عه‌لی قادر: خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م مێژووه خوێناویه ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌مو ئه‌وانه‌یه كه ئه‌یانه‌وێ له‌وه بگه‌ن بۆچی ئه‌م مێژووه له سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی ئاینی ئیسلامه‌وه و ئه‌مرۆشی له‌گه‌ڵدا بێت ئاوه‌ها به خوێن ڕه‌نگكراوه. خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م میژووه خوێناویه پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی باش له‌وه بگه‌ین كه ئه‌وانه‌ی ئه‌مرۆ به ناوی ئیسلامی سیاسیه‌وه و به بیانوی ئه‌وه‌ی كه گوایه ئیسلام چاره‌سه‌ره بۆ هه‌مو كێشه‌كان، چۆن ئه‌یانه‌وێ وه‌ك میراتگر بۆ ده‌سته‌ڵاتدارانێك كه ئه‌و مێژووه ڕه‌شه خوێناویه‌یان تۆمار كردوه ڕه‌وڕه‌وه‌ی مێژوو به‌ره‌و دواوه بگێڕنه‌وه و ببنه ته‌گه‌ره له رێگه‌ی پێشكه‌وتنی ئه‌و گه‌لانه‌ی دووچاری ئه‌م ده‌رده ژه‌هراویه بون.
میژووی خلافه‌تی ئیسلام ده‌كرێت به سێ به‌شی سه‌ره‌كیه‌وه:-
به‌شی یه‌كه‌م:- مێژووی خه‌لیفه ڕاشدیه‌كان بهخلافهتی ڕبو بكر ده‌ستی پێكردوهو به خلافه‌تی علی كوری ڕبو گالب كۆتاییهاتوه، هه‌ندێكیش لایان وایه كه به خلافه‌تی حسن كوری علی ڕبو گالب كۆتایی به خلافه‌تی ڕاشدین هاتوه كاتێك له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی معاویه‌ی كوری ڕبی سفیان حسن ناچار بو ده‌ست له خلافه‌ت بكێشێته‌وه له سه‌ر بهڵێنیكی معاویه كه دوای مردنی خۆی حسن ببێته خه‌لیفه، به‌ڵام پێش مردنی معاویه حسن به ده‌ستی ژنهكهییو به فیتی معاویه ژه‌هر خواردوكراو گیانی له دهستداویزیدی كوری معاویه بو به‌خه‌لیفه.
ئه‌م قۆناغه‌ی خلافه‌تی ڕاشدینه تاكو كوشتنی خه‌لیفه‌ی چواره‌م به ده‌ستی عبالرحمان كوری ملجم چوار خه‌لیفه تێیدا ده‌سته‌ڵاتدار بون، سیانیان كوژراون و (چواره‌میش شك هه‌یه ژههرخواردو كرابێت)، خهلیفهكانیش ئه‌مانه‌ن:-
* ڕبو بكر الێدیق – ناوی عبدﷲ كوری ڕبی قحافهیه له دوای مردنی پێغه‌مبه‌ر له رێگه‌ی به‌كارهێنانی فرتوفێڵ و ترس له لایه‌ن عمری كوری خگاب و به‌بێ ره‌زامه‌ندی علی كوری ڕبو گالب و زبیر كوری العوام و خالد كوری سعید العاێ و سعدی كوری عباده الانێاری و ژماره‌یه‌كی زۆری مهاجرین و ئهنێارهكان به‌یعه‌ی بۆ كرا‌و كرا به خه‌لیفه.
ڕبو بكر یه‌كه‌م كه‌سه كه‌بوه به ئیسلام و دڵسۆزترین دۆسته‌كانی پێغه‌مبه‌ر بوه، له دستپێكی حوكمڕانی ڕبو بكر زوربه‌ی هه‌ره زۆری موسڵمانان له ئاین هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه زۆریشیان نه‌یانده‌ویست چیدی زه‌كات بده‌ن، بۆیه ناچار بو حوكمه‌كه‌ی به قه‌لاچۆكردنی ئه‌وانه ده‌ست پێبكات و زۆر بێبه‌زه‌ییانه له لایه‌ن خالدی كوری وه‌لید ئه‌و شه‌ڕانه ئه‌نجامدران خالدیش له‌وێدا ناوبانگی ده‌ركرد.
له كاتی حوكمڕانی ڕبو بكر ناوچه‌ی بهێرهو مه‌دائنی كسری له عیراق و به‌شێكیش له شام داگیركرا و حوكمه‌كه‌ی نزیكه‌ی دوو ساڵ و چوار مانگی خایاند‌و له ته‌مه‌نی ٦٣ ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
* عمری كوری خگاب:- له لایه‌ن ڕبو بكره‌وه كرا به خه‌لیفه، له ساڵی شه‌شه‌می بانگهێشتی پێغه‌مبه‌رایه‌تی محمد بۆته ئیسلام، یه‌كێك بوه له ده‌سته‌ڵاتدارانی هۆزی قوره‌یش، ته‌نها كه‌س بوه كه به ئاشكرا و بێ‌ترس كۆچی كردوه بۆ مه‌دینه، شانازیكردوه به‌وه‌ی كه چوار جار خوداوه‌ندی گه‌وره له قورئاندا به ویستی ئه‌و ئایه‌تی دابه‌زاندوه هه‌رچه‌نده به گوێره‌ی قسه‌ی ئه‌وانه‌ی پیا هه‌ڵیانداوه له مێژوونوسانی ئیسلام و مفسرین گوایه زیاتر له بیست جار قسه‌ی عمری كوری خگاب له قورئاندا دیاره.
