به‌هرۆز فه‌ره‌یدوون: دوای ڕاوهدونانم و دوای ئه‌و هه‌موو زیانه ئابوری و مه‌عنه‌وییانه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتیمانییه‌وه به من كه‌وت له دوو مانگی
ڕابردوودا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بابه‌تێكم له ماڵپه‌ری كورردستان نێت به‌ناوی (شۆڕش به‌جی دێڵم بۆ شۆڕش چییه‌كان) كه له‌و بابه‌ته‌دا چه‌ندین گه‌نده‌ڵی نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕشی سلێمانیم بڵاوكرده‌وه و ئه‌وه‌بوو له كاره‌كه‌م ده‌ركرام و دنیایه‌ك سوكایه‌تیم پێكراو ڕووبه‌ڕوی لیژنه‌یه‌ك له پێكهاته‌ی خۆیان بومه‌وه‌و موچه‌كه‌یان بڕیم و چه‌ندین جار له‌لاین به‌رپرسێكی خودی یه‌كێتییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردنم لێكراو ئێستا دوور‌و نزیك و ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ یه‌كێتی چییه‌كان ده‌یانه‌وێ دووباره زیانه چه‌په‌ڵه‌كانیان دووباره‌وه بكه‌نه‌وه.. هه‌ر بۆیه جارێكی تر من وه‌ك گه‌نجێك له‌ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی كوردستان نێت ه‌وه به گهندهڵچییهكانی ناو یه‌كێتی ده‌ڵێم كه مننه‌تم پێیان نییه ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی به‌ده‌ستی ئه‌وان له سێداره بدرێم... پێتان ده‌ڵێم به‌قه‌د خوێنی به‌هه‌ده‌رچووی شه‌هیده‌كانتان و به‌ژماره‌ی منداڵه هه‌تیوه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ و به‌ژماره‌ی ئه‌و دینارانه‌ی له ئێمه‌تان سه‌ند له قوتابخانه‌كان به‌ناوی كڕینی فیشه‌ك بۆ كوشتنی (پارتییه‌كی به‌عسی وه‌ك خۆتان ده‌تانوت) فیشه‌ك بنێن به ته‌ویڵی نێوچه‌وانمه‌وه سڵتان لی ناكه‌مه‌وه و هه‌رچ گه‌نده‌ڵییه‌ك له‌سه‌ر ئێوه بزانم به ئاشكرا جاڕی بۆ ده‌ده‌م.
من تێناگه‌م به‌ڕێزتان چیتان ده‌وێت كاتێك من باوه‌ڕم به‌وه نییه كه ئێوه ناوتان ناوه سه‌روه‌ری؟ باوه‌ڕم به دیموكراتییهكهتان نییه... باوه‌ڕم به بیركردنه‌وه‌تان نییه... مێژووی پڕ سه‌روه‌ری قازی محمود و سه‌ركرده‌كانی تری كوردتان پڕ كرد له... .، زبڵدانی مێژوو پڕه له ئێوه قه‌یچێكه با ئێوه‌ش پڕبن له من.
