وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د: عه‌زیز وه‌یسی شێرپه‌نجه‌ی گۆرانیی كوردیی نییه، به‌ڵام هه‌توانێكیش نییه بۆ چاره‌سه‌رییه‌كان، وه‌یسی له گۆرانییه‌كانیدا ژه‌هر به‌گوێی هه‌وادارانی گۆرانیی كوردیدا ناپژێنێ، به‌رانبه‌ر به‌وه‌ش چ داهێنانێكی لێ شك نابه‌ین، ڕاستییه‌كه‌ی عه‌زیز وه‌یسی له هونه‌ری گۆرانیی كوردیدا دیارده‌یه‌كه وه‌ك دیاده‌كانی پێشووتر و ماوه‌یه‌ك ده‌مێنێته‌وه و ده‌ڕوات، هۆكاره‌كه‌شی نه‌بوونی داهێنانه له به‌رهه‌مه‌كانیدا، بۆیه نه ئه‌وه‌ی مهاباد قه‌ره‌داخی به ڕاست ده‌بینم كه له‌باره‌ی ئه‌م ده‌نگبێژه‌وه ده‌یڵێت، نه ئه‌وانه‌ش زانیویانه هه‌ڵسه‌نگاندنێكی هونه‌رییانه بۆ به‌رهه‌مه‌كانی بكه‌ن كه به باڵایی لێی ده‌ڕوانن.
ئه‌گه‌ر دروستتر بدوێین، تا ئێستا عه‌زیز وه‌یسی ته‌نیا ده‌نگه‌كه‌ی به ئێمه ناساندووه كه بتوانین بیخه‌ینه به‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه، جیا له‌وه‌ش به‌رهه‌مه‌كانی چ جیاوازییه‌كیان تێدانییه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه میللییه‌كانی ساڵانی كۆن، كه‌واته وه‌یسی نه‌یتوانیوه ده‌نگه پڕ سۆزه‌كه‌ی له هونه‌رێكی نوێ و ناوازه‌دا به‌رجه‌سته بكات و به‌رهه‌می نوێمان پێببه‌خشێ، ئه‌وه‌ی هه‌یه له تێكسته سواوه فۆلكلۆرییه‌كانی تێنه‌په‌ڕاندووه، ئه‌و وشه و ڕسته باوانه‌ی كه له زۆرینه‌ی گۆرانییه كوردییه‌كاندا ئافره‌تی تێدا ڕێسوا ده‌كرێ، كه‌چی بۆ نه‌گبه‌تییه‌كه‌ی عه‌زیز وه‌یسی، چاوی مهاباد ته‌نیا ئه‌وی دیت، ئه‌گه‌ر نا، سووكایه‌تییه‌كه‌ی وه‌یسی به ئافره‌ت هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و سووكایه‌تییه‌یه كه ده‌ڵێ (سه‌ر گۆنای به لێو ده‌گرم، مه‌مكۆڵانی به په‌نجه)، ڕه‌نگه ئه‌و گرتنی مه‌مكۆڵانه‌ش به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ زۆر تێكستی تردا فێنكتر بێت، خۆ زۆر دێڕه شیعری تر هه‌ن سووكایه‌تین به ئافره‌ت و ساڵانێكی زۆره باویان هه‌یه و به‌رده‌وامیشن، وه‌ك (به ملیۆنێ هه‌رزانی و سه‌رخه‌مه سه‌ر شلكه‌ی ڕانی و.. و.. و.. ) جیا له‌و هه‌موو دێڕه شیعرییه تیرۆركارییانه‌ی له گۆرانییه‌كاندا بوونیان هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر عه‌زیز وه‌یسی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌وته گۆرانی ده‌چڕن، تۆزقاڵێك له تێكستی گۆرانییه‌كانیان ورد ببنه‌وه و جوانیی پێ ببه‌خشن، ڕه‌نگه ئه‌وده‌م بمانتوانیبا هه‌ڵسه‌نگاندنێكی هونه‌رییانه بۆ ده‌نگبێژ عه‌زیز وه‌یسیش بكه‌ین، ئه‌مما به بیللاهی ئێستا ناچێته بۆته‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه و ته‌نیا دیارده‌یه‌كه و دێت و ده‌چێ.