له ماوه‌ی خلافه‌تی عمری كوری خگاب شاڵاوی داگیر كردنی وڵاته دراوسێكان ده‌ستی پێكردو له‌و ماوه‌یه‌دا عێراق و شام و ئههوازو خوزستان و ئهێفههان و هه‌مه‌دان و كرمان و
سجستان و فه‌له‌ستین و مێرو یه‌مه‌ن داگیركران تا له ته‌مه‌نی ٦٣ ساڵیدا به ده‌ستی ڕبو لۆلۆه عبدالمغیره به خه‌نجه‌رێكی ژه‌هراوی كوژرا.
خه‌لیفه عمر به‌وه ناسراوه كه له ساڵه‌كانی وشكه ساڵی (الرماده) به لێشاو تاڵانی له مێره‌وه گه‌یاندۆته حجازو دانیشتوانه‌كه‌ی له قات وقڕی رزگاركردوه و یه‌كه‌م خه‌لیفه‌ش بوه كه پاشماوه‌ی جوله‌كه‌كانی له حجازهوه ده‌ركردوه بۆ شام و دانیشتوانی (نجران) ی گواستۆته‌وه بۆ كوفه‌و نازناوی (ڕمیر المۆمنین) یشی به ناوی خۆیه‌وه لكاندوه.
* عپمان كوری عفان:- كوری ابی العاێ، له كۆنه‌وه ئیسلام بوه، دوو كچی پێغه‌مبه‌ر ژنی بون، یه‌كێكه له‌و ده كه‌سه‌ی مژده‌ی به‌هه‌شتی بونیان پێدراوه، له‌ماوه‌ی خلافه‌تی ئه‌ودا قورئان نوسراوه‌ته‌وه. دوای ڕبو بكرو علی و زیدی كوری حارپه بوه به ئیسلام.
له بڕیارێكدا (كه جێگه‌ی شك‌و گومانه و له لایه‌ن زوربه‌ی موسڵمانانه‌وه به‌تایبه‌تی هه‌وادارانی علی كوری ڕبو گالب) عمر پێش مردنی عبدالرحمان كوری ڕبو عۆفی وه‌ك بریار ده‌ر دانا‌و (له شانۆیه‌كی گوماناویدا) بریاریدا عپمان كوری عفان ببێته جێگری عمر له جیاتی علی كوری ابو گالب.
له ماوه‌ی خلافه‌تی عپماندا هێرش و داگیركردنی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات و باكوری رۆژهه‌ڵاتدا بۆ خوراسان و نیسابور به‌ره‌و رۆژئاواش ته‌واوی باكوری ئه‌فریقیا و حه‌به‌شه داگیركراو له ده‌ریاش په‌رینه‌وه‌و ئه‌نده‌لوسیان داگیركرد و له ده‌ریای سپی ناوه‌راستیش دوورگه‌ی قوبرێیان داگیركرد‌و له گه‌ڵ دانیشتوانه‌كه‌یدا به وه‌رگرتنی (جزیه‌و خراج) وازیان لێهێنان.
عپمان كوری عفان یه‌كه‌م خه‌لیفه‌یه كه پله‌و پایه‌ی ده‌سته‌ڵاتی به سه‌ر كه‌س و كار‌و عهشرهتیا دابه‌شكردوه بێگوێدانه رابوردوی ئه‌و كه‌سه له‌وانه‌ش (ولیدی كوری عقبه كوری ابو معیگ كه برای دایكی بوه) كرده والی كوفه له جیاتی سعدكوری ابی وقاێ. ئه‌م ولیده به ڕه‌سه‌ن گومان لێكراوه‌و به ئه‌تواریش كابرایێكی مه‌یخۆرو داوینپیس بوه، له یه‌كه‌م رۆژی ده‌سته‌ڵاتیا له كوفه له پێشنوێژی نوێژی به‌یانیدا به سه‌ر خۆشی چوار ركعه‌ت نوێژی به نوێژكه‌ران كردوه‌و ئاوڕیشی داوه‌ته‌وه‌و وتویه‌تی هیچیكه‌تان ناوێت!!. له كردارێكی دیكه‌یدا عمری كوری عاێی له والی مێر لابرد‌و عبدﷲ كوری سعد كوری ڕبی سرحی دانا له جێگه‌كه‌ی، ئه‌م كابرایه كاتی خۆی نووسه‌ری به‌رده‌ستی پێغه‌مبه‌ر بوه‌و دواجار لێی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه، بۆیه كاتی داگیركردنی مه‌ككه پێغه‌مبه‌ر ئه‌مری فه‌رمو كه ده‌بێت ئه‌م عبدﷲ كوری سرحه بكوژرێت هه‌تا ئه‌گه‌ر له پشت په‌رده‌كانی كه‌عبه خۆی شاردبێته‌وه. سعدیش بۆ رزگاركردنی گیانی خۆی له كوشتن په‌نایبرده به‌ر عپمانی كوری عفان، ئه‌ویش بردیه لای پێغه‌مبه‌رو داوای لێبوردنی بۆكردو له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و بو به ئیسلام.
