سوندس قادر شارباژێری : هونه‌ر په‌یامێكه به‌هه‌موو كه‌سێك توانای هه‌ڵگرتنی ئه‌و په‌یامه‌و ده‌ربڕینی نیه، هونه‌رمه‌ند بوونیش كاڵایه‌كه به بالای هه‌موو كه‌س نابردرێ، هونه‌ری گۆرانی گوتن ئه‌و په‌یامه گه‌وره‌ییه زۆر له سنوره‌كان ده‌به‌زێنێت و ده‌گاته ئاستێك جوانی و ته‌بای و په‌یامی خۆی له‌كات و ساتی خۆی دا ده‌گه‌ینێت كه زه‌مه‌ن و كاتیش به‌رگه‌ی ناگرێ.
ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ له‌چه‌ند دێرێكدا ده‌ری ببڕم دڵنیابن هه‌ستی خۆمه، تكایه خوێنه‌ره به‌رێزه‌كان ئه‌گه‌ر كه‌مو كوریتان تیایدا به‌دی كرد، به گه‌وره‌ی خۆتان بم به‌خشن، چونكه من هونه‌ردۆستێكم له‌مێژه گوێ بۆ هونه‌ری گۆرانی و موزیكی كوردی راده‌گرم... .
له‌م رۆژانه به‌دیار چه‌ند كه‌ناڵێكی عه‌ره‌بی دانیشتبووم، سه‌یری چه‌ند هه‌واڵێك و رووداوێكی رۆژانه‌ی دونیای ئێستام ده‌كرد، له‌پر هه‌واڵێكم به‌رچاو كه‌وت له كه‌ناڵی ئاسمانی (ئه‌لجه‌زیره) كه باسی كوردستان و كوردی ده‌كرد، گوتم ئاخۆ ده‌بێ چ رووداوێك له‌وڵاته‌كه‌م رووی دابێت خوانه‌خواسته من نه‌مزانی بێت.. ؟ گوتم ئایا له‌وانیه خوانه خواسته كاره‌ساتێك روویداوه له یه‌كێك له‌شاره‌كانی كوردستان.. ؟ به‌ڵام نا شوكوور بۆ خوا هیچێك له‌مانه نه‌بوون، كه من خه‌یاڵم بۆ چوو بوو به‌ڵكو راپۆرتێك مه‌یدانی بوو له‌سه‌ر كارێكی هونه‌ری هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ خۆش كه ئه‌ویش (هاوتا ئه‌سعه‌د) بوو، كه له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌ناڵه‌وه ئاماده كرابوو، به‌شێوازكی زۆر جوان باسی له كورد و هه‌ڵوێسته‌كانی ده‌كرد، برواتان هه‌بێ ئه‌و كاناڵی (ئه‌لجه‌زیره) یه، باوه‌رناكه‌م له‌ژیانی دا راپۆرتێكی هونه‌ری بۆ هیچ هونه‌رمه‌ندێكی دونیایی ئاماده و پێش كه‌ش كردبێت، برواناكه‌م له‌وه‌ته‌ی ئه‌و كه‌ناڵه هه‌یه، هیچ گۆرانیه‌كیشی په‌خش كردبێت جگه له رووداوه سیاسی و لێكۆڵینه‌وه سیاسیه‌كان نه‌بێت، كه هه‌مووتان باش ده‌زانن ئه‌و كه‌ناڵه چۆن كار ده‌كات، به‌ڵام دیاره ئه‌م جاره‌یان (هاوتا) ی هونه‌رمه‌ند كارێكی وای كرد، سیاسه‌تی كاركردنی ته‌لفزیۆنی (ئه‌لجه‌زیره) شی به‌ره‌و ئاقارێكی دیكه بگۆرێت، پێیان بڵێت ئێمه‌ش میله‌تێكێین خاوه‌ن هه‌ڵوێستی مرۆڤانه و خاوه‌ن ویژدانین، ئه‌و به‌هه‌موو جیهانی گوت كه هیچ كێشه‌و گرفتێك به‌شه‌ڕ نه‌چاره‌سه‌ر ده‌بێت، نه ئه‌نجامه‌كه‌شی باش ده‌بێت... .
