مه‌تین ئازاد: له‌م رۆژانه له سایتێک به‌رچاوم که‌وت که وه‌زاره‌تی ئاوقاف چه‌ند مامۆستایه‌کی ئاینی په‌لکێش کردوه بۆ لێکۆلینه‌وه‌و محاسه‌به‌و چاو سورکردنه‌وه‌و سه‌زادان به بیانوی لادان له ڕێنمایه‌کانی ئاوقاف. سه‌یره ئه‌بێت ئه‌م ڕێنمایه جوانانه‌ی وه‌زاره‌تی ئاو قاف چی بێت بۆ مامۆستا به‌ڕێزه‌کان تا وا به خێرای له‌سه‌ر سه‌زا بدرێن. بۆ ئه‌بێت مامۆستایانی ئاینی ئازاد نه‌بن له ده‌ر بڕینی هه‌ست و زانین و بیروباوه‌ری خۆیان بۆ ئه‌بێت مینبه‌ره‌کان به هه‌وسی حوکمه‌ت به‌کار بهێندرێت ئایه ئه‌گه‌ر ماموستایانی ئاینی موچه خۆری ئاوقاف ن ئه‌ی جه‌نابی وه‌زیر و مودیری گزیره‌کانی تر و تا جه‌نابی سه‌روک موچه خۆری کێن تۆ بڵێی ئه‌م ماڵه زۆره‌ی له ژێر ده‌ستایه‌نه‌و به‌هه‌ده‌ری ئه‌ده‌ن له شه‌وه‌سوره‌کانی ژیانیان له باوک و باپیرانیان بۆیان مابێته‌وه؟ نه خێر ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش ئه‌یخۆن و به خێر ئه‌یده‌نه‌وه مامۆستایان و خه‌ڵکی کوردستان هی ئه‌م خه‌ڵکه خێر له خۆ نه‌دیوه‌یه ئه‌ی بۆ ئێوه گوێچکه‌تان شل ناکه تا گوێبیستی داوای ئه‌م خه‌ڵکه هه‌ژاره موسوڵمانه بن تابزانن خه‌ڵکی چی پێویسته‌و پێویسه‌ته چی بۆ باس بکرێت. باشه بۆ ئه‌بێت ئاوقاف ڕێگر بێت له یار مه‌تی دانی خه‌ڵکی هه‌ژار که یه‌ک له ڕێنمایه جوانه‌کانی ئاوقاف ئه‌وه‌یه نابێت له ناو مزگه‌وت یارمه‌تی بۆ خه‌ڵکی هه‌ژار کۆکرێته‌وه بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ڕۆڵی مزگه‌وت له ژیانی خه‌ڵکی که به‌درێژای مێژو مزگه‌وت شوێنی خۆشه‌ویستی و یارمه‌تی دانی یه‌کتربوه له کوردستان. هه‌رچی سه‌رکرده‌ی کورده نانه‌خۆره‌ی به‌رده‌گای مزگه‌وته‌کانن بۆیه تائێستاش ناس ناوی مه‌لا به دواوه‌ی هه‌مویانه‌وه هه‌یه.. وه گوایه ماموستایان زیاده ڕۆیان کردوه له باس کردنی کاره‌ساتی غه‌زه‌و و باسکردنی ئیسرائیل به خراب دیاره وه‌زاره‌تی ئاوقاف وه‌ک وه‌زاره‌تی هه‌مو ئاینه‌کانه سۆزی جولاوه به‌رامبه‌ر به‌م ئیسرائیلیانه‌ی که هیلاک بون له سه‌ر پشتی تانگ و ته‌یاره‌کانیان بۆ کوشتنی مناڵ و ژن و موسوڵمانانی غه‌زه به‌گشتی وه که بیستویانه باسی ئه‌م دڕندانه به خرابه کراوه له جیاتی سوپاس کردنیان خۆی بۆ نه‌گیراوه خێرا ئه‌یه‌وێت ماموستایان سه‌زابدات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مانیش بێبه‌ش نه‌بن له‌م تاوانه مێژویه‌ی که دڕنده‌کانی سه‌رده‌م ئه‌نجامیان دا‌و هاو به‌شی و هاوسۆزی خۆیان ئاشکراکرد. ئه‌گه‌ر نا هه‌موو دونیا هه‌ستی به دڕندایه‌تی ئه‌م دڕندانه کردوه تا حوکمه‌ته غه‌یره ئیسلامیه‌کانیش باس له‌م تاوه‌نه نا مرۆیانیه ئه‌که‌ن که به چ شێوه‌یه‌ک خه‌ڵکی بێتاوانی موسوڵمانی غه‌زه له ناو ئه‌به‌ن به هه‌موو چه‌کێکی قه‌ده‌غه‌کراوی جۆراو جۆر بۆیه هه‌رچه‌نده باسی لێبکریت که‌مه. ته‌نها ئاوقاف نه بێت وه‌ك له کوێی گادا خه‌وتبێت که‌ده‌ڵێت ماموستایان زیاده ڕۆیان کردوه. جا گه‌ر ماموستاینی ئاینی وتاره‌کانیان له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه بۆ بچێت بۆچی هێنده ساڵه بخوێنن خۆیان ماندو بکه‌ن وه باشتر وایه که ڕۆژانی هه‌ینی ئاوقاف فه‌رمان به‌ره زۆر‌و بۆره‌کانی خۆی دابه‌ش کاته سه‌ر مزگه‌وته‌کان هه‌ریه‌که‌و وتارێکی نوسراوی بێ مانا بخوێنه‌وه بۆ ئه‌م خه‌ڵکه خێر له خۆ نه‌دیوه‌ی کوردستان و پێویست ناکات ماموستایان ئه‌م مێزه‌ره سپێه ببه‌ست که فه‌رمانی ڕه‌ش له سه‌ره‌وه بۆیان بێت. ئاوقافی به‌ڕێز ماموستایانی ئاینی فه‌رمانبه‌رێکی ساده‌نین تا چاوه‌روانی ڕێنمای ئێوه بکه‌ن ماموستاین هه‌ڵگری په‌یامێکن که ئه‌بیت به‌و په‌ڕی پاکیوه بگه‌یێنن به خه‌ڵکی موسوڵمان. نا له به‌ر پاروه نانێک به‌هه‌وای ئێوه زوڕنا بژه‌نن وه‌ک هه‌ندێک له مه‌لا مێزه‌ر ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌کان. خۆزگه ماموستایان هه‌ر به زه‌کات و سه‌رفتره ی موسوڵمانان بژیابان نه‌ک هێنده زه‌لیلی به‌رده‌ستی ئاوقاف بن له‌به‌ر کولێره‌که‌یان. وه‌ک ڕۆژێک له ماموستایه‌کیان پرسی تۆ بۆ باسی ڕوداوه‌کانی ڕۆژگار ناکه‌یت له وه‌ڵاما گوتی نامه‌وێت کولێره‌که‌م ببڕێت. به‌ڵام من به هه‌مو ماموستایان ئه‌ڵێم مردن له پێناو خوا‌و ئاینه‌که‌تان باشتره له‌م کولێره به‌ترسه‌ی ئه‌یخۆن... |
گەڕان بەدوای بابەتدا
بابه‌تی گشتی نووسه‌ره‌کان
ئایه که مه‌لا بووه فه‌رمانبه‌ری ئاوقاف ده‌بێت ببێته زوڕنا ژه‌نیش بۆی؟
میوانانی سەر خەت
We have 299 guests and no members online
