ئاسایش عوسمان دانش: ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکی که‌می ماوه ئه‌م جاره‌ش ئێراق جگه لـه هه‌رێمی کوردوستان و شاری که‌رکوک ده‌که‌وێته بـــــــــــــهردهم پڕۆسه‌یه‌کی دیموکراسی گه‌وره‌وه، ئـــــــــــــــهویش هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانه کــــــــه ده‌توانم بڵێم له دوای پڕۆسه‌ی ڕزگار بوونی ئێراقه‌وه، پڕۆسه‌یه‌کی زۆر گرنگ و هه‌ستیاره، کــــــــــــــــه داهاتوی حوکمڕانی ده‌ست نیشان ده‌کات و ئێراقی نۆێ له‌سه‌ر داده‌مه‌زری چونکه ئه‌م جاره‌یان لیسته‌کانی حیزبـــــــــه عیلمانی و لیبڕاڵی و ئیسلامیه‌کانی ئێراق به عه‌ره‌بی سونه و شیعه‌وه به شێوه‌یه‌کی زۆر گورج و به خۆئاماده‌کردنێکی به‌رچاوه‌وه به‌شداری ده‌کـــــه‌ن به گشتی به تایبه‌تی لیسته‌کانی عه‌ره‌بی سونه که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشودا ئــــه‌و بهشدارییهیان نه‌کردو ده‌نگی ته‌واویان نه‌هێنا بۆ به‌شداری کردن لــــه حکومڕانی وڵاته‌که‌دا، چونکه سونه‌کان له دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دامه‌وه خۆیان به مهغدورو بـــــــــــهش خوراو ده‌زانن دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له چڵ ساڵ به‌تاک ڕه‌وی حکومڕانی ته‌واوی ئێراقیان ده‌کرد.
کورد‌و هاوپه‌یمانی کوردوستانیش بــــــــــه‌م شێوه‌یه لیسته‌کانی داناوه { له‌پارێزگای موسڵ وده‌شتی موسڵ که شێخان و شهنگارو ناوچه‌کانی شه‌به‌ک و مخمور وگویرو قۆش دابـــــــــــــــــــــه لیستی ژماره 236 برایه‌تی، ، له‌پارێزگای دیاله و قه‌زای خانه‌قین و مه‌نده‌لی و جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌و قه‌ره‌ته‌په‌و کفری وحه‌مرین و شۆینه‌کانی تری ئه‌م پارێزگایه‌دا به لیستی ژماره 173 هاوپــهیمانی کوردوستان، ، له پارێزگای سه‌لاحه‌دین و ناوچه‌کانی داقوق و دوزخورماتوو نــــــــــــاوچهکانی خواروی که‌رکوک و به‌شێکی گوند‌و شاروچکه‌کانی گه‌رمیان به لیستی 333 برایه‌تی و پێکه‌وه ژیانی ئاشتیانه، ، له شاری به‌غدای پایته‌خت و کوت و زرباگیهو ناوچهکـــــــــــــانی تر به لیستی ژماره 439 هاوپه‌یمانی کوردوستان } به‌شداری ده‌کات.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه هه‌ڵوێسته‌ی لـــــــــه‌سه‌ر بکرێ دابین کردنی ژماره‌یه‌کی زیاتر له کورسیه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌کانی پارێزگای نه‌ینه‌وا و دیاله و جا سه‌لاحه‌دینه، کـــــــــــــــــــــه زۆر گرنگه
و په‌یوه‌سته به دوا ڕۆژی کورده‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ناوچه کوردیه‌کانی ئه‌م سێ پارێزگایه جێگای ململانی نێوان کورد‌و حکومه‌تی ئێراقه لـــــــــــــــه ئێستا‌و داهاتو و ڕابردوشدا، ئه‌م ناوچانه چه‌ندان ساڵه توشی گه‌وره‌ترین حه‌مله‌ی ته‌عریب و تـــــهبعیس بوته‌وه‌و، تیادا کورد ئاواره کراوه‌و له‌سه‌ر زیدی خۆی و ماڵ و موڵکی زه‌وت کراوه‌و عــــــهرهب له شوێنه‌کانی له باتیان جێ‌نشین کراون زیاتریش زۆربه‌ی ئه‌م ناوچانه له شۆێنه ئه‌سلیه‌کانی داــــبڕاون و خراونهتـــــــه سه‌ر پارێزگایه‌کی تر وه‌ک (مه‌خمور و شه‌نگار و شێخان و خانه‌قین و مهنــــــــــــــــدهلی و جه‌له‌ولا و سه‌عدیه و داقوق و دوزخورماتو) وهتد.. !!
