سابیر حسێن: * ئه‌گه‌ر بۆ جارێكیش بێت. هه‌ر لۆ فشه‌ی خۆت تاقی بكه‌وه‌و به‌شداری له دایه‌لۆگه زۆر و زه‌وه‌نده‌كانی (TV یان رادیۆ) كانی
كوردستان بكه به‌مه‌رجێك جارێك وه‌كو موعاره‌زه‌و ره‌خنه‌گرخۆت پیشان بده‌و جارێكی دیكه‌ش وه‌ك لایه‌نگرو داكۆكی كه‌رێك له ئه‌زموونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆلی خۆت ببینه.
بێگومان هاوكێشه‌ی ئه‌م سیناریۆیه جارێك له قازانج و جارێك له ژیانت ته‌واو ده‌بێ به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر له‌به‌رنامه‌ی یه‌كه‌م رۆڵی ره‌خنه‌گرو ئۆپۆزیسۆنه‌كه‌ت بینی: ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه جگه له‌گه‌رم و گوری ناو به‌رنامه‌كه هاوكات ئه‌وانه‌شی په‌یوه‌ندی به‌به‌رنامه‌كه‌وه ده‌كه‌ن له‌ژماره نایه‌ن و هه‌ر هه‌مووشیان ده‌ست خۆشیت لێ ده‌كه‌ن و به‌راستگۆ زمان حاڵی خۆیان وه‌سفت ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت هه‌تا ره‌خنه‌كانت له‌دژی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت زیاتر بێت و ته‌شهیر ئامێزتر بێت ئه‌وه ئه‌وه‌نده زیاتر له‌لایه‌ن بینه‌رو گوێگرانه‌وه رێزت لێ ده‌گیرێ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بیروبۆچوون و قسه‌كانیشت بنه‌مای نه‌بێت و ته‌نها بۆختان و درۆ‌و ده‌له‌سه‌ی نادروست و هه‌ڵبه‌ستراویش بێت.
له‌به‌رنامه‌ی دووه‌میشدا رۆڵی لایه‌نگری ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت ببینه‌و له‌بیروبۆچوونه‌كانت داكۆكی له‌ده‌سكه‌وته‌كانی حكومه‌تی كوردستان بكه.. ئه‌و كات بێگومان جگه له‌ساردوسڕی به‌رنامه‌كه هاوكات هیچ كام له‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌به‌رنامه‌كه‌وه ده‌كه‌ن ده‌ست خۆشی نه‌ك له میوان به‌ڵكو له بێژه‌ره‌كه‌ش ناكه‌ن و هه‌موو بیروبۆچوونه‌كانیش پۆزه‌تیڤ و نیگه‌تیڤیه‌وه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌و میوانی به‌رنامه‌ش به‌گه‌نده‌ڵ و مشه‌خۆر وه‌سف ده‌كه‌ن.. به‌كورتی و كرمانجی قوربه‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی له‌به‌رنامه‌یه‌كدا داكۆكی له‌ده‌سكه‌وته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات... جا له 65% بودجه له مه‌عاشی فه‌رمانبه‌ران ده‌روا ئه‌وه حكومه‌ت كه‌یفی خۆیه‌تی؟!
