عه‌لی قادر: امام جلال ا‌لدین السیوطی هۆی كۆ كردنه‌وه‌و نوسینه‌وه‌ی میژووی خه‌لیفه‌كانی ئیسلام ئه‌گێڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه میژووه نوسراه‌وه‌كانی پێشخۆی هه‌ریه‌كه بۆ قۆناغێكه له‌و میژووه، بۆیه ئه‌میش به پێویستی زانیوه به پشتبه‌ستن به‌و به‌رهه‌مانه ته‌واوكه‌ری نووسینه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه بێت تاوه‌كو دوا رۆژی ژیانی خۆی كه له ساڵی ٩١١ ی كۆچی، كۆچی دوایی كردوه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له مێژوه‌كه‌ی (الژهبی و ڕبن الكپیر و مسالك و ڕبنا و الغمری ڕبن الحجر و ١٠ به‌رگی میژووی بغدادو ٥٧ به‌رگی میژووی دمشق له‌نوسینی ڕبن العساكر) و گه‌لێ سه‌رچاوه‌ی دیكه سوودی وه‌رگرتوه.
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م مێژووه خوێناویه ئه‌ركی سه‌ر شانی هه‌موو ئه‌وانه‌یه كه ئه‌یانه‌وێ له‌وه بگه‌ن بۆچی ئه‌م مێژووه له سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی ئایینی ئیسلامه‌وه و ئه‌مڕۆشی له گه‌ڵدا بێت ئاوه‌ها به خوێن ڕه‌نگكراوه و چۆنیش كۆتایی خلافه‌تی عه‌بباسی له به‌رامبه‌ر هێڕشی (تاتاریه‌كان) هه‌ره‌سی هێنا و دواخه‌لیفه‌شیان به زه‌لیلی خۆی دایه ده‌ستی تاتاریه‌كان به پێله‌قه‌و شه‌ق مه‌رگی نۆشی.
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م مێژووه خوێناویه پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی باش له‌وه بگه‌ین كه ئه‌وانه‌ی ئه‌مرۆ به ناوی ئیسلامی سیاسیه‌وه و به بیانوی ئه‌وه‌ی كه گوایه ئیسلام چاره‌سه‌ره بۆ هه‌موو كێشه‌كان، چۆن ئه‌یانه‌وێ وه‌ك میراتگر بۆ ده‌سته‌ڵاتدارانێك كه ئه‌و مێژووه ڕه‌شه خوێناویه‌یان تۆماركرد ڕه‌وڕه‌وه‌ی مێژوو به‌ره‌و دواوه بگێڕنه‌وه و ببنه ته‌گه‌ره له ڕێگه‌ی پێشكه‌وتنی ئه‌و گه‌لانه‌ی كه دووچاری ئه‌م ده‌رده‌ژه‌هراویه‌بون.
له گه‌شتێكدا به‌ناو ئه‌م كتێبه‌دا زۆر به زه‌قی كێشمه‌كیش و شه‌ڕوكوشتن و فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌بازی و پاشقول له یه‌كدان ئه‌بینرێ كه له پێناو ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ده‌سته‌ڵاتدا ئه‌و به‌ناو خه‌لیفانه گرتویانه‌ته به‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژی گیان له‌ده‌ستدانی پێغه‌مبه‌ره‌وه تاكو ئه‌و ڕۆژه‌ی له‌شكری تاتاریه‌كان به سه‌ركردایه‌تی هۆلاكۆ كۆتاییان به خلافه‌تی عه‌بباسیه‌كان هێنا به داگیركردنی شاری به‌غداد. ئه‌م ڕه‌وشه‌شیان به هه‌مان شێوه هه‌ر به‌رده‌وام بوه له لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتدارانی پاشماوه‌كانی ئه‌م خلافه‌تانه له مێرو رۆژئاوای باكوری ئه‌فریقیاو ئه‌نده‌لوس و ئه‌سته‌نبوڵ، كه ئه‌مرۆشی له گه‌ڵدا بێت بوه به میراتێكی ڕه‌ش بۆ زوربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و ولاته عه‌ره‌بی و ئیسلامیانه ی كه به هه‌مان شێوه ده‌سته‌ڵات له باوكه‌وه بۆ كوڕ و له دكتاتۆرێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه ده‌ستاوده‌ست ئه‌كات.
