجا یارمه‌تی كه‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌ر ده‌بڕدرێت. ڕاستیشی بۆچوه كه ده‌ڵێت ده‌بێت پێشمه‌رگه‌كانی ئێستا بزانن كه شه‌هید بوون یا كه‌مئه‌ندام... ئه‌وا وه‌ك ئێمه ده‌بنه په‌ككه‌وته... په‌ككه‌وته... . هتد
ده‌بێ چاوه‌ڕێی ئه‌وه بین به‌رپرسێكی گه‌وره یا تاڵه‌بانی خۆی ئیفلیج بێت یائه‌وه‌تا جگه‌رگۆشه‌كانیان، تاوه‌كو له مه‌عاناتی كه‌مئه‌ندامن بگه‌ن؟؟؟؟؟؟؟
(كارزان)
