پێرێ ئێواره ڕێکه‌وتی 28/01/2009 ماڵی باوکمان له گه‌ڕه‌کی ئازادی/سلێمانی، به‌هۆی (شۆرتی کاره‌باوه) ئاگرێکی گه‌وره‌ی تێکه‌وت. سوپاس بۆ خودا،
زیانه‌کان ته‌نها ماددی بوون. جگه له‌وه‌ی سوپاس‌و ڕێزی زۆرم بۆ ئه‌و ده‌یان به‌ڕێزه ده‌نێرم به (ئافره‌ت و پیاو) له (هاوشار/ دراوسێ/ دۆست/ هاوڕێ/ خزم) که له کاتی ڕووداوه‌که‌و له دوایشدا به ته‌نگمانه‌وه هاتن. هه‌روه‌ها به ئه‌رکی سه‌رشانی ده‌زانم، سوپاسی تایبه‌تمان بۆ ڕۆڵه له‌خۆبوردووه‌کانی (فه‌رمانگه‌ی ئاگرکوژاندنه‌وه‌ی سلێمانی) بنێرم، که به شتومه‌کی پێویست‌و ئاماده‌یی ته‌واوه‌وه، سه‌ره‌ڕای دووریی رێگا، له کاتێکی خێرای پێوانه‌ییدا فریای ماڵه‌که که‌وتن‌و ته‌نانه‌ت پێش خۆمان گه‌یشتنه جێگای ڕووداوه‌که.
گه‌ر کارامه‌یی‌و دڵسۆزیی ئه‌وان نه‌بوایه، دوورنه‌بوو جگه له زیانی زیاتری ماددی، کاره‌ساتی گیانی لێ بکه‌وێته‌وه. سوپاس‌و پێزانینیشمان بۆ هه‌موولایه‌ك، که دوای ڕووداوه‌که به‌سه‌ریان کردینه‌وه.