هاوتا ئه‌سعه‌د گه‌وره‌یه‌كه‌ی خۆی به‌جۆرێك نواند، كه ئێمه‌ی كورد راسته عه‌ره‌ب به شۆڤیێنیه‌تی و دیكتاتۆریه‌ت بیر ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام هاوتا ئه‌سعه‌دی هونه‌رمه‌ند به‌هه‌موو عه‌ره‌بێكی گوت: كورد هه‌رگیز نایه‌وێت شۆڤینی بێت، وه شۆڤینیه‌تیش بۆ هیچ كه‌س و نه‌ته‌وه‌یه‌ك تاسه‌ر نابێت، هه‌رگیز كورد نایه‌وێ دیكتاتۆر و بێ ویژدان بێت، له ئاست كوشتنی سه‌دان مناڵ و ئافره‌ت و پیر و گه‌نج، به‌ڵكو ئه‌و ده‌نگی ناره‌زایی خۆی ده‌بری به‌زمانی هونه‌ره‌كه‌ی جارێكی دیكه ئازایانه گوتی نا بۆ شه‌ر به‌ڵێ بۆ ئاشتی و ته‌بای و رێزگرتن له‌به‌ها جوانه‌كانی مرۆڤ، به‌ڵێ بۆ هه‌موو به‌ها جوانه‌كانی ژیان...
به‌ڵێ هاوتای گه‌وره هونه‌رمه‌ند ئه‌م جاره‌یان بۆ هه‌موو عه‌ربێكی سه‌لماند كه گه‌لی كورد، گه‌لێكه له دێرین زه‌مانه‌وه وه‌ك مرۆڤ سه‌یری هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان ده‌كات به‌تایبه‌تی عه‌ره‌ب، بۆیه خۆشه‌ویستان من لێره‌وه ده‌سته‌كانی هاوتا ئه‌سعه‌د توند ده‌گوشم و پیرۆزبای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی ئاراسته ده‌كه‌م و پێی ده‌ڵێم براله تكایه ئه‌و ده‌نگه پر له‌جۆش و پر له ئازاره چیتر قه‌تیس مه‌كه و وه‌ره‌وه جارێكی دیكه په‌یامی ئازادی راستیمان پێ بڵێ...
وه‌ره‌وه برا گوێ بۆ ئه‌و كه‌سه بێ هه‌ستانه مه‌گره كه رۆژانه‌و شه‌وانه بێ ئیش و بێ كار ترسنۆكانه جنێو ده‌فرۆشن، برا ئه‌و كه‌سانه زۆر له‌لات ئاسایی بێت رۆژێك دابێت به‌رامبه‌ر كاره دزێو و گه‌نده‌ڵیه‌كانی خۆشیان، ئه‌وا چه‌ند دێرێك به هه‌ڵه بۆخۆیان بنووسن و له‌پاشان به‌هه‌ڵه سه‌یری ده‌ست و قه‌ڵه‌مه‌كانیان بكه‌ن، كه چۆن ره‌حمیان به‌خودی خۆشیان نه‌كردووه و له‌سه‌ریان نووسیوه، برا ئه‌وانه شه‌و و رۆژ جنێو به‌سه‌ركرده‌و خه‌ڵك ده‌فرۆشن، بێ ئه‌وه‌ی كه‌س وه‌ڵامیان بداته‌وه شه‌و رۆژ روو له ئاسمان ده‌میان كردۆته‌وه و... ... ... ... ... .. ئیدی چاوه‌رێی چیان لێده‌كه‌ی.. ؟
هاوتای بێ هاوتا ده‌زانم له‌نێو سنگی گه‌وره و خه‌یاڵه پڕ له سیحریاویه‌كه‌ت ده‌یان و سه‌دان ئاوازی له شێوه‌ی (شه‌و راشكا و ئامۆزا و قه‌ڵای دم دم و سمكۆی شكاك و بۆ كورد ساڵ ساڵی جاران، هه‌واری ویژدان و هه‌ڵبجه) ووووو ده‌یان گۆرانی و ئاوازی پر له‌جۆشت له‌لایه ئیدی بۆچی ده‌ریان نابڕی... ؟؟ چاوه‌ڕێ ی چی ئه‌كه‌ی براگیان... ؟ بۆچی وه‌ستاوی.. ؟
دڵنیابه‌و منیش له‌لای خۆمه‌وه دڵنیات ده‌كه‌مه‌وه نه وه‌زاره‌ته به‌ناو رۆشنبیركه‌ی وڵاته‌كه‌مان و نه حكومه‌ته‌كه‌شمان پاره نادات به‌هونه‌رمه‌ندێكی وه‌ك تۆ ئازا و به‌هه‌ڵوێست...