له‌دوای پڕۆسه‌ی ڕزگارکردنی ئێراق و له‌سه‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی هاوبه‌شی حکوم، کاتێک بۆ یـه‌که‌م جار ده‌ستوری هه‌میشه‌یی دانراو دانیشتوانی ئێراق به گشتی ده‌نگی ڕهزامـــــــــــــــهندی له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستوره دا، ماده‌ی 50 دانرا بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه‌و گــه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان و دوایتر کرایه ماده‌ی 140 و تا ئێستاش وا ماوه‌ی پێنج ساڵ زیــــاتره ئه‌م ماده‌یه جێبه‌جێ نه‌کراوه‌و ته‌نها یه‌ک ناوچه‌ش نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردوستان، نــــــــه له سه‌رده‌می عه‌لاوی نه جه‌عفه‌ری تا ده‌گاته مالکی، ئه‌و عه‌ره‌به هاوردانه‌ی که قه‌ره‌بوش کراونه‌ته‌وه به پێ ماده‌ی 140 بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه شۆێنی ئه‌سڵی خۆیان بــــــــــــــــــه هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و، ڕۆژانه‌ش حکومه‌تی مه‌رکه‌زی به‌غدا به قوه‌ت ده‌بێت و کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ش له‌لایه‌ن حکومه‌ت و لایه‌نه شۆڤێنزمهکانهوه زیاد ده‌کات خه‌ریکن په‌ل دههاوێژنهوه بۆ داگیرکردنی کوردوستان و دهیـــــان بیانوی نابه‌جێش بۆ
کورد و هه‌رێمی کوردستان و سهرکردایهتیکهو خه‌ڵکه‌که‌ی دروست ده‌کرێت، لـــــــه لایه‌کی تره‌وه به به‌رده‌وامی سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردوستان تۆپ باران و موشه‌ک بـــــــــــاران ده‌کرێ له‌لایه‌ن ئێران و تورکیاوه بـــــــــــــــــه بیانوی راودونانی (پهکـــــــهکهو و پارتی ژیانه‌وه‌ی کوردوستان) بـــــــــــــهبێ ئه‌وه‌ی حکومه‌تی مه‌رکه‌زی و یه‌کێک لــــــــــــــــــه لێپرسراوانی ههلۆێستێکان هه‌بێ و ئه‌م سنورانه‌ی هه‌رێمی کوردوستان به خاکی ئێراق بزانن، بگره له هه‌مــوو سه‌ردانێکی سه‌رانی حکومه‌تی ئێراق بۆ ئه‌م وڵاتانه هه‌وڵی ڕێکه‌وتن ئه‌ده‌ن له گه‌ڵیان بۆ لــــــــــــــهناو بردنی ئه‌زمونی کوردوستان، له جیاتی هه‌وڵی ئاسایی کردنه‌وه‌ی ئه‌م ناوچانه بــــــهعس ئاسا شاڵاوی ته‌عریب هـــــــــه‌ر به‌رده‌وامه وه‌زاره‌ته‌کانی حکومه‌تی ئێراقی به‌بێ ڕای ئه‌نجومه‌نه‌کانی ئه‌م ناوچانه بــــــه تایبه‌تی وه‌زاره‌تی نه‌وت ڕۆژانه خه‌ریکی دامه‌زراندنی هاوڵاتیانی عه‌ره‌به و ڕهوانـــــــــــهی کۆمپانیای نه‌وتی باکوری ده‌کات.
