ساڵه‌ح قه‌یتوولی: به‌ڕێز کاک نه‌چیرڤان بارزانی … به ناوی سه‌دان خێزان و هه‌زاران مناڵی سته‌م لێکراوده‌یان دایکی جه‌رگ سوتاوی ئه‌نفال
کراوه‌کانی گه‌رمیان و سه‌رجه‌م ئه‌نفالکراوانی کوردستانه‌وه داوات لێده‌که‌ین ئاوڕێک له ژیانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نفال کراوان بده‌ره‌وه. به بیرت ده‌خه‌ینه‌وه که پار به سه‌ردانێکت بۆ لای خێزان و که‌س و کاری ئه‌نفال کراوه‌کانی گه‌رمیان له چه‌مچه‌ماڵ و ناحێی ڕزگاری، سه‌ردانه‌که‌تان کارده‌نه‌وه‌یه‌کی گرنگی هه‌بوو له سه‌ر ژیانی خێزانی ژماره‌یه‌ک ئه‌نفال کراو ئه‌وه‌ش ئه‌وه بوو بڕیارتان دا 601 خان‌و بۆ واریسی ئه‌نفال کراوانی شۆڕش له چه‌مچه‌ماڵ و 379 خانوو له ڕزگاری و زیاتر له 80 خانوو بۆ ئه‌نفالکراوانی کفری. که هه‌ر خیزانێک بڕی 20، 000 دۆلارتان بۆ ته‌رخان کرد به چوار قۆناخ.
ئه‌گه‌ر چی جێگای ده‌سخۆشی یه له به‌ڕیزتان و بوه مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و خیزانانه‌ی شانسی ئه‌وه‌یان هه‌بوو ناویان له‌و لیسته‌دا بوو، ، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا بوه مایه‌ی نیگه‌رانی و دڵته‌نگی بۆ باقی ئه‌و واریسانه‌ی که 17 ساڵه چاوه‌ڕوانی حکومه‌تن ئاوڕێکیان لێبداته‌وه، ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بوه مایه‌ی هیوای ئه‌و خێزانانه‌ی که ناویان ده‌رنه‌چوبوو به‌ڵێنه‌که‌ی به‌ڕێزت بوو که فه‌رمووت له ساڵی ئاینده‌دا خانوو بۆ سه‌رجه‌م پاشماوه‌ی واریشی ئه‌نفاله‌کان دروست ده‌کرێت.
ئێمه‌ش به ناوی سه‌دان خیزانی ئه‌نفال کراوه‌وه بیرت ده‌خه‌ینه‌وه‌و داوات لێ ده‌که‌ین بڕیاره‌که‌تان جێبه‌جێ بکه‌ن و داواش ده‌که‌ین بڕی پاره‌که‌ش زیاد بکه‌ن چونکه نرخی بازاڕ و که‌ره‌سته‌ی دروست کردنی خانوو زۆر به‌رز بوه‌ته‌وه‌و ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌شی دروست کردنی خانوه‌کان ناکات.
له په‌یوه‌ندیه‌که‌ماندا له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی داکۆکی کردن له قوربانیانی ئه‌نفال له گه‌رمیان، پێێان ڕاگه‌یاندین ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که چاوه‌ڕوانن خانوویان بۆ دروست بکرێت وه‌کو وه‌جبه‌ی دووهه‌م ئاماده کراوه‌و چاوه‌ڕوانی بڕیار و ئاوڕدانه‌وی به‌ڕێزتانن.
به‌ڕێز سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم
له کاتێکدا کاتی ناشتنی ڕوفاتی پیرۆزی ئه‌و قوربانیانه‌ی که له شاری نه‌جه‌ف هێنرانه‌وه بۆ کوردستان و بریار وایه له مانگی 2/2009 له ڕیوڕه‌سمێکی جه‌ماوه‌ریدا له ڕزگاری به خاک بسپێردرێن داواکرین سه‌رۆکی کۆماری عێراق و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به ره‌سمی به‌شداری له ڕیو ڕه‌سمه‌که‌دا بکه‌ن و داواش ده‌که‌ین بانگهێشتی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و لایه‌نه سیاسی و مرۆڤ دۆسته‌کان و که‌ناڵه جیهانی و ناوخۆیه‌کان بکرێت بۆ زیاتر به‌رز ڕاگرتنی خوێنی له نه‌هه‌ق ڕژاوی هه‌زاران ڕۆڵه‌ی گه‌له‌که‌مان و زیاتر ناساندی دۆز و کاره‌ساتی ئه‌نفال وه‌کو تاوانی جینۆساید به دنێای ده‌ره‌وه‌دا بناسرێت.
وه داواکارین له به‌ڕێزتان له هه‌مان مه‌راسیم و ڕۆژدا وه‌کو پاداشت و وه‌فاو به ته‌نگه‌وه هاتنێک له‌و ڕژه‌دا بڕیار بده‌ن بۆ دروست کردنی خانوو بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و خێزانانه‌ی که 21 ساڵی ڕه‌به‌قه له ناو خانوی ڕوخاوو نه‌هامه‌تیدا ژیان به سه‌ر ده‌به‌ن.
شایانی ئاماژه بۆ کردنه له كات و ساتێکی ناسکی ئاوادا که گه‌له‌که‌مان به قۆناخێکی هه‌ستیار و پڕ کێشه‌دا تێ په‌ڕ ده‌بێت و چه‌ندین ده‌ستی ده‌ره‌کی هانی که‌س و کاری ئه‌نفال کراو ده‌ده‌ن بۆ سازدانی خۆپیشاندانی جه‌ماوری دژ به حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارنی گه‌له‌که‌مان به بیانووی داواکردنی ماف و خزمه‌ت گوزاری و سارد کردنه‌وه‌ی دڵی خه‌ڵک له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن که مه‌سیر و دواڕۆژی گه‌له‌که‌مانی پێوه به‌نده، به‌ڵام ئێمه‌ی که‌س و کاری ئه‌نفال کراو هه‌میشه ڕه‌چاوی بار و زروفی حکومه‌ته‌که‌مان و ئه‌زمونی هه‌رێمه‌که‌مان ده‌که‌ین.
بۆیه داواکارین له به‌ڕیزتان ئێوه‌ش ئاوڕێکی جدی و به په‌له له ئه‌و ئافره‌ته سه‌ربه‌رزانه بده‌نه‌وه که 21 ساڵی ڕه‌به‌قه له ناو سه‌خترین بار و دۆخدا ژیان به سه‌ر ده‌به‌ن.
له کۆتایدا چاوه‌ڕوانی وڵامی به‌ڕێزتانین
داواکارین له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار وه‌کو کارێکی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایه‌تی ئه‌م داوایه بگه‌یه‌نێت به به‌ڕیز سه‌رۆکی حکومه‌تی کوردستان.
ساڵه‌ح قه‌یتوولی/ سوید
