مه‌لائاواره- شاره‌زور : ماوه‌یه‌كی زۆره له‌ڕۆژنامه‌كان و ماڵپه‌ڕه‌كاندا جۆره‌ها لێكدانه‌وه‌و قسه‌ی جۆراوجۆر ئه‌كریت له‌باره‌ی هه‌ڵهاتنی (تاریق
ڕه‌مه‌زان عه‌زاوی) فڕوكه‌وانی چاودیری كه‌ری ئه‌وفڕۆكانه‌ی كه شاری هه‌ڵبجه‌یان شه‌هید كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ریه‌كه‌ی له ئاشێك لی ی ئه‌كات و قسه وباسی هیچیان نزیك نه‌بو له چۆنیه‌تی هه‌ڵهاتنی ئه‌وفڕۆكه‌وانه له ده‌ستی ئاساییش، من یه كجار له‌وه سه‌رسام بوم كه چۆن پیاویكی غه‌ریب و كه‌ساس بتوانێت له‌ده‌ستی دامه‌زراوه‌یه‌كه تۆكمه‌ی وه‌كوئاسایشی سلێمانی ڕابكات و هه‌روا وه‌كوبه‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌رچێت له كاتێكدا ئه م حوكومه‌ته ساوایه‌یی ئیمه هه‌رئاسایشمان به‌كه‌ڵك دێت وبه هۆی ئه‌وانه‌وه تا ڕاده‌یه‌ك ژیانمان پارێزراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌تاهه‌رڕۆژه‌ی یه‌كێك ولێپرسراوێكی ئاسایش تۆمه‌ت بار ئه‌كرێت بی ئه‌وه‌ی كه‌س بیری به‌لای ڕاستی ودروستی مه سه‌له‌كه‌دا چوبێت، بۆیه من به‌پێویستم زانی بۆیه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕوداوه ڕاستیه‌كه‌تان بخه‌مه به‌رچاو.
فڕۆكه‌وانی ناوبراو له عه‌شیره‌تی گه‌وره‌ی سونی تێكه‌ڵ به كوردی عه‌زاویه‌و له‌ناوچه‌ی (باقوبه‌ی) نزیك به سنوری كوردوستانه‌وه‌ئه‌ژین وعه‌شیره‌تێكی زۆر چوست و چالاك و وریان وله‌ساڵانی په‌نجاكانه‌وه تێكه‌ڵ به حیزبی به عس و شه خسی بنه‌ماڵه‌ی سه‌دامی گۆڕبه‌گۆر بون وسه‌رۆكی عه‌شیره‌ته‌كه‌شیان ئێستا (شێخ نزار خه‌یزه‌رانه‌و دوای ڕمانی ڕژێمی به‌عس به‌چه‌ندڕۆژێك سه‌دام دێت بۆ ماڵیان له‌دیاله‌و به‌چه‌قۆیه‌كی زۆرتیژ هه‌ردوشه‌ویلگه‌ی شێخ نزار قڵیش ئه كات وپی ی ئه‌ڵێت بیستومه‌ته‌وه قسه ت پی وتوم نات كوژم له‌به‌رخاتری ڕابوردوت چونكه زۆرم خۆش ئه‌ویستی وزۆرم بۆكردیت به‌ڵام نمه‌ك حه‌رامده‌رچویت و ئیتربه‌جی ی دێڵێت وئه‌گه‌ر سه‌یری شێخ نزاربكه‌ن ئێستا ئاسه‌واری ئه‌و قڵیشانه‌ی شه‌ویلگه‌ی پێوه‌دیاره، ئه‌مه‌ی عه‌رزم كردن ته‌نهابۆناسینی سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی عه‌زاویه‌كان بو به‌ڵام ئوه‌شتان له‌بیرنه‌چێت بنه‌ماڵه‌یه‌كی تر به‌وناوه‌وه‌هه‌یه‌و ئه‌وانه خزمی سه‌دام بون بۆنمونه (فازل سه‌فلیج عه‌زاوی) كه بیش‌تر وه‌زیری موخابه‌رات وپاشانیش پارێزگاری تكریتی زێدی سه‌دام بو وه‌ئێستا له‌به‌رده‌ستی حاكم رۆوف رشید دایه بۆ له‌سێداره‌دان ئه‌مانه عیلاقه‌یان به‌وبنه‌ماڵوه نیه.