* هه‌ر لۆ فشه‌ی رۆژێك وه‌ره ناو ماڵپه‌رێكی چات كردنه‌وه خۆ ئه‌گه‌ر به‌ناوی خۆت بێیته ژووره‌وه یان هه‌ر ناوێكی خوازراوی كورت له‌خۆت نا ئه‌وه ته‌نانه‌ت وه‌ڵامی (Slaw) ت نارده‌نه‌وه. مه‌گه‌ر بۆخۆت له‌ده‌رگای براده‌رێكی ناو ژووره‌كه بده‌ی و داوای ته‌عاروفی لێ بكه‌ی، ئه‌ویش كه زانی كوری خێرا ئیهمالت ده‌كات و وه‌ڵامت ناداته‌وه... دواتر هه‌ر لۆ فشه‌ی جارێكی تر برۆ ناو ژووره‌كه‌وه به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به‌ناوی كچێكی ناسكه‌وه (Slaw) بكه. بێگومان ئه‌و كات بۆ خۆت نازانی كه چه‌ند (Slaw) ی گه‌رم و گورت ده‌درێته‌وه. جگه له‌مه‌ش له‌یه‌ك كاتدا به‌ده‌یان كه‌س له‌ده‌رگات ده‌دات و داوا ده‌كات (ئیمێل) بگۆریته‌وه‌و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنت ئاشكرا بكه‌ی، هه‌ر كه زانیان تۆ كچی ئیدی یه‌كێك له سلێمانی و یه‌كێك له سوید و یه‌كێ تر له ئه‌ڵمانیا به‌بێ ئه‌وه‌ی راستی و دروستی تۆیان بۆ ئاشكرا بێت سه‌د جار خۆیان ده‌كه‌نه قوربانت هه‌ر كاتێكیش كه ره‌زامه‌ندیت نیشاندا كه گفتوگۆیان له‌چات له‌گه‌ڵدا بكه‌ی ئیدی یه‌كه‌م پرسیاریان ئه‌وه‌یه (توخوا به‌ڕاستی كچی؟) ئه‌گه‌ر دڵنیا بوون ئیدی دووه‌م پرسیاریان ئه‌وه (سیكسی بكه‌ین؟)
* ئاره‌زوو ده‌كه‌ی كه رۆژێك له‌كه‌ش و هه‌وای ململانیه‌كی توندی چه‌شنی هانده‌رانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ریال مه‌درید كاتی خۆت به‌سه‌ر به‌ری، كه‌واته هه‌ر لۆ فشه‌ی ئاماده‌ی بینینی یاری نێوان یانه‌ی هه‌ولێرو یانه‌ی دهۆك به بێگومان ئه‌م دوو یانه كوردستانیه‌ش وه‌ك ئه‌و دوویانه ئیسپانیه ده‌لی یه‌ك باوكی ئه‌ویتریانی كوشتووه به‌جۆرێك ئه‌و ململانیه توندوتیژه‌ی له‌نێوان یاریزانانی هه‌ولێرو دهۆكو هانده‌رانیان ده‌بینرێ له پاله‌وانیه‌تی عێراق وێنه‌ی نیه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ركامێك له‌م دوو یانه كوردستانیه به‌و روحیه‌ته‌وه یاری له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی ئه‌وروپیدا بكات بێگومان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌ه‌هێنێ كه‌چی هه‌ر ئه‌م دوو یانه كوردستانیه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی عه‌ره‌ب یاری ده‌كه‌ن به‌هێمنی و له‌سه‌رخۆو به‌گیانێكی برایانه و ده‌ست له‌ملانێ یاریه‌كه به‌رێ ده‌خه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی ناخۆشی و عاجزیه‌ك له‌نێوانیاندا، په‌یدا بێت به‌ڵكو وه‌ك برا یانه عه‌ره‌به‌كان میوانداری ده‌كرێن و كه‌ش و هه‌وای جوانیان بۆ سازده‌كرێت جا چ له هه‌ولێر بن یان له دهۆك. به‌ڵام یاری نێوان یانه‌ی هه‌ولێرو دهۆك هه‌ر ده‌بێ شه‌رو ناخۆشی لێ بكه‌وێته‌وه‌و یاریزان و هانده‌رانیان له‌یه‌كتری توره‌بن و یه‌كتری جنێو باران بكه‌ن و له‌ده‌ره‌نجام ئێمه‌مانان و خوانه‌خواسته پارێزگاره‌كانیش نیگه‌ران بكه‌ن.. بۆیه زۆر جار گومانم هه‌یه له‌وه‌ی كه (ئیبراهیم خه‌یات) ی ره‌حمه‌تی ئه‌و گۆرانیه‌ی بۆ ئێمه گوتبێ كه ده‌لێ (ئێمه گیانێكین له‌دوو جه‌سته‌دا، وه‌ك شیعر‌و ئاواز له‌یه‌ك به‌سته‌دا... ) .