كاك هاوتائه‌سعه‌دی هونه‌رمه‌ند ئه‌و حیزبانه هه‌رگیز هه‌ڵوێسته جوامێرانه‌كه‌ی تۆیان بیرنه‌چۆته‌وه، كاتێكی له شه‌ری براكوژی پێت ده‌تگوتن (باركه‌ن برۆن شۆرش به‌رنه‌وه هانده‌ران... گوێتان كه‌ر كه‌ن له گریانی پرسۆزی دایكی شه‌هیدان) ئێستاكه‌ش بۆیه یارمه‌تی و ده‌فته‌ره دۆلاره‌كانیان نا‌وێرن بده‌ن به‌تۆ چونكه ئه‌ترسن جارێكی تر پێیان بڵێیته‌وه (باركه‌ن برۆن، یا پێیان بڵێیت درۆ ده‌كه‌ن) ئیتر برا چۆن یارمه‌تیت ئه‌ده‌ن.. ؟ چۆن ده‌هێڵن جارێكی دیكه ده‌نگت هه‌ڵبڕی.. ؟
هاوتا ئه‌وان ئێستاكه وه‌ك ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی تۆ پێت ده‌گوتن (ئێوه ده‌ڵێن چه‌ك هه‌ڵگری نیشتمانین... ئێوه ده‌ڵێن بۆ گه‌لی كورد پاسه‌وانین... نه‌خێر ئێوه ئه‌ژدیهاكی ژه‌هراوێژین) ئه‌ترسن جارێكی دیكه سروودی له‌و جۆره‌یان به‌گوێدا هه‌ڵبه‌ی و تووشی شۆكیان بكه‌یت، به‌ڵام هاوتای هونه‌رمه‌ند من دڵنیام هه‌گبه‌ی تۆ
به‌تاڵ نیه و له‌بری تۆش پێیان ده‌ڵًێم ئه‌گه‌ر بارودۆخی حكومه‌ت و وڵاتان به‌و شێوه‌یه بروات، دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه هاوتا ده‌یان سروودی وه‌ك (باركه‌ن برۆن و درۆده‌كه‌ن) له‌لایه‌و گه‌ر خۆتان نه‌گۆرن دڵنیابن هاوتا ده‌نگ و سه‌دای پره و هه‌ر ئه‌وه‌نده زه‌حمه‌ته تا دێته مه‌یدانی هونه‌ر و ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕێت...
هاوتا ئه‌سعه‌د دڵنیابه تا تۆ و دیاری قه‌ره‌داغی و خالید ره‌شید و ناسری ره‌زازی و حه‌مه جه‌زاو له‌میدانی گۆرانی كوردی دا بن، قۆناغی گۆرانی كوردی هه‌ر نرخ و پایه و به‌های خۆی له‌لای جه‌ماوه‌ر و گوێگری كوردی هه‌رده‌مێنیت و ده‌سه‌ڵاتی كوردیش هه‌رده‌م به‌چاوێكی دیكه‌وه سه‌یری هونه‌ر و هونه‌رمه‌ند بوونی ئێوه ده‌كات، ئه‌ی ئه‌گه‌ر وانیه یاخوود راست ناكه‌م هه‌ریه‌ك له‌و ناوانه‌ی من ناوم هێنان كامتان تا ئێستا به‌ئاره‌زووی خۆتان ئه‌لبومێك كلیپێك گۆرانییه‌ك كۆنسێرتێكی گه‌وره‌ی بۆ كراوه... ؟؟؟ وه‌ك ئه‌و گۆرانیبێژانه‌ی كه‌شه‌وانه له‌سه‌ر مێزی به‌پرسه‌كان گۆرانی ده‌ڵێن و هه‌ر له‌سه‌ر مێزه‌كان ده‌یان ده‌فته‌ر دۆلاری بۆ خه‌رج ده‌كرێت و هه‌موو ساڵێكیش سیدیه‌كی پر له گۆرانی كرچ و كاڵ و هیچ له‌گه‌ڵ چه‌ند كلیپێكی بێسه‌ر و به‌ریان بۆ ده‌كرێت، كه خۆشیان نازانن چۆن ئه‌و هه‌موو پاره‌یان به‌ده‌ست كه‌وتووه و ناشزانن، له‌چی سه‌رفیان كردووه عه‌ره‌ب گوتنه‌ی (مالل هوا لل هه‌وا) ده‌رده‌چێت...