كاتێ پێغه‌مبه‌ر به ده‌م ئازاری نه‌خۆشیه‌وه گیانی ئه‌سپارد و عائشه‌ی ژنی و فاگمه‌ی كچی و عه‌لی كوڕی ابو گالب و زوبیركوری العوام و هه‌ندێ له سه‌حابیه نزیكه‌كانی تر به دیاریه‌وه بون، ئا له‌و كاته‌داو دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی گیان له ده‌ستدانی به ناو مه‌دینه‌دا (ئه‌نێاره‌كان كه به ره‌سه‌ن خه‌ڵكی ئه‌و شاره بون) به سه‌رۆكایه‌تی (سعدی كوری عباده) ی سه‌رۆكیان له ساباته‌كه‌ی بنی ساعده كۆبوبونه‌وه به نیازی دیاریكردنی سعد وه‌ك جێگرێك بۆ پێغه‌مبه‌ر، كاتێكیش ئه‌و هه‌واڵه گه‌یشته قوره‌یشیه‌كان به په‌له و هه‌ڵه‌داوان (عمری كوری خگاب و ڕبی عبیده‌ی كوری جراح و ڕبو بكر) ته‌رمه‌كه‌ی پیغه‌مبه‌ریان به سه‌ر كه‌سوكاریه‌وه به‌جێهێشت و خۆیان گه‌یانده شوێنی كۆبونه‌وه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵن ده‌سته‌ڵاته‌كه له ده‌ست خۆیان ده‌رچێت و هه‌ر له ناو هۆزی قوره‌یشدا بمێنێته‌وه، له‌و پێناوه‌شدا چیان بۆكرا كردیان به نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی له نێوان ئه‌نێاره‌كانداو به به‌كارهێنانی فرت‌و فێڵ و ترس و تۆقاندن به‌رامبه‌ر هه‌وادارانی علی كوری ابو گالب بۆ ئه‌وه‌ی ڕبوبكر وه‌ك خه‌لیفه‌ی پێغه‌مبه ر بچه‌سپێنن به بێ ره‌زامه‌ندی سعدی كوری عباده‌وبه‌شیكی زۆر له ئه‌نێاره‌كان و علی كوری ابوگالب و هه‌وادارانی، (تاكار گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه‌سێكی وه‌ك عمری كوری خگاب و زوبیری كوری العوام ده‌ستبده‌نه شمشێر له یه‌كتری) هه‌ر ئه‌و كرداره‌شیان بو به هۆی چاندنی تۆوی دوو به‌ره‌كیو ئاژاوه‌گێڕی له‌ناو ئیسلامدا كه تاكو ئه‌مرۆش هه‌ر به‌رده‌وامه له نێوان شیعه‌و سوننه‌دا.
ئه‌م كه‌ین و به‌ینی شه‌ڕی گرتنی ده‌سته‌ڵاته‌ی نێوان ئه‌نێارو مهاجره‌كانی ئیسلام له سای ساباته‌كه‌ی بنی ساعده ئه‌و شه‌وه‌ی وه‌بیر خستمه‌وه كه چۆن دوای هه‌ڵبژاردنه تاقانه‌كه‌ی په‌رله‌مانه‌كه‌ی كوردستانی خۆمان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی به سوودی یه‌كێك له دوو ده‌سته‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌مدیوو ئه‌و دیو، ده‌ستمان له‌سه‌ر دڵمان بو نه‌وه‌ك بۆ ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ردوولا ده‌ست بده‌نه چه‌ك و شه‌ڕێكی خۆ كوژی به‌رپابكه‌ن، تاكو تای ته‌رازوه‌كه‌ی ده‌سته‌ڵات به‌رامبه‌ر یه‌ك وه‌ستاو په‌نجا به په‌نجا له نێوان هه‌ردوو ئیماره‌تی سۆران و بادیناندا كورسیه‌كانی په‌رله‌مان به‌شكران و به شێوه‌یه‌كی كاتی كۆتای به‌و شه‌ڕی ده‌سته‌ڵاته هات.