دوه‌م – تێكه‌ڵی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه له گه‌ڵ كورددا جارێكی تر له ساڵی حه‌فتاكانه‌وه ده‌ستی پی كرده‌وه كه ئه وكاته موهابات خانی ته‌ڵای ژنی شێخ له تیفی حه‌فید قوتابی كۆلیژی ئه‌ندازیاری به‌شی شارستانی بو بوبه عاشقی ئاموزای شێخ نزار خه‌یزه‌ران كه‌ناوی (عامره‌و له ئێستادا ناسراوه به باوكی (محمد یان نیازی) كه‌ئه‌وكاته قوتابی كولیژی زانست به شی كیمیا بوله هه‌مان زانكۆی سلێمانی وجۆره دڵداریه‌كی واچوه‌به‌ینیانه‌وه كه گڕوكڵپه‌و بڵیسه‌ی تابه‌یه‌ك گه‌یشتن نه‌كوژایه‌وه‌وبه‌م هۆیه‌وه‌چه‌ندجارێك چ به‌ده‌سیسه‌ی خوالێخوشبو دكتور كمال خوشناو كه زۆر به‌جدی به‌ته‌مای موهابات خان بویان به‌ده‌ستی مه‌رحومی كاوه‌ی برای و به‌هاندانی شێخ دارای ئامۆزای كه ئه‌میش ماوه‌یه‌كی زۆر عاشقی خاتوموهابات بو چه‌ندجارێك داركاری محمد عه‌زاویان كرد‌و خستیانه ناوحه‌وزه‌كه‌ی به‌رده‌می كولیجی زانسته‌وه به‌ڵام ئه‌مانه هیچیان سه‌ركه‌وتونه‌بون و عا قیبه‌ت خاتوموهابات شوی كردبه محمد عه‌زاوی ئاموزای سه‌رۆكی عه‌شیره ت وخاڵۆزایان پورزازای تاریق ڕه‌مه‌زانی هه ڵهاتو، به هۆی ئه‌م زاواوخه‌زوریه‌ودۆستایه‌تی پێشتری ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه له‌گه‌ڵ كورددا كاتێك تاریقی خه‌له‌بان له كه‌ركوكی دڵ وقودس داگیرا خێرا ئه‌م عه‌شره‌ته ی زاوامان به قیاده‌ی نزار خه‌یزه‌ران خۆیان گه‌یانده مام جلال ودوای نان خواردنێكی عه‌ره‌بیانه‌ی زۆرچه‌ور باس هاته پێشه‌وه‌و خۆ ئیترخۆتان ئه‌زانن عه‌ره‌ب له‌ته‌نگانه‌دا چه‌ندده‌می لوسه‌وبه‌و شێوه‌یه مام جلالیان له‌خشته‌بردو تاریقیان نه‌جات دا و ڕه‌وانه‌یان كرد جارێكی تر دووباره‌برایه‌تیمان له‌گه‌ڵ عه‌زاویه‌كاندا تازه‌كرده‌وه‌و بۆبیر هێنانه‌وه‌شتان (حاته‌م حه‌مدان عه‌زاوی) كه هاوڕی و خۆشه‌ویستی سه‌دام حسینی گوڕبه‌گۆڕبو سه‌رده‌مانێكی زۆر سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری بو وه‌یه‌كێك بو له‌و 5پێنج كه‌سه‌ی كه چونه سه‌ر قه‌سری جومهوری شه‌وی17/ته‌موزی/1968 وئه‌م حاته‌مه‌ش ئاموزای نزارو خاڵوزای عامری مێردی موهابات خانه، ئه مه‌ی له‌به‌رده‌ستاندایه كورت و ڕاستی هه‌ڵاتنی فڕۆكه‌وانه‌كه‌یه‌و ئیتر هیوادارم سه‌ری بنێنه‌وه‌و كه‌س تاوان بارمه‌كه‌ن (مه‌ئمور مه‌جبوره) كه‌له‌سه‌ره‌وه ئه‌مركرا خواره‌وه چی به‌ده‌سته له جێبه‌جی كردن زیاتر.. له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێزوسلاوم بو هه‌مولایه‌ك.