له ماوه‌ی خلافه‌تی عپماندا سنوری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی زۆر فراوانبوو داهاتیشی له راده به ده‌رزیاد بو، بۆیه عپمان كه‌وته ئه‌وه‌ی بێ حساب ئه‌و داهاته به‌سه‌ر كه‌س و كار‌و سه‌ره‌ك هۆزه‌كاندا دابه‌ش بكات و مافدارانیش له‌و داهاته بێبه‌ش بكات، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی له پێنج به‌ش به‌شێكی داهاتی باكوری ئه‌فریقیا بداته مروانی كوری حكم.
ئه‌م كرده‌وانه‌ی عپمان بوه مایه‌ی توڕه‌یی و رق و كینه‌ی زوربه‌ی هه‌ره زۆری سه‌حابه‌كانی پێغه‌مبه‌ر، دژایه‌تی كردنیشی بۆ عبدﷲی كوری مسعودو ڕبی ژر الغفاری وعمار كوری یاسر‌و زوڵم و زۆری سعدی كوری ڕبی سرحیش له مێر كاری گه‌یانده ئه‌وه‌ی زیاتر له ٧٠٠ كه‌س له موسڵمانان به سه‌رۆكایه‌تی محمدی كوری ڕبی بكرهاتنهلایی و كه‌وتنه سكاڵا‌و داواكردنی لابردنی سعد له ده‌سته‌ڵات له مێر و محمدی كوری ڕبو بكر له جێگه‌كه‌ی دابنرێت، له ژێر فشاری ئه م هه‌ڵچونه‌ی ئه‌و سه‌حابی وموسڵمانانه و پشتگیریكردنی علی و گه‌لێ سه‌حابه‌ی تر بۆ داخوازیه‌كانیان عپمان ناچار بو داواكه‌یان قبول بكات ومحمدی كوری ابو بكر بكاته والی مێر، كاتێكیش محمد له رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌دا بو بۆ مێر لاوێكی ره‌ش پیست به‌په‌له به‌ره‌و مێر ئه‌رۆیشت و كاتێ كه‌وتنه لێكۆڵینه‌وه له گه‌ڵیدا ده‌ركه‌وت نامه‌یێكی پێیه له عپمانهوه بۆ والی مێر كه كردیانه‌وه تێیدا نوسرابو (بۆ والی مێر كه‌ی محمدی كوری ڕبو بكر وفڵان و فڵان گهیشتنهلات به فێڵێك بیانكوژه و له جێگه‌كه‌ی خۆت بمێنهۆهو چاوه‌ڕوانی ئه‌مرم بكه) .
بۆیه محمدی كوری ڕبو بكر گه‌ڕایه‌وه مه‌دینه‌و نامه‌كه‌ی به به‌ڵگه‌وه پیشانی كۆمه‌ڵێك له سهحابهكانداولهوانه علی كوری ڕبو گالب و گلحهو زوبیرو سعدو كه‌سانێكی دی و كه‌وتنه گه‌مارۆدانی ماڵه‌كه‌ی عپمان و داوایان لێ‌كرد مروانی كوری حكمیان بداته ده‌ست كه شك وابو نوسه‌ری نامه‌كه‌یه به ڵام بێسودبو، ئاژاوه‌كه وا گه‌رم بو گه‌یشته ئه‌وه‌ی هێڕش بكرێته سه‌ر ماڵی عپمان و له لایه‌ن محمدی كوری ڕبو بكرو دوو كه‌سی دیكه‌و له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا بیكوژن.
به‌مه‌ش ئاگری فیتنه و ئاژاوه له ناو ئیسلامدا به ته‌واوی گڕی سه‌ندو ئاله‌م بار‌و دۆخه‌دا علی كوری ڕبو گالب بوه خه‌لیفه له جێگه‌ی عپمان.
(ئه‌وه‌ی به پێویستی ئه‌زانم ئه‌وه‌یه بڵێم كه محمد، كوری ابو بكری ێدیقهو برای عائشه‌ی هاوسه‌ری پێغه‌مبه‌ره‌و دواجار له كاتی ده‌سته‌ڵاتداریه‌تی معاویه‌ی كوری ڕبو سفیان، له لایه‌ن پیاوه‌كانی معاویه‌وه گیراو دوای بڕینی هه‌ردوو ده‌ست و قاچی خستیانه ناو سكی گوێدرێژێكی مردوه‌وه سووتانیان).
علی قادر ماویه‌تی