مێژووی خلافه‌تی ئیسلام ده‌كرێت به ٣ به‌شی سه‌ره‌كیه‌وه: -
به‌شی یه‌كه‌م: - مێژووی خه‌لیفه ڕاشدیه‌كان كه به خلافه‌تی ڕبو بكر ده‌ستی پێكردو به كوشتنی خه‌لیفه علی كوری ابو گالب كۆتایی هات، (هیندێكیش لایان وایه كه به خلافه‌تی حسن كوری علی ابوگالب كۆتایی به و خلافه‌ته هاتوه كاتێك كه حسن به ناچاری و له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی معاویه‌ی كوری ابی سفیان ناچار بو ده‌ست له خلافه‌ت بكێشێته‌وه بۆ معاویه له سه‌ر به‌ڵێنێك كه
دوای معاویه حسن ببێته خه‌لیفه. به‌ڵام پێش مردنی معاویه حسنی كوری ابو گالب به فیتی معاویه و به ده‌ستی ژنه‌كه‌ی حسن ژه‌هر خواردوكراو مرد، به به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی كه ژنه‌كه‌ی حسن بهێنێ بۆ یه‌زیدی كوڕی و به‌ڵێنه‌كه‌شی نه‌برده سه‌رو ژنه له داخا مرد. معاویه‌ش پێش مردنی خۆی یزیدی كوری كرده وه‌لی عهد، دوای مردنی باوكیشی یزید بوه دووهه‌م خه‌لیفه‌ی ئه‌مه‌ویه‌كان) .
ئه‌م قۆناغه‌ی خلافه‌تی ڕاشدینه تا كوشتنی خه‌لیفه‌ی چواره‌م به ده‌ستی عبدالرحمان كوری ملجم چوار خه‌لیفه تێیدا ده‌سته‌ڵاتداربون كه ڕبو بكری ێدیق و عمری كوری خگاب و عپمان كوری عفان و علی كوری ابی گالب بون، له‌م چوار خه‌لیفه‌یه سیانیان به كوشتن كۆتایی به حوكمڕانیه‌كه‌یان هاتوه.
* خه‌لیفه‌ی یه‌كه‌م – ابو بكری ێدیق:- ناوی عبدالله‌كوری ڕبی قحافه‌یه، دوای مردنی پێغه‌مبه‌ر له رێگه‌ی به‌كار هێنانی كاری ژێر به ژێر‌و ترس و تۆقاندن له لایه‌ن عمری كوری خگابه‌وه و به بێ ئاگاداری و ره‌زامه‌ندی و به‌شداری علی كوری ابو گالب و زبیری كوری العوام و خالدی كوری سعیدی كوری العاێ و سعد كوری عباده اڵانێاری و ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌سحابه‌كان له موهاجرین و ڕنێار به‌یعه‌ی بۆ كرا‌و كرا به خه‌لیفه.
ڕبو بكر یه‌كه‌م كه‌سه كه ئیسلام بوه و یه‌كێكه له دڵسۆزترین دۆسته‌كانی پێغه‌مبه‌ر، له ماوه‌ی حوكمڕانی ڕبو بكردا شه‌ڕی له‌ناوبردنی (اهل الرده) ئه‌وانه‌ی له ئیسلام هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و نه‌یانده‌ویست چیتر زه‌كات بده‌ن ئه‌نجامدرا و (هه‌ر له‌م شه‌ڕانه‌دا خالدی كوری ولید وه‌ك جه‌نگاوه‌رێكی دوور له هه‌ستی مرۆڤایه‌تی ناوبانگی ده‌ركرد) . له ماوه‌ی حوكمڕانی ڕبو بكردا ناوچه‌ی بێره‌و مدائنی كسرا له عێراق و به‌شێكیش له شام داگیركرا. خه‌لیفه ڕبو بكر دوای حوكمڕانیكردنی بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو ساڵ و چوار مانگ له ته‌مه‌نی ٦٣ ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
ماویه‌تی
