ته‌ها جاف: له‌بابه‌ته‌كه‌ی كاك ساماندا كه به ناوی (سلێمانیهكانی هه‌ولێر بوونه‌ته قوربانی هه‌ولێری گه‌ری) ده‌ست پێده‌كات و له كۆتایشدا به
پارتی ده‌ڵی (له‌پاش تڕی خه‌مشه‌ی بڕی) بلاوی كردۆته‌وه، و باس له له‌ده‌ست دانی هه‌ستی پارتی بوونی ئاواره‌كانی سلێمانی له هه‌ولێر ده‌كات ’ ئه‌م باسه ڕه‌نگه تا راده‌یه‌ك بۆ سه‌ر پارتی كاریگه‌ر بێت وه‌ك حزب به‌ڵام من زۆر به كورتی ده‌لێم، كورد له هه‌ر بنارێكی كوردستان بێت ئاواره نیه، به‌ڵام بی خاوه‌نه، به بێگانه‌و ئاواره ته‌ماشا ده‌كرێت، ئێمه مێژوومان پره له‌سه‌روه‌ری، به‌داخه‌وه دوو هێنده‌ی سه‌روه‌ریه‌كانمان شه‌رمه‌زاری له مێژووماندایه، ئێمه زمانی كوردایه‌تیمان درێژه‌و به كرده‌وه‌ش كوری خۆمان ناكه‌ینه قوربانی كچی خه‌ڵكی، ئێمه له باپیرانمانه‌وه سه‌رده‌می پاش تڕهكهیهو زۆر له‌مێژه خهمشهمانی بڕیوه، هه‌ر خێڵ و میر و میر نشینێك به ناوچه‌گه‌ری وخۆ خۆری دڵ وده‌روونی نه‌وه‌كانیان ئاخینراوه، ئێمه رقمان له براكانی خۆمانه خوشكه‌كانمان بۆ ڕه‌نجبه‌ری و ڕهنجهرۆیی بهكاردێنین سه‌ره‌نجام باوك ودایكێكی جه‌رگ سوتاوی كوردمان لی دروست ده‌بێت و جه‌رگه به‌ده‌ستی برا كوژراوهكهشمان ناو لێده‌نێین شه‌هید، ئێمه كه مێژوومان داڕمانی میرنشینێكی كورده به فیتی میر نشینێكی تر، ئه‌مه نیشانه‌ی پاش تڕهو له خه‌مشه بڕاوی مێژووی ئێمه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه باس نه له خۆپه‌رستی هه‌ولێری و نه‌له ئاواره‌یی سلێمانی و نه‌له بێوه‌فایی پارتی و نه‌له شۆرش و راپه‌ڕینه‌كانی هیچ ناوچه‌یه‌كی كوردی مه‌كه، هه‌ر چی بڵێی خۆت وته‌نی بڵقی سه‌ر ئاوه، بۆ یه من به گشتی ده‌ڵێم له پاش تڕی خه‌مشه‌ی بڕی.