ئاخر من نازانم ره‌سه‌نایه‌تی ئه‌م وڵاته بۆكوێ چوو... ؟ چی به‌سه‌رهات... ؟
سه‌یره... !! چه‌ند گۆرانیبێژێكی به‌ناو هونه‌رمه‌ند له‌ناو ئه‌و میلله‌ته فه‌قیره ناز و فیز ده‌كه‌ن و خۆیان فیستیڤاڵ و ئاهه‌نگی رێزلێنان بۆخیان رێكده‌خه‌ن، چاك ئه‌زانن مه‌به‌ستم كێیه ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی كه خۆی ده‌یان پۆسته‌ری به‌براو كه‌س كاره‌كه‌ی له‌شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر پرد و شوێنه به‌رزه‌كان هه‌ڵواسی وپاشان خۆی خه‌ڵات و ئاهه‌نگی بۆ خۆی رێكخست و كۆمه‌ڵێك لپێرسراوی كۆكردبۆوه له‌هۆڵ، من قسه له‌خۆمه‌وه ناكه‌م دڵنیابن یه‌كێكم له‌گوێكرانی گۆرانیه‌كانی ئه‌و گۆرانیبێژه و مه‌به‌ستیشم له‌ناو نه‌هێنانی ته‌نها رێزگرتنه له‌خودی ئه‌و كه‌سه، به‌ڵام یه‌كێك له‌رێكخه‌رانی ئه‌و سه‌نته‌ره به ئه‌مانه‌ته‌وه كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌و وه‌سایقی پێداوم كه‌هه‌موو كاره‌كانی خۆی ئه‌نجامی داوه ناتوانێ ئه‌و كاره بكات به‌ڵكو هه‌ر به‌ناو سه‌نته‌ره، كه ره‌نگه سه‌نته‌ری گه‌نجان و پایته‌خت زیاتر توانایان هه‌بێت، ئه‌و براده‌ره هونه‌رمه‌نده له‌به‌ر چاوی وه‌زیری رۆشنبیری و ده‌یان به‌رپرسی ئه‌و وڵاته (مورد) ناوێكی توركی هێناو له‌جێگای هونه‌رمه‌ندی گه‌وره (سه‌ید ئه‌حمه‌د ره‌واندزی) دایناو نۆته توركیه‌كانی بۆ ئاماده‌بووانی ژه‌نی، شتێكی زۆر له‌وه سه‌یرتر ئه‌و به‌ناو نوێنه‌رایه‌تی كوردی كرد له سوید له‌رادیۆیه‌كی كوردی سویدی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا به‌ده‌نگی خۆی به‌كوردستانی ئازاد ده‌ڵێت (شیمالی عێراق) كه ئه‌وه‌شیان به‌ده‌نگی خودی هونه‌رمه‌ندی به‌ناو گه‌وره‌ی كورد له‌لامه ئه‌گه‌ر زۆر حاشای لێده‌كات، سوێند به كوردستانی گه‌وره بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه، له‌هه‌موو ماڵپه‌ركان، كه به‌ئه‌مانه‌ته‌وه گه‌یشتۆته ده‌ستم، ئاخر من به ئێوه ده‌ڵێم ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی هه‌موو ساڵێك به‌جۆرێك ئه‌و میله‌ته‌و حكومه‌تی هه‌رێم چه‌واشه ده‌كات، تاكه‌ی لێ ی حاڵی نابن... ؟ ئاخر پارساڵیش هه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌نده نه‌بوو له‌چه‌ند رۆژنامه‌و گۆڤارێك بڵاوی كرده‌وه، كه گوایه شه‌شه‌م بوو له‌جیهان له‌كاتێكدا هونه‌ری كوردی له‌نه‌خشه‌ی هونه‌ری هه‌موو دونیا تائێستا پارێزگارێك و نوقته‌یه‌كی ره‌شی به‌رنه‌كه‌وتووه، به‌ڵام من له‌داهاتوودا ئه‌و ریزبه‌ندیه بڵاو ده‌كه‌مه‌وه كه له‌جێگای هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ی عه‌ره‌بی، ئه‌و ناوه‌ی بۆ خۆی داناوه و ئیدعای بۆخۆی كردووه، ده‌رباره‌ی ئه‌و ئاهه‌نگه‌ی سویدیش به‌ڵگه‌ی زۆرباش هه‌ن له‌كاتی خۆی بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه، كه چۆن ئه‌وه نه‌فیستیڤاڵ بووه نه‌هیچ به‌ڵكو ته‌نیا ئاهه‌نگێك كه خۆی له‌سه‌ر مه‌سره‌فی خۆی رێكی خستووه به‌شایه‌تی چه‌ند موزیكژه‌نێك كه له‌گه‌ڵ خۆی دا بوون له‌و ئاهه‌نگه‌ی سوێد و عازفی بوون... چاوه‌روانبن
به‌سه‌رهاتی ئه‌و ژن و كچه به‌دبه‌خته‌شتان بۆ ئاشكرا ده‌كه‌م كه له سوید به‌جێی هێشتوون، دوای ئه‌وه‌ی له‌كوردستانیش ناو بانگی له‌سه‌ر پاره و موڵكی ئه‌و میله‌ته ناوبانگی هێنا ئیدی وازی له‌وان هێنا و به‌م دوایه‌ش له‌دیمانه‌یه‌كی یه‌كێ له گۆڤاره‌كان ده‌ڵێت من جارێ بیرم له ژن هێنان نه‌كردۆته‌وه... سه‌یره ئه‌و چه‌ندی به‌چه‌ند كاكی نا هونه‌رمه‌ند... ؟ ئاخر تۆ كه‌سێكی واپیس و درۆزن بی هونه‌ره‌كه‌ت بۆ كێیه.. ؟
ئیدی خه‌ڵكی هۆشیار و دڵسۆزی خاك و وڵات هاوتا ئه‌سعه‌دێك كاتێك بۆ مناڵێكی كوژراو دایكێكی دڵسوتاو پیرێكی بریندار گه‌نجێكی كوژاروی بێ گوناه گۆرانیه‌ك ده‌ڵێت ئه‌و هه‌موو هه‌ڵایاتان بۆ له‌سه‌ری كردۆته رۆژی حه‌شر، ئه‌وه‌تا گه‌وره‌ترین ئاژانسی وه‌ك (رۆیته‌رز) و كه‌ناڵی ئاسمانی (ئه‌لعه‌ربیه) و (ئه‌لجه‌زیره) و (BBC) چ باكیان به‌هاوتا هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌كاتێكدا كارێكی مرڤانه و گه‌وره‌ی نه‌كردبێ وابزانم خراپتر نه‌بووه، ئێوه‌ش ویژدان پاك بن و وه‌رن ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ی به پاره‌ی میلله‌ت گۆرانی ده‌ڵێن و ئاوازی بێگانه‌تان به‌سه‌ر ده‌فرۆشن له‌سه‌ر ئه‌وانه به‌وه‌ڵام وه‌رن و نوقه‌یكتان لێوه بێ یان نا‌وێرن... ؟ ئه‌ی ئافه‌رین ئه‌ی حه‌ق بێژیتان له‌كوێیه... ؟