ده‌یان و سه‌دان ئه‌فسه‌ر و پۆلیس و سهربــــــــــــــــــازی هیزه ئه‌منیه‌کان که کوردن بێ موچه ده‌کرێن ده‌رده‌کرین بۆیه پێویسته لـــــــــــــــــــهم هه‌ڵبژاردنه‌دا کورد‌و لیستی هاوپه‌یمانی کوردوستان کورسی پێویست مسۆگه‌ر بکات لـــه ئه‌نجومه‌نی ئه‌م سێ پارێزگایه‌دا، بۆ سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستیه‌یه‌ی ئه‌م ناوچانه خاکی کوردوستانن و ماڤێکی شه‌رعی کـــــــــــــورده که داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بکات بۆ سه‌ر خاکی هه‌رێمی کوردوستان. ؟
بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجانه‌ش هه‌وڵ و کۆشش و خه‌باتی بــــهردهوامی ده‌وێ، به‌ڵام جێی نیگه‌رانیه کورد خۆی به‌باشی و به شێوه‌یه‌کی دروست ئــــــــــاماده نه‌کردوه بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به به‌راورد له گه‌ڵ لیسته‌کانی تردا، بۆ نمونه، یه‌که‌م / وه‌ده‌ست هێنانی ده‌نگی برا کورده فه‌یلیه‌کان که کێش و قه‌باره‌ی گرنگی خۆیان هه‌یه لــــــــــهسهر ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، گه‌ر بهاتایه هه‌ردو حیزبه سیاسیه فهرمانڕهوایهکه و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستان گرنگی بدایه بـــــه کێشه‌کانیان له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی وئابوریه‌وه، قــــــــــــهرهبوی بکردنــــــــــــــــــایهتهوه له بواری نیشته‌جێکردن و ناوچه‌کانیانی ئاوه‌دان بکردایــــــــــــهتهوهو خزمه‌تگوزاری پێویستی بــــــــــۆ دابین بکردنایه وهه‌وڵی
بدایه ناسنامه‌ی هاوڵاتی بونی بۆ دابین بکردنایه‌ته‌وه کــــــــــــــــه لێ بێبه‌ش کران له لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه کاتێک که ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر کران بۆ ئێران و هـــــه‌موو سه‌روه‌ت و موڵک و ماڵیان ده‌ستی به سه‌ردا گیرا، ده‌توانم بڵیم لیستی شیعه توانـــــــــی له جاره‌کانی پێشودا زۆربه‌ی ده‌نگی کورده فه‌یلیه‌کان بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات و بـــــه لای خۆیدا ڕابکێشێت، من زۆر بێگومانم له‌وه‌ی برا کورده فه‌یلیه‌کان هه‌ستێکی گه‌وره‌ی کوردایه‌تیان هـــــــه‌یه و دڵسۆزی کورد‌و خاکی کوردوستانن له هه‌موو شۆڕشه‌کانی کوردا ڕۆڵه‌کانیان به جه‌رگ وئـــازاو چاو نه‌ترس بوون نمونه‌ی ئه‌مانه‌ش وه‌ک شه‌هید (له‌یلا قاسم و مولازم جه‌وامیر) و سه‌دانی تر، بــه هه‌مان شێوه ده‌نگی کوردی شه‌به‌ک و کورده یه‌زیدیه‌کانیش کــــــــــــــه ئه‌م سێ به‌شه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان لایه‌نێکی گه‌وره و گرنگی گه‌لی کورد پێک ده‌هێنن. دووه‌م / اعلام و میدیا گۆڤار و ڕۆژنامــــــهکان ڕۆڵێکی گرنگ ده‌بینێت له کاتی هه‌ڵمه‌تی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگداندا بــــــــه تایبه‌تی شاشه‌ی تهلهفێزێون و که‌ناڵه ئاسمانیه‌کان که له کورترین ماوه‌دا ده‌بێته میوانی هـــــــــــــــــــــهموو ماڵێک و به ملێونان که‌س به ده‌نگ ڕه‌نگ ده‌یبینن و ده‌یبیستن، چونکه کورد لـــه ئێستادا خاوه‌نی چه‌ندان که‌ناڵی ئاسمانی پێشکه‌وتوه به تایبه‌تی كه‌ناڵه‌کانی کوردسات و کوردوستان تێ‌ڤی و زاگرۆس و نه‌ورۆز کــــــــــــــــه ده‌بێ له‌م ساته‌دا ڕۆڵێکی گه‌وره‌تر ببینن لـــــــــه هوشیار کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی له‌و پارێزگه‌و شارۆچکه‌و ناوچانه‌دا که هه‌ڵبژاردنی تێدا ساز ده‌کرێت و نــــــــــــــاساندنی پاڵێوراوان و شیکردنــــــــــــــــهوهی شێوه‌ی ده‌نگدان و به‌کارهێنانی فۆڕمی هه‌ڵبژاردنه‌کان و پێشاندانی زیاتری کۆڕ‌و مێزگرد و کوبــونهوهکانی تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردن چونکه ڕۆژانه ده‌بینین چون که‌ناڵه عه‌ره‌بیه‌کانی (فرات و فیحـــــــــــا و و به‌غدادیه) ئه‌وانی تر، چۆن گرنگی ده‌ده‌ن به هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدانه‌که. ؟
سێهه‌م / ده‌بوایه هه‌ر له دوای پڕۆسه‌ی ڕزگارکردنی ئێراقه‌وه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردوستان زیاتر
خه‌مخۆری ناوچه دابڕاوه‌کان بوایه و ده‌ستی ئاوه‌دانی و خزمه‌ت گوزاری زیاتری بــــگهیاندایه ئه‌م ناوچانه لـــــه کردنه‌وه‌ی قوتابخانه و خه‌سته‌خانه و خۆێندن به زمانی کوردی و پێگه‌یاندنی لاوان و خۆێندکاران و قوتابیان، حیزب و لایـــــــــــــهنه کوردیه‌کان ڕۆڵیکی چاکتریان ببینیایه بۆ خزمه‌ت کردنی کوردایه‌تی بوایه نـــــهک هه‌وڵدان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حیزبایه‌تی که‌له‌م سات و کاته‌دا بـــــهرههمی مه‌زنی لێبکه‌وتایه‌ته‌وه، ده‌بێ رێکخراوه‌کان به گشتی و ده‌سته‌ی مامۆستایانی ئاینی رۆڵی بــــــهرچاو و مه‌زن تر ببینن له وشیار کردنه‌وه‌و هاندانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکیدا له کاتی نۆێژدا به تایبه‌تی وتاری نۆێژی ڕۆژانی هه‌ینی.
بۆیه ئێمه لــــــه به‌رده‌م دوو ڕیانێکی ههستیارو مێژویداین که په‌یوه‌سته به سه‌پاندنی چاره‌نوسی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان بۆسه‌ر خاکی هه‌رێمی کوردوستان. سهپـــــــــــــــــاندنی هێزو توانای نه‌ته‌وه‌که‌مان و هاوپه‌یمانی کوردوستان وه‌ک لیستێکی به‌تواناو سه‌ره‌کی لـــه پڕۆسه‌ی حکومی دوا ڕۆژی ئێراق بـــــــــــــــــه گشتی و هه‌رێمی کوردوستان به‌تایبه‌تی، ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین برا تورکمان و مه‌سیحی و که‌مایه‌تیه‌کانی تر لـــــــــه خۆمان نزیک بکه‌ینه‌وه که باوه‌ڕ بهێنن به پڕۆسه‌ی برایه‌تی و پێکه‌وه ژیانی ئاشتیانه لـــــــــــه هه‌رێمی کوردوستاندا. ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی بڵێم تا ڕۆژی هه‌ڵبژاردن ماوه‌یه‌کی که‌می مـــــــــــــــــــــاوه، جا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین و ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو له کورسیه‌کانی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگاکان مسۆگه‌ر بــــــــــــــکهین وه‌ک لیستی هاوپه‌یمانی کوردوستان ده‌بێ هه‌ڵۆێست و تواناکانمان یـــــــهک بخه‌ین و خه‌ون و ئاوات و ئامانجمان له قسه‌وه بکه‌ینه کرداری ڕاسته‌قینه، هه‌موو ساتێک بیکه‌ینه پردێکی بـه توانا‌و به تۆکمه بۆئه‌وه‌ی بـــــــــــه دڵنیایی و بێ ترس به سه‌ریدا بپه‌ڕێنه‌وه و بگه‌ینه لوتکه، ئه‌و ڕاستیه بسه‌لمێنین بۆ دوژمنانمان له مرۆڤه داخ له دڵ شۆفێنزمهکان سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ کورد و هاوپه‌یمانی کوردوستانه هه‌ر چه‌نده
ڕێگا سه‌خت و دژوار بێت.
ئاسایش عوسمان دانش
23 ی یانوه‌ری ساڵی 2009 ســــوید، ، بۆرۆس
