توبا عارف علی: به‌رێز کاک مه‌سعود بارزانی به‌ناوی خۆم و هه‌ردو جگه‌ر گۆشه‌که‌ی به‌ندکراو{ ئاوات} سڵاومان قبوڵ بکه‌ن، جه‌نابی کاک مه‌سعود
وا بۆ هه‌شت ساڵ ده چێت ئاواتی کورم له‌سه‌ر ترۆری شه‌هید فه‌رنسۆ هه‌ریری به‌ندکراوه له ئاسایشی گشتی هه‌ولێر و تائێستا چاره‌نوسی دیار نیه هه‌رچه‌نده له جه‌ژنی قوربان ناوی هه‌بو بۆ ئازادکردنی و رۆژی ئازادکردنی به‌ند کراوه‌کانی دیکه ئێمه‌ش وه‌ک هه‌مو که‌سوکاری ئه‌وانی دیکه ئاماده‌ی پۆرۆسه‌ی لێبوردنه‌که بوین به‌ڵإم که هاته نۆبه‌ی ئاوات ئه‌ویان ئازاد نه‌کرد ئیتر نازانین هۆکه‌ی چی بو، چه‌نداجارێکیش موراجعه‌تی کاک فه‌وزی هه‌ریریمان کردوه ناو براویش له‌وه ڵامدا پێمان ده‌ڵێ من هیچم له‌سه‌ری نیه و به‌خشیومه به‌ڵا ئه‌م به‌خشینه هه‌ر سه‌رزاره‌کی بوه، بۆیه داواله له به‌رێزتان ده‌که‌م ئاورێکمان لێ بده‌نه‌وه‌و ناوبراو ببخشنه هه‌ردو جگه‌ر گۆشه‌که‌ی، ئێمه‌ش خێزانێکی هه‌ژارو نه‌دارین و وا هه‌شت ساڵه میوانی ماڵی خۆمانین و که‌سێک نه‌ما ئێمه لێی نه پارێینه‌و و ده‌ست نه‌که‌ین به پشتوێنیدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌شت ساڵه‌دا بویین به کۆڵێک زه‌حمه‌ت بۆ خزم و که‌س له هه‌ولێر، لێره‌وه وه‌ک دایکی ئاوات لێت ده‌پارێمه‌وه وه‌ک به‌نده‌یه‌کی بێ چاره وبێ که‌س و بێ ده‌ستو بێ پشت و په‌نا له‌م گرفته رزگارمان بکه چونکه وامان لێ هاتوه چی دیکه نه‌شتوانین مواجه‌ی بکه‌ین، توخوا تو ئه‌و پێغه‌مبه‌ره نازداره به‌زه‌یتان پێمان‌دا بێته‌وه ئه‌وه هه‌شت ساڵه و خوابه‌رداری نیه. هه‌رهیچ نا به‌زیتان به دومنداڵه‌که‌یدا بێته‌وه کاک مه‌سعود گه‌ر تاوان باریشه با دادگایی بکرێت. به‌هیوای ئاوردانه‌وه‌تان خواده‌ست به باڵی عومرتانه‌وه بگرێ.
داواکار توبا عارف علی
دایکی ئاوات.
